بەتۆپەڵێ بەفریى ئەم زستانە بناگوێى ئازادجوندیانى سڕدەكەین!
Monday, 09/02/2009, 12:00
سەبارەت بە ناسینى ئازاد جوندیانى ئێمە تەنیا پەیڤى ئەو كەسانە وەردەگرین كە جوندیانى لەهەموو كەس باشتر دەناسن وپێشتر پێناسەیان كردوە،بۆیە لێرەدا تاریفى ئەو كەسانە دەكەین بە پێوەرە بۆ باشتر ناسینى ئەو مرۆڤە ناپاك ودزوبەدرەوشتە.
جەلال تالەبانى
ئازاد تۆئازادنى لەراگەیاندن
ناتوانى بەئازادى بوەشێنى
حەددت نیە سنورببەزێنى
ناماعقولیتكرد بخوڵقێنى
* *
نەوشیروان مستەفا
تۆسیاسینى تا ببێژى
تۆسەربازنى تا بتەقێنى
تۆنوسەرنى تا بنەخشێنى
شاعیریش نى تا بشعرێنى
* *
كۆسرەت رەسول
لەهەڵبژاردنەكان درۆڕاوى یەكەمى
لەشەڕەكان یاریكەرێكى ماڕاسۆنى
لەفرتووفێلا بەخواهێشتا ماویى
لە خۆرەپێشكردنا ماستاوچیكى دیارى
* *
شێخى بالەكیان
نەفرەت لەتۆى بەزمان
روورەشى لەتۆى بێئامان
بەدفەڕى پیسى داوێن
نەكەى رووبكەیتەسۆران
* *
دایكى شەهید
هاتمەلات بەئاخ وحەسرەت
بۆیارمەتیكى كەم قیمەت
رووت وەرگێرا زۆر بێمنەت
قیژاندت وەك جاش ومخابرات
* *
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست