کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مروارییە بچوكەكان

Saturday, 02/07/2011, 12:00


هارۆكی موراكامی
_ هەموو شتێك تێدەپەڕێت. لەتوانای هیچ كەسێكدا نیە هیچ شتێك بوەستێنێ.ئا بەمجۆرە پێویستە بژین.
_ تەمەنم ئێستا 55ساڵانە، هەر 3ساڵ جارێكیش كتێبێك دەنوسم، من نازانم تاوەكو بەرلەمردنم دەتوانم چەند كتێب بنوسم، ئەمە كارێكە وەك هاتنە خوارەوەی ژمارەكان وەهایە، لەگەڵ هەموو كتێبێكیشدا من نوێژ دەكەم_ لێت دەپارێمەوە كە لێمگەڕێ بابژیم تاوەكو كتێبەكەم تەواودەكەم.
_هیچ كاتێك نەمویستوە ببمە نوسەر بەڵام بوم، ئەمڕۆ خوێنەرانێكی زۆرم هەن لەچەندین وڵاتی جیاوازەوە، بڕوام وەهایە ئەمەش موعجیزەیەكە، هەربۆیە پێویستە زۆر متەوازیعبم دەربارەی ئەم توانایە.من شانازی پێوەدەكەم و چێژم پێدەبەخشێ، شتێكی سەرسامكەرانەیە بەمجۆرە قسەبكەم بەڵام رێزی لێدەگرم.
_ لە ژاپۆن ئوسلوبی واقیعیەتیان لاپەسەندە.ئەوان حەزیان لەپرسیارو دەرئەنجامەكانە، بەڵام چیرۆكەكانی من ئەم شتانەیان تێدانیە، چونكە من ئەمەوێت هەمیشە چیرۆكەكانم بەسەر هەموو ئەگەرێكدا كراوەبێت، بڕواشم وەهایە خوێنەرەكانم لەم كرانەوەیە تێدەگەن.
_ لە ژاپۆن زۆر ئەستەمە تەنها بیت.
_هیچ شتێك نیە ناوی نوسینی تەواوەتی بێت وەك چۆن هیچ نائومێدییەكی تەواوەتیش بونی نیە.
_لەجیهاندا لەمجۆرەی دڵتەنگی زۆرە كە ناتوانرێت بەفرمێسك تەعبیری لێبكرێت، وە ناتوانرێت لەلایەن هیچ كەسێكەوە تەفسیری بۆ بكرێت، وەكاتێكیش ناتوانێت بەهیچ شێوەیەك خۆی دەربخات لەقوڵایەكانی دڵدا دەمێنێتەوە وەك ئەو بەفرەی لەشەوێكدا دەبارێت كە هەوای نیە.
_ لانی كەم هەمیشە تیشكی خۆر بەخۆڕایی دەمێنێـتەوە.
_ مردن دژە ژیان نیە، ئەو بەشێكە لەژیان.
- زاكیرە بەراستی شتێكی سەرسوڕهێنەرە،خانەكانی پڕیەتی لەشتگەلێك كە هیچ پێویستیەكمان پێیان نیەو مانایان نیە، بەڵام مرۆڤ جار لەدوای جار لەو شتە پێویستانە لەبیردەكات.
_ بەڵام مرۆڤەكان هەموجار بیر لەوەناكەنەوە كە ئەوەی لای ئەمان رودەدات لای خەڵكانێكی دیكەش رودەدات.
_ فزوڵ جەرائەت لەهێلانەی خۆی دەردەهێنێ و وخەبەری دەكاتەوە، بەڵام لە زۆربەی جارەكاندا فزوڵ بەخێرایی نامێنێت، لەسەر جەرائەت پێویستە بەتەنها بڕوات، ئەمجۆرەی فزوڵ وەك هاوڕییەكی خۆشی وەهایە كەناتوانرێت متمانەی پێبكرێت، چونكە ئەو هانت دەدات كەچی دواتر لەساتی تەنگانەدا هەڵدێت، بەمجۆرە پێویستە لەسەر مرۆڤ بە تەنها بەڕێی خوێدا بڕوات تاوەكو ئەو جەرائەتە بەدەست دەهێنێت.
_ هەندێ جار سەعات دوو یاخود سێی بەرەبەیان خەبەرم دەبێتەوەو ناتوانم بخەوم، لەجێگاكەم هەستام و خۆم گەیاندە مەتبەخەكە، پێكێك ویسكیم تێكرد و رۆشتم بەرەو رووی تیشكی لایتی ئۆتۆمبیلەكانی شەقامەكەو قەبرستانە تاریكەكەی ئەوبەری شەقامەكە.ئەو ساتانەی كە شەوی دەگەیاند بەرۆژ دریژو تاریكبون، ئەگەر بمتوانیبایە بگریم ئەوا حاڵم باشتر دەبوو، بەڵام بۆچی شتێك بگریم؟ بەسەر كێدا؟ زۆر تەركیزم كردە سەرخۆم، هەربۆیە بۆ كەس نەگریام،من زۆر پیرترم لەوەی تاوەكو بۆ خۆم بگریم.
_ جارێكیتر چاوەڕێ دەكەین، بێهودانە، موعجیزە، كات بەسەردەبەین و دڵەكانمان لاوازدەبێت و لەیەكتری جیادەبینەوە.
_ مرۆڤ چارەنوسی خۆی دیاری ناكات، بەڵكو ئەو چارەنوسە مرۆڤ دیاریدەكات.
_ بیرەوەرییەكان لەناوەوە ئینسان دەكوڵێنێ بەڵام لەهەمانكاتدا زۆر بەتوندی پارچە پارچەی دەكات بۆ چەند بەشێك.
_ ئازار بێ هیچ گومانێك شتێك حەمیمی تێدایە.
_ مناڵان دڵێكی نەرمیان هەیە و دەتوانرێت مرۆڤ هەرچۆنێكی بوێت بیشێوێنێت.
_ زۆرجار رودەدات تەنها داهاتوو ئەوەمان بۆ دەردەخات كەچی شتێك مانای هەبوە.
_ ئایا تەنهایت خۆشدەوێت؟ هیچ كەسێك تەنهایی خۆشناوێت. هەموو ئەوەی هەیە ئەوەیە من هاوڕێیەتیم بەسەر كەسدا ناسەپێنم، چونكە دەبێتە هۆی بێ هیوایی.
_ كاتێك زەمەن كێشی راستەقینەی خۆی دەردەخات فشاری زیاتر دەخاتە سەرت وەك خەونێكی پڕمانا، تۆ بێ وەستان دەجوڵێیت تاوەكو نەجاتت بێت، ئەگەر تۆ بڕۆیت بۆ كۆتایی دونیا ئەوا ناتوانی لەدەستی هەڵبێیت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێویستە تا كۆتایی جیهان بڕۆیت، چونكە چەند شت هەیە كە ناتوانیت ئەنجامی بدەیت ئەگەر بێت تاوەكو كۆتایی جیهان نەرۆیت.
_ ئەگەر تۆ هەستت بەم بێ ماناییە كرد كەواتە ئەمە بەڵگەیە بۆ ئەوەی تۆ مرۆڤێكی ئاساییت و پێویستە رازیبیت لەخۆت.
_ زامە هەڵچوەكان ئەو نرخەی كە پێویستە بیدەیت بۆ ئەوەی خاوەن سەربەخۆی بیت.
_ سەرەڕای هەموو شتێك هەستكردن بەتەنهایی وەك ئەوە وایە ترشێك لەپیاڵەیەكەوە بڕوات، بێ ئەوەی دەسەڵاتت هەبێت دڵ دەكوڵێنێ و لەكۆتایشدا دەیتوێنێتەوە.
_ ئاسۆی تەنگ، لەكاركەوتنی خەیاڵ و هەڵچون هەموی وەك مشەخۆرەكان وەهایە كە شێوەو خاوەنەكەی دەگۆڕێت بەڵام بۆ هەتا هەتایی دەژی.
_دوای خوێندنەوەی چەندین جارەی كتێبێك هەندێ جار چاوەكانم دادەخەم و هەوایەك هەڵدەمژم، هەڵمژین بەتەنها و دەست لێدانی پەڕەكان وام لێدەكات ئاسودەبم.
_ تێڕوانێكی نادیارم هەبوو بەوەی كە ئەوكاتەی بمەوێت جیدی بم ئەمە بەزەرورەت بەمانای ئەوە نایە كە لەحەقیقەت نزیك بومەتەوە.
_ هەموو كەسێك بەشێوەیەك دەمرێت، چەندین جۆری مردن هەیە.بەڵام لەكۆتایدا ...هیچ شتێك نامێنێتەوە سەحرا نەبێت.
_ هەرچەندێك درێژتر بژین دیواری زیندانەكانمان تاریكییەكی درێژتر لەخۆ دەگرێت.
_ زۆر شت هەیە نازانین بەڵام وادەردەكەوێت لامان كە ئێمە نە زۆرتر دەزانین نە كەمتر.
_ بە نیسبەت مرۆڤەوە ساتی مردن ساتێكی گرنگە، چونكە هیچ كەسێك لەدایكبونی خۆی بەئارەزوی خۆی نەبوە بەڵام دەتوانرێت مردنی خۆت هەڵبژێریت.
_ بیر لەوەدەكەمەوە ئەمە كارێكی باش دەبێت كە بەم شێوەیە بمرم: لەعەسرێكی هاویندا بخۆمەوە و لەسەر نوێنەكە پاڵبكەوم، دیاریش نەبێت كەی بەئاگادێمەوە یاخود هەرگیز خەبەرم نابێتەوە.
_ ئێمە لەجیهانێكدا دەژین كە ئاستی فیعلی زۆر لەوە خاوترە كەلەجیهانی نافیعلیدا هەیە، ئەمە ئەگەر بەفەوزا وەسف نەكرێت چی لێ ناوبنێین؟
دەربەندیخان
[email protected]


سەرچاوە: سایتی (ادب و فن)
و.عەرەبی/ عدنان المبارك

* لەژمارەی رۆژی 30ی حوزەیرانی ئەدەب و هونەری كوردستانی نوێ بڵاوبوەتەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە