کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ِئایابەرپرسى كۆمەڵەى گەشەپێدان گەندەڵە یان سەرۆكى شارەوانى چوارقوڕنە یان هەردووكیان!!

Tuesday, 09/06/2009, 12:00


كۆمەڵەى گەشەپێدانى چوارقوڕنە كەماوەى دوو ساڵە وەك ڕێكخراوێك لەشارۆچكەى چوارقوڕنە خۆیان ڕاگەیاندووەبەناو بۆبەرەنگاربوونەوەو ڕێگرتن لەهەر گەندەڵیەك كەبكرێت لەوشارۆچكەیەدا، بەڵام لەژێر ڕۆشناى ووتەیەكى ئینگلیزى كەدەڵێت (هەرگیز ئەوكەسەى كەدەبێتە هۆى درووست بوونى گەندەڵى یان كارێكى خراپ ، ناتوانێت خۆى چارەسەرى ئەو كێشەیە بكات)چونكە ئەوانەى كەلەوكۆمەڵەیەدا ئیش دەكەن هەموویان پیاوى حیزبین بەڵام سەربەباڵێكى تایبەتى ئەو حیزبەن كەباڵەكەیان باڵا دەست نیە لەو شارۆچكەیەدا ئەوان بۆئیش كردن دژى ئەو باڵە خزمەتكردنیان بەباڵى خۆیان .ئەمە واقیعى نیەتى دروست بوونى ئەوانە.
چونكە بەرپرسەكەیان كارگێڕى مەكتەبىڕێكخراوە جەماوەریەكانى ناوەندى ڕاپەڕینەو ئەندام كۆمیتەیەك وكارگێڕى كۆمیتەى چوارقوڕنە دووئەندامى باڵا دەستى ئەو كۆمەڵەیەن لەگەڵ كۆمەڵێك ئەندامى تر كەهەریەكەیان كە بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوویان خاوەنى گەندەڵیەكى گەورەن بەڵام ئەوەى كەلێرەدا دەمەوێت بەهاووڵاتیانى شارۆچكەى چوارقوڕنەى ڕابگەیەنم وەك خزمەتێكى بچووك بۆیان كەپەیوەندیەكى ڕاستەوخۆى بە(محمد عبدالرحمن) سەرۆكى ئەو كۆمەڵەیەوە هەیە كەناوبراو دواى ئەوەى كەلەگەڵ زۆربەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى تر بەفەرمانى ژمارە (19549)لەڕێكەوتى21/6/2005 سوودمەند بوو لەوەرگرتنى زەوى كەژمارەى زەویەكەى 457/7م 42ى ئەستریلان كەناوبراو وەێلیشى بریوە بەڵام بە داواكاریەك كەبۆشارەوەانى چوارقوڕنەى نووسیوەوداواى گۆڕینى زەویەكەى دەكات بەزەویەكى زۆر باش و نزیكتر كە تێیدا هاتووە(بەزمانێكى زۆر هەژارانە كەهەریەكێك لەئێوە بیخوێنێتەوە ناوى نووسەرەكەى نەزانێت ئەوە ئامادەیە خانووەكەى خۆى پێبدات و هەموو مانگێكیش هاوكارى و كۆمەكى بۆ كۆبكاتەوە كەناوبراو ئاماژە بۆ ڕابردووى خۆى دەكات و كەمامۆستا بووە بۆیە من بەجەنابیان دەڵێم گەر تۆیەك ساڵ خزمەتى مامۆستایت هەبێت ئەوا بۆخۆت باشتر دەزانى كەچەندین مامۆستاو فەرمانبەرى تر هەیە كەخزمەت و دڵسۆزیان زۆر لەجەنابت زۆرترە سوودمەندیش نەبوونە لەوەرگرتنى زەوى و پێشیان نەدراوە سەڕەڕاى ئەوەى كەتۆ وازت لەمامۆستاى هێناو خۆت تەفەروغ كرد بۆكارى حیزبى كامیان باشترە (مامۆستایەتى یان داردەستى مەسئولێكى حیزبى كەبەئارەزووى خۆت بەكارت بهێنێ ؟ یان تۆ نووسیوتە لەداواكاریەكەت كەجەنابت كرێچیت سەیرە گەر تۆ كرێچى بیت زیاتر لەبیست ساڵە تۆ لەوخانوە داى هەروەهاگەر كرێچى بایت زێدەڕۆیت نەدەكرد لەخانووەكەت بۆ سەر ڕێى گشتى كەنزیكەى مەترونیوێك ڕێگات داگیركردووە هەروەها كاتێك كەووتیان تۆ زێدەڕۆیت كردووە نەتدەكرد بەهەرا وپارێزگارى كردن لەخۆت و هەڕەشەكردنیش لەوكەسانەى كە زێدەڕۆى ئەنجام دەدەن (گاسن لەچاوى خۆت نابینى زل لەچاوى خەڵك دەردێنى) بۆیە هەرگیز تۆ كرێچى نیت و ئەو قسەیەت دوورە لەڕاستى چونكە تۆ خەڵكى چوارقوڕنەیت و هاووڵاتیان دەتناسن) بۆیە تۆ چ مافێك دەدەیت بەخۆت بۆگۆڕنى زەویەكەت ئایا ئەوە بەلاى تۆوە گەندەڵى نیە!!!
هەروەها سەرۆكى شارەوانى تۆ بەكام یاسایە داواكەى بۆبەرزدەكەیتەوەو لەكاتێكدا بەهیچ بڕیارو فەرمانێك گۆڕینى زەوى نیە ! سەڕەڕاى بەرزكردنەوەى داواكاریەكەى بۆبەشى موڵكایەتى سلێمانى خۆت بەڵینى ئەوەت پێداوە گەرداواكاریە گەندەڵیەكەى بگەڕێتەوە تۆ زەوى ژمارە(934/7) روكن وڕوەو قیبلەت پێئەدەیت ئەو زەویە نزیكە بۆ بەبۆشى ماوەتەوە !!جگەلەوەش زۆر لەناوبراویان دڵسۆزتر هەیە زەویەكەشیان زۆر خراپترو دوورترە بۆبۆئەوان ناگۆردرێت!!!!!لەكۆتایدا دەپرسم بەرپرسى كۆمەڵەى گەشەپێدان گەندەڵە یان سەرۆكى شارەوانى چوارقوڕنە یان هەردووكیان گەندەڵن!!
ئەمەش هاوپێچىفەرمانى گۆڕینەكە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە