سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆیکردن له‌رۆژنامه‌نوسان، یان بۆ داکۆکیکردن له براده‌ران؟!
Thursday, 14/06/2012, 12:00
پێشتر چه‌ند هاوڕێیه‌کی رۆژنامه‌نوسم له سلێمانی پیان ده‌وتم ئه‌م براده‌رانه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ، ته‌نها ئیش له‌سه‌ر براده‌ره‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد، ته‌نانه‌ت هاوڕێیه‌کی رۆژنامه‌نوسم هه‌یه له‌رووداو که رۆژنامه‌نوسێکی زۆر چالاکه، له‌خۆپیشاندانه‌کانی دوای 17ی شوبات هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس لێیان دابوو، پێی وتم ته‌نها ناوی ئه‌ویان نه‌نوسیوه له‌راپۆرتی پێشلیکارییهکانی ئه‌و سه‌نته‌ره، که‌مێک گومانم کرد، به‌ڵام تا به‌سه‌ر خۆمدا نه‌هات باوه‌ڕم نه‌کرد ئه‌م سه‌نته‌ره ته‌نها بۆ کۆمه‌ڵێک براده‌ره.
له‌م رۆژانه‌دا له‌سه‌ر سکاڵای به‌رپرسێک وه‌ک سایتی (رووناکی پرێس) رۆشتمه به‌رده‌م دادگا، ویستم په‌یوه‌ندی به به‌رپرسی ئه‌و سه‌نته‌ره‌وه بکه‌م له‌فه‌یسبوک که‌چی لام نه‌مانبوو، زۆر هه‌وڵمدا، به‌ڵام فه‌یسبوک ده‌یوت ناتوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی فه‌یسبوک ببینی، تۆی سڕیوه‌ته‌وه لای خۆی، نه‌مزانی بۆ؟ به‌ڵام دواتر بیرم که‌وته‌وه سایته‌که‌ی ئێمه جارێکیان هه‌واڵێکی دابه‌زاندووه وتویه‌تی لۆگۆی سه‌نته‌ری میترۆ، لۆگۆی سه‌نته‌رێکی چاوی ئوردونییه!!هه‌ربۆیه ئه‌و به‌ڕێزه ئیمه‌ی سڕیوه‌ته‌وه.
ناچار به ئیمێڵێک بۆ هه‌ردوو ئێمێڵی به‌رپرسی میترۆ‌و سه‌نته‌ری میترۆ، وێنه‌یه‌کی ئه‌و ئاگاداری نامه‌یه‌م بۆ ناردن، به‌ڵام 3 که‌ناڵی فه‌زایی و نزیکه‌ی 10 سایتی ئه‌لیکترۆنی، لقی گه‌رمیان سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسان،هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی ئێمه‌یان بڵاوکرده‌وه، ئه‌م سه‌نته‌ری میترۆیه قسه‌یه‌کی نه‌کرد!! هه‌ربۆیه به‌راستی ئه‌م سه‌نته‌ره سه‌نته‌ری داکۆکیردن نیه له رۆژنامه‌نوسان، به‌ڵکو سه‌نته‌ری داکۆیکردنه له کۆمه‌ڵه براده‌رێک و هیچی تر..........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست