کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردانەكەى بارزانى بۆ بیتوێن و پشدەر كارەساتى لێكەوتەوه‌

Thursday, 31/12/2009, 12:00


بارزانى تۆ ئەگەر لەخەڵكى بیتوێن وپشدەر كورد ترى ؟یان لەم دەڤەرە تێكۆشەرترى، خۆت بە خاوەنى دەنگ وڕەنگ وئیرادەى گەل دەزانى . چۆن توانیت لە شارۆچكەى بێتواتەوە بەدە بابەكانى شەرى ناوخۆ كە حكومەتى عیراق هاوكارى كردى بۆتواندنەوەى گەنج ولاوانى وڵاتەكەت بۆنەهێشتنى هەستەجوانەكانى گەل، لە باشورى كوردستان ، بەڵام جارێكى تر لەم سەردانەى تۆ ئەم سیناریۆیەت دوبارەكردەوە، ئەوساخۆفرۆشێكى راستە قینەى بوى ، بەڵام ئەمڕۆ خۆفرۆشێكى بەناوى سیاسەتى دبلۆماسى . نەك لەسەرسیاسەتى دبلۆماسى بۆدژى دوژمنانى كوردان ، بەڵكو سیاسەت دەكەى لەپێناو دەسەلات ومانەوەى خۆت ، وە لەپێناو پلانى نێو دەوڵەتى . بۆسەرگرتنى ئەم پیلانانە تۆدەژى ، لەپێناو قركردنى گەلى كورد. .. بارزانى تۆئەگەر بڕوات بەخەڵكى دەڤەرى بیتوێن و پشدەر نیە ، ئەى چۆن لە كاتى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردندا لەم دوو دەڤەرەدا ڕیكلامت دەكرد. تاكو دەنگى ئەم دەڤەرانە بەدەست بهێنى. . ئەى كەوابو تۆلەشەرى ناوخۆدا ئەم هەمووجەنگاوەرت لەگەڵ نەبو ، تۆئەمڕۆ ئەم هەموو دەبابەو چەك و تەقەمەتیەت لەكوێبو . لەشارۆچكەى چوارقورنە لەبەرهێزە چەكدارەكەى تۆ سەرجەم بازارى چوارقورنە داخرا، ئەو ڕۆژە ژێرخانى چوارقورنەییەكان كەوتەمەترسیەكى زۆرەوە ، ئەوەى گوێبیستى خەڵك بوى لەو شارۆچكەیە تەنها نەفررەتیان لەتۆدەكردو. نەفرەتیان لەو پەنجەیەى خۆیان دەكرد ،كە دەنگیان بەتۆداوە كەچى تۆش بە هێزى چەكو ئەسلەهەى ئەمریكى و توركى و روسى ، دەبیە میوانى ئەم دوو دەڤەرە . كەبەقەدەر تەمەنى تۆو نێچیرى برازات ،خواردنیان داوە بەپێشمەرگە، و وە هانى پێشمەرگە یان ، دە داو پاڵپشتى هەمو هێزە كوردیەكانیان دەكر،بە باوكیشتەوە تاكو ڕەوشێكى ئازاد درووست بێت، كەچى تۆ ڕۆژ بەڕۆژ لەناو فەزاى خیانەت نایەدەرێ.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە