تەلەفزیۆنى X5و PATROL گەلى كوردستان .
Sunday, 08/02/2009, 12:00
ئەو تەلەفزیۆنى گەلى كوردستانەى كە جاران خەڵك بە تەنیا تەماشاى ئەویان ئەكرد .تا كاتى پێش ئەوەى ببێت بە ئاسمانى بینەرێكى زۆرى هەبوو بەڵام وەك هەموو دەزگاكانى ترى یەكێتى توشى گەندەڵى و تەكەتولبازى بوو وە سەبەبى سەرەكى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بۆ لێپرسراوى ڕاگەیاندن پێشئەوە كە شوان كابان مدیرى تەلەفزیۆن بوو وە كەسێكى تاڕادەیەك پاك بوو وە لە لایەن مام جەلالەوە دانرابوو زۆر شت هەیە نەیانئەتوانى بیكەن لەو كاتەدا شوان كابان بە لاندگرۆزێكى مۆدێل كۆن هاتوچۆى ئەكرد وە كارمەندو لێپرسراوى بەشەكان وەك یەك هاتوچۆیان ئەكرد بەڵام كە ئەو بە پۆستى بەڕێوەبەرى سەتەلایت ڕازى نەبوو خێرا تەكەتولى مەلا بەختیارو ئەرسەلان بایز كەوتنە خۆیان بۆ بەدەست هێنانى ئەو شوێنە . دواى بەدەست هێنانى هاتن كەسێكى بە پارە دەستەمۆیان هێنا كردیان بە لێپسراوى تەلەفزیۆن كە لە جەریدەكە مەلا ئیشى ئەكرد و بەرنامەیەكى فاشیلى لە كوردسات هەبوو . هەركە هێنایان سەیارەیەكى شڕى پێبوو . یەكەمشت كە داواى كردبوو بى ئێمX5 بوو بۆیان كڕى دواى ئەوە هاتن ئەنجومەنى سەتەلایتیان دامەزراند وە بڕیار درا هەموو ئەندامێك پەترۆڵێكى بۆ بكڕێت بۆچى لەبەر ئەوەى بەڕێوەبەر شتى ترى بەدەستەوەیە دواى ماوەیەك سەیارەكەى خۆ دا بە ئەندامێكى ئەنجومەن X5 یكى 2008 یان بۆ كڕى لە هەمانكاتدا لە كرێچێتیش نە جاتیندا وە سەیارەیەكى ئاخر مۆدێلیان بۆ ژنەكەشى كڕى . ئێسا ئەم زەلامە یان كردووە بە كۆیلە . ئێتا ئەو تەلەفزیۆنە ئەوەنەى مەلا بەختیار پێشانئەدات مام جلال پێشان نادات . كە لە دورەوە سەیرى ئەكەیت ئەڵێى گەراجى شەریكەى نیسان و بى ئێمە . سەرەڕاى ئەوەى كە ئەندامانى ئەنجومەن هەموو سەر بە یەك تەكەتولن . كەچى بەردەوام خەریكى چاڵ هەڵكەندنن بۆ یەكترى باشترین نمونەش لەسەر ئەوە كێشەكەىكە لە نێوان چەند ئەندامێكى ئەنجومەنەكەدا ڕوى دا كە ئاسایش كەوتە بەینەوە وە مەڵبەند كەوتە بەینەوە وە كێشەكە بە حەل نەبوو بەڵام لەبەر ئەوەى هەركەسەیان سەر بە مەسئولێكى ئەو باڵەبوو چارەیان كردن كە ئەسڵى مەسەلەكە لەسەر ئافرەت بوو .
وە ئێستا كۆمەڵێك كەس هەن لە و تەلەفزیۆنەدا بە قولاپ ناویان ئەبەن . مەبەست لەقولاپ ئەوەیە قولاپ بگرنە هەر ئافرەتێك خراپى ئەكەن وە ئەگەر بۆیان دەستەمۆ نەبوو دەرى ئەكەن . وە زۆربەى كات ئافرەتى خراپیان هێناوە دایان مەزراندوون بۆ چەند هەفتەیەك تا لێى بێتاقەت بوون لەدوایدا دەریانكردووە . وە ئەو كێشەیەى سەرەوەش كە باسم كرد كەوەوە ڕویدا .
ئنجا بابێینە سەر سەر دزى باس ناكرێت هەریەكەو لەئاستى خۆیەوە ئەیخوات تا كار گەشتۆتە سەر بردنەوەو دزینى شتى تەلەفزیۆن .
وە ڕێخستن لەم تەلەفزیۆنەدا هیچ دەورێكى نییە وەك مقەبا وایە لەبەر ئەوەى یەكێك لە ئەندامانى ئەنجومەن لێپرسراوى كەرتى ڕاگەیاندنەو فڕى بە ڕێكخستنەوەنییە وە خۆشى بەشى شێرى بەردەكەوێت لەم دزیانەدا .وەتا ئێستا نەیتوانیوە قەناعە بەكەسێك بكات یان كۆبونەوەیەك بە كەرتەكەى بكات بەس تەكەتول هیناویەتە پێشەوە . تا كار گەشتۆتە سەر دزینى ئابونەى كارمەندان كە ئێستاش بە قائیمەى 2005 ئابونە تەسلیم ئەكات كە ئەو كات 60 كارمەندبوو ئێستا 450 كارمەندە هەموو كارمەندێك بەلایەنى كەمەوە 4000 بۆ 10000 دینار ئابونە ئەیات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست