کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەمپینى كەنارخستنى پارتى

Tuesday, 18/05/2010, 12:00


ئەو چالاكیە جۆراو جۆرانەى بۆ شەرمەزار كردنى تیرۆر كردنى شەهید سەردەشت بەڕێوە چوو كە بە شێوەیەكى بەربەریانە بە بەرچاوى خەلك و دەم و دەزگاكانى هەولێرەوە رفاندیان و تەرمەكەیان لە موسل فرێدا. دەرخەرى ئەوەیە كە گەلى كورد هەتا ئیاستێكى باش هۆشیارەو شەقامى كوردى شەقامى دە ساڵ لەمەو بەر نییە و دەبئ لەمەو دوا هەركەسێك دەیەوئ تاقى بكاتەوە دەبئ حسابى وردى بۆ بكرئ.
من پێم وایە یەكێك لەو چالاكیانەى تر كە پێویستە بخرێتە سەر خەرمانى چالاكیەكانى ترى چەند رۆژى رابردوو . ئەنجامدانى كەمپینى كەنار خستن و پچڕاندنى هەر جۆرە سەردان و پەیوەندیەكە لەگەڵ دام و دەزگا حزبیەكانى پارتى . لە لایەن هەموو ئەو كەسانەى كە پەرۆشن بۆ كەیسى تیرۆركردنى شەهید سەردەشت و شەو مەترسیەى كە رووبەرووى ئازادى رادەربڕین بۆتەوە لە كوردستان و هەڕەشەیەكى جدیە بۆ ئایندەى دیموكراسیەت لەو هەرێمە.
لەو كەمپینە بەراستى من داوا لەو ئەندامانەى پارتیش دەكەم كە لەو سیاسەتەى پارتى ناڕازین با ئەوانیش ئەو هەفتەیە ریز لە خوێنى شەهید سەردەشت بگرن و سەردانى دام و دەزگا حزبیەكانى پارتى نەكەن ... با بزانن چەند بێكەس و بێزراون و خەڵك چەند لەو سیاسەتەیان نارازیە.
لە كۆتاییدا ئەو كەمپینە ناوى هیچ كەس و واژووى هیچ كەسى بەسەرەوە نابێ , چونكە كەمپینى تێكڕاى ئەو كەسانەیە كە تیرۆرى رۆژنامەنووس شەهید سەردەشت تورەو بێزارى كردوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە