کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تونێله‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخان بکه‌نه‌ مۆزه‌خانه‌ !!

Saturday, 07/07/2012, 12:00






ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوسانی شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان چه‌ندین ساڵه‌ له‌سه‌ر خراپی دۆخی هاتوچۆ و به‌سه‌رچونی ته‌مه‌نی تونێله‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخان و خراپی نۆژه‌نکردنه‌وه‌کانی ئه‌و تونێله‌ قسه‌مانکردوه‌و که‌س به‌گوێی نه‌کردوین.
هاوارمان زۆرکرد و زۆرمان نوسی، به‌ڵام بێ سودبوو، هه‌مو جارێک به‌بیانوی نۆژه‌نکردنه‌وه‌، بۆیاخێکی عادی ده‌کرا و چه‌ند گڵۆپێکی عادی بۆ رووناککردنه‌وه‌ی ناو تونێله‌که‌ داده‌نرا، که‌چی دوای چه‌ند رۆژێک وه‌ک خۆی لێده‌هاته‌وه‌، تاریک و نوته‌ک، ئیدی رووداوه‌کانی هاتوچۆ ده‌ستی پێ ده‌کرده‌وه‌و قوربانیه‌کان زۆرتر ده‌بون.
ئێستا ئیدی دوای رووداوه‌که‌ی شه‌وی ٥ی ته‌موزی ناو تونێله‌که‌، ئیدی هیچ بیانویه‌ک نه‌ماوه‌، بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی یه‌کجاری تونێله‌که‌، نۆژه‌نکردنه‌وه‌یه‌ک به‌ مه‌رجی ئه‌ندازیاری شاره‌زا، نه‌ک به‌هه‌وه‌سی که‌سانێکی نه‌زان.
وه‌ک خۆم بڕوام وایه‌ ئه‌مجاره‌ دۆخی تونێله‌که‌ وه‌ک جارانی پێشوو نیه‌، یان ده‌بێت به‌یه‌کجاری نۆژه‌نبکرێته‌وه‌ یاخود وازی لێبهێنرێت وبیر له‌رێگایه‌کی دیکه‌ بکرێته‌وه‌.
من ئه‌مجاره‌ پێشنیار ده‌که‌م ئه‌م حکومه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌م تونێله‌ نۆژه‌ن نه‌کاته‌وه‌، به‌ڵکو بیکاته‌ مۆزه‌خانه‌ و گه‌شتیاران له‌ته‌نیشتیدا وێنه‌ بگرن، چونكه‌ ئه‌م تونێله‌ به‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ ته‌نها بۆ مۆزه‌خانه‌ باشه‌...!!
بۆ نا، به‌م کاره‌ش داهاتێکی چاک بۆ شاره‌وانی ده‌سته‌به‌رده‌کات و به‌ڵکو ئه‌مه‌ خوایه‌ له‌ پرۆژه‌ی دیکه‌دا سه‌رفی بکات.
ناوی تونێله‌که‌ش بنێین مۆزه‌خانه‌ی تانکه‌ره‌ قاچاخه‌کانی نه‌وت...بۆ نا..هه‌موشتێک ده‌بێت!!!!!!!!!!!!!!!!

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە