ره‌فیق سابیر له بێکارییه‌وه بۆ گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ!
Tuesday, 23/06/2009, 12:00
ره‌فیق سابیر له ساڵه‌کانی حه‌فتاو هه‌شتاکان به که‌سێکی نوسه‌ر و شاعیر ناوی ده‌رکردبوو. له ساڵه‌کانی هه‌شتاکاندا دووای چوونه ده‌ره‌وه‌ی، به یارمه‌تیی حیزبیی شیوعیی، بۆ بولگاریا نێردرا و له‌وێ دکتۆرایه‌کی شه‌ق و شۆقیان پێی دا.
دوای ته‌واو کردنی دکتۆراکه‌ی رووی کرده سوید. له سوید چه‌ندین ساڵ بێکار و له‌سه‌ر سۆشیال بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌وه‌نده حساب بۆ ئه‌و جۆره دکتۆریانه ناکه‌ن. بروانامه‌کانیان جێگای گومانه و ئاستێکی نزمیی هه‌یه. دکتۆر ره‌فیق سابیر، دوای ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌ی که بێکار بووه، له کۆتایدا کارێکیان بۆ دۆزیه‌وه له لایه‌ن (مه‌کته‌ب عه‌مه‌ل) که کاره‌که‌ی چه‌ند کاتژمێریک ده‌رسی به منالان ئه‌وته‌وه. مه‌به‌ستم بێریزی نیه که منالان فیری زمانی کوردی ئه‌کات. دکتۆر ره‌فیق دوای دابران له لێکۆڵینه‌وه و ده‌رس وتنه‌وه له سوید، ئێستا ئه‌م به‌رێزه چۆته‌وه بۆ کوردستان مه‌ڵبه‌ندی کوردۆلۆجی (جه‌لالۆجی) داناوه، ئه‌ویش له پاداستیی ئه‌وه‌دا که له نووسینێکدا تاله‌بانی کرد به ماندێلا و ئه‌و موچه‌یه‌ی که بۆی بردراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیره، به‌خشینی باشترین خانوو، سه‌یاره و له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی جه‌لالۆجی، ساڵی دوو جار له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ سوید. هه‌ر به ئه‌مه‌ش نه‌وه‌ستاوه ئیستا ئه‌م به‌ریزه ئه‌یه‌وێ زیاتر گیرفانی پر بکات به‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌ر خۆی خزانده ناو لیستی کوردستانی (که‌ره دێزه‌که)، له‌وێش دووباره له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیر موچه‌یه‌کی دیکه وه‌ربگریت.
فه‌رموو دکتۆری بێ به‌رهه‌م ئه‌وه چوار ساڵه گه‌راویته‌وه بۆ کوردستان چ سودێکت بۆ خوێندکاره‌کانی زانکۆ و لێکۆڵه‌ره‌کان هه‌بووه؟ ته‌نها له‌سه‌ر سامان و بودجه‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌له‌وه‌رێت. ئه‌مانه‌ن که شه‌ریفه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌ی ئه‌بێت ئه‌وانی دیکه چۆن بن؟ له تێ ڤێی گه‌لی کوردستان رۆژی 22/6/2009 ئه‌م دکتۆره ماستاوچییه به به‌سه‌ر باڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خیانه‌تکاره هه‌ڵئه‌دا و باسی کاره باشه‌کانی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌کرد، که ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان قسه‌ی ئه‌کرد. باسی یاسای ئه‌کرد که ئه‌م به‌رێزه هیچ شاره‌زاییه‌کی نییه له یاسادا. ئه‌مه له‌لایه‌ک له لایه‌کی دیکه‌وه دکتۆر کوردلۆجی پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ریته‌وه بۆ کوردستان باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی ئه‌کرد و له زۆر شوێن و دژایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئه‌کرد، ئێستا ئه‌م به‌ریزه له‌گه‌ڵ دووژمنه‌که‌ی (پارتییه) ئیستا له‌گه‌ڵ برادران و دۆستی ته‌حسین شاوه‌یس و حه‌مه خانی حاجی دارا) داده‌نیشێ و ده‌یه‌وێت له په‌رله‌ماندا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوودا له سه‌ر سفره‌یه‌ک نان بخۆن.
ئه‌گه‌ر دکتۆری بێ هه‌ڵوێست، مه‌سه‌له‌که مشه‌خۆریی و پاره نه‌بێت، تۆ چیت داوه به سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه؟ یان ئه‌وه‌تا له هه‌موو شتێک فاشیل بوویت و له مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی (کوردۆلۆجی) کوردیان پێ به شوودایت؟ شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌م جۆره دکتۆره عه‌لوجانه پێویسته ڕیسوابکرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست