بە پشتگیرى حزبى و سەرپەرشتیارانى پەروەردەیى بەڕیوەبەرێك لە چوار قورنە خێزانەكەى دەكات بەیاریدەدەر تەنها بۆ ئەوەى دەوام نەكات

Friday, 14/10/2011, 12:00






قوتابخانەى كاوەى بنەڕەتى لە چوار قورنە كە سەر بە بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى ڕانیەیە ، ژمارەى مامۆستایانى (48) مامۆستایەو ڕێژەى قوتابیانى ( 1480) قوتابى یە ، بەڕێوەبەرەكە ناوى (م . حمدامین خدر) ە تەنها بۆ ئەوەى خێزانەكەى (م . خەجاو) دەوام نەكات دەیكات بە یاریدەدەر ئەوە لە كاتێكدایە كە وەرگرتنى پلە لە یەك كاتدا بۆ دوو ئەندامى خێزانێك پێچەوانەى یاسایە و نابێت ، بەڵام بەهۆى بوونى پشتگیرى حزبى دەسەڵات لە لایەك و دەم چەور كردنى سەرپەرشتیارانى پەروەردەیى لە لایەكى ترەوە چاوپۆشى لێكراوە ، ئەمە لە كاتێكدایە تەمەنەكەشى ڕێگرە لە وەرگرتنى پلە چونكە مامۆستاى ناو براو ئێستا تەمەنى لە سەروى پەنجا ساڵییەوەیە و لایەنى تەندروستیشى باش نیە ، ئەمە تەنها بۆ ئەوە پلەى پێدراوە بۆ ئەوەى بەردەوام لە پشوودابێت و بە ئارەزووى خۆى دەوام دەكات ساڵى ڕابردوو لە دواى وەرزى یەكەمەوە بووە بە یاریدەدەر لە ساڵى پارد ا كە قوتابخانەكە سێ دەوامى بوو مامۆستاى ناوبراو لە دەوامى دووەم كە یاریدەدەرێكى تر لەو دەوامە بوو دەهات بۆ قوتابخانە لە سەعات (10:30 بۆ 11:30 ) ى بەیانى تەنها بۆ ئیسپات وجود بەبێ ئەوەى هیچ كارێك ڕاپەڕێنێت ، ئەمساڵیش لە گەڵ دەستپێكردنەوەى ساڵى نوێى خوێندن مامۆستاى ناوبراو نەشتەرگریێكى بە تیشك ئەنجام دا كە پێویستى بە یەك هەفتە پشووبوو بەڵام یەك مانگ نەهات بۆ دەوام ئەمە سەرەڕاى بوونى پشووى هاوینە كە دەیتوانى لەو ماوەیەدا نەشتەرگەریەكەى ئەنجام بدات چونكە نەخۆشیەكەى پێشتر بوونى هەبووە ، ئیستاش كە قوتابخانەكە بووە بە دوو دەوامى مامۆستاى ناوبراو لە دەوامى دووەم دواى نیوەڕۆیان تەنها ( 1,5) یەك سەعات و نیو دەوام دەكات و دەڕواتەوە ، ئەمەش تەنها لەبەر ئەوە چاو پۆشى لێدەكرێت كە هاوسەرەكەى واتە بەڕێوەبەرى قوتابخانەكە كەسێكى حزبییە لە لایەك لە لایەكى ترەوە سەرپەرشتیارانى پەروەردەیى چاوپۆشى لێدەكەن بە هۆى ئەوەى كە چەندین جار دەعوەتى خواردن وخواردنەوەى كردوون لە ناو باغەكەى ساڵانى پێشوو ،بە هۆى كەمتەرخەمى بەڕێوەبەرەكە لە ڕاپەڕاندنى ئەركەكانى و ئاشكرا بوونى چەندین قەزیەى ئەخلاقى و گەندەڵى ئابوورى لە سەرى و دابەزینى ئاستى زانستى قوتابیانى قوتابخانەكە بەڕێوەبەرەكە ناوى خرایە لیستى ڕەشەوە لە هەڵسەنگاندنى ساڵانەى بەڕێوەبەرەكان ، بەڵام بەهۆى بوونى پشتیوانى بەهێزى حزبى نەتوانرا بچوكترین سزاشى بدرێت بەڵكو بە پێچەوانەشەوە دەستخۆشى و سوپاسیان دەكرد و خێزانەكەشیان بۆ كرد بە یاریدەدەر ئەمە سەرەڕاى ئەوەى بەڕێوەبەرى ناوبراو گەردێك خۆشەویستى لە ناو مامۆستایانى قوتابخانەكەیدا نیە و ڕۆژانە كەمترین كات لە قوتابخانەیە و ئاگادارى زۆربەى ئیشو كارەكانى ناو قوتابخانە نیە ڕۆژانە تەنها یەك كاتژمێر و نیو دەوام دەكات ئەمەش بەهۆى سەرقاڵى بەكارى بازرگانى شیش و چەمەنتۆ هەر بۆیەش بە حەمەدەمینى چەمەنتۆ فرۆش ناوى دەركردوە ، لە هەمانكاتدا چەندین مامۆستاى بەئەزموون و دڵسۆز و خەم خۆر لەو قوتابخانەیە لە خۆبوردوانە كاردەكەن و ئەركەكانیان بەجێ دەگەیەنن شیاوى ئەوەن بن بە یاریدەدەر و بەڕێوەبەر لە قوتابخانەكەماندا..............بۆیە ئێمەى مامۆستایان دەپرسین ئا ئەمەیە سیستەمى سویدى ؟؟؟؟؟؟؟؟؟


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە