ئەمساڵ بێجگە لە كەس و كارى بەرپرسى ناوچەى مامۆستایانى پارتى، كەس بۆى نیە لە قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى وەربگیرێت !
Wednesday, 06/07/2011, 12:00
كۆمەڵگاى فاخیر مێرگەسۆرى، كۆمەڵگایەكى هاوچەرخە كە مناڵان هەر لە باخچەى ساوایان تا دەگاتە دوانزدەى بنەڕەتى هەیە و بەهاوكارى رێكخراوە پەروەردەیى و مرۆییەكان لەسەر سیستەمێكى هاوچەرخ دەخوێنن و ساڵانە رێژەیەكى كەم قوتابى وەردەگرێت .
بەڵام هێشتا مانگى حەوتە و دوو مانگ ماوە بۆ وەرزى نوێى خوێندن دەسەڵاتى داسەپاوى پارتى لە هەولێر كۆنترۆڵى كردوو و شوێنى كەس نەماوە بۆ وەرگرتن و رۆژانە دایك و باوك و كەس و كارى خوێندكاران سەردانى ئەو كۆمەڵگایە دەكەن بەڵام بە هەناسە ساردى دەگەرێنەوە ماڵەوە. بەراستى ئەمە شازى چاكسازییە كە رۆژانە زوورنا ژەنەكانى دەسەڵات بۆ خەڵكى دەكوتن و سەرۆكى پارتیش خۆى پێ هەڵدەداتەوە ! لەوە چاكسازى زیاتر چى !!!؟؟؟
لە كۆى(42) قوتابى كە ساڵانە لە باخچەى ساوایانى فاخیر مێرگەسۆرى نمونەى وەردەگیرێن لە هەولێر ،(38)یان كوڕ و كچ و برازا و خوارزا و خزم و كەس و كارى (جسام)ى بەرپرسى ناوچەى مامۆستایانى پارتیە كە سەر بە لقى دووى پارتیە. ئەمەش نارەزایەتیەكى زۆرى لاى خەڵكى كەمدەرامەتى شارى هەولێر و مامۆستایان و فەرمانبەرانى كۆمەڵگاى فاخیر مێرگەسۆرى دورستكردووە كە خەڵك و مامۆستایان و فەرمانبەران ئەو دەرامەتەیان نیە مناڵەكانیان بنێرنە قوتابخانەیەكى ترى نمونەى یان لایەنى كەم كەمێك سیستەمەكەى باش بێت، لە كاتێكدا جسامى كۆنە بەعسى و كوڕى پیسترین بەعسى و دەست سوور بە خوێنى گەنجانى هەولێر لە سایەى دز و بەدئەخلاقیەكانى دەرامەتى هێندە بەرز بۆتەوە تواناى دورستكردنى كۆمەڵگایەكى هاوچەرخى خوێندنى هەیە،بەڵام لەبەر ئەوەى ئەو كوڕى بەعسیە چاوى هەڵنایەت كە مناڵى فەقیر و كەمدەرامەتى هەولێر لە قوتابخانەیەكى كەمێك باش و هاوچەرخ بخوێنن و فێرى هۆشیارى و زانست و مەعریفە بن و چاویان بكرێتەوە چونكە دڵیایە لەگەڵ هۆشیارى و چاوكراوەى زیاترى مناڵانى گوڕەكى كوران و تەیراوە و سەیداوە خۆى و بنەماڵەكەى دەبێت دادگاى بكرێن و بچنە قەفەسى زیندان بۆیە رێگا دەگرێت مناڵانى هەولێر لەم قوتابخانە كەمێك هاوچەرخە بخوێنن.
عبدللە ێابرى بەرێوبەرى پەروەردەى ناوەندى هەولێر ئەو هەواڵەى گەیاندە لقى دوو تا شكایەت لە جسام بكات كە ئەو كۆمەڵگایەى كۆنترۆڵ كردووە بەڵام بەرپرسەكە لقى دوو بە بەرێوبەرى پەروەردەى هەولێرى گووتبوو(جا چى تێدایە، تۆ خەریكى دزیكردنى ، با ئەویش ئەو كارە بۆ كەس و كارى بكات !) لە ئەنجامدا عبدللە ێابیر توڕە ببو هەزار و یەك جنێوى دابوو كە ئەو وڵاتە وێران بوە كە بەرێوبەرى پەروەردە دەسەڵاتى بەسەر قوتابخانەكاندا نیە و حیزب هەموو شتێك دەكات..ئەوەشى لاى كۆمەڵێك كادیرى ناچەى مامۆستایان دركاندبو كە شۆرش لەم وڵاتە روودەدا و خەڵك زۆر توڕە و نارازییە .
شایەنى ووتنە جسام مشیر بەرپرسى ناوچەى مامۆستایانى پارتى ،كوڕى كۆنە بەعسیەكى شارى هەولێرە،كەناوى (جسام)یش لە ناوى كۆنە رەفیقێكى خۆى ناوناوە كە كاتى خۆى ئەو كۆنە رفیقەى كەناوى جسان بوە بە دەستى پێشمەرگە شۆرشگێرەكانى ناوشار كوژراوە ،لە خۆشەویستى ئەو رفیقە بەعسیەى ناوى ناوە جسام.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست