تورك له توركیا میوانه و كورد خاوه‌ن ماڵه
Monday, 26/03/2012, 12:00
ئه‌و خاكه‌ی كه‌ئێستا پێی ده‌وترێت توركیا له‌پێش زایین له‌لایه‌ن یونانییهكانهوه پێی ده‌وترا ئاناتۆڵی به‌واتای رۆژهه‌ڵات، بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌رچاوه بیزانتییهكان وشه‌ی توركیا وه‌ك ناوی شوێنی جوگرافی به‌كارهاتووه.
له‌سه‌ده‌ی چواره‌می زایینی‌دا بهئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌وترا توركیا‌و له‌سه‌ده‌ی نۆیهمو ده‌یه‌م توركیا بریتی بوو له‌ناوچه‌یه‌ك كه لهۆڵگاوه هه‌تا ئه‌وروپای ناوه‌ڕاستی ده‌گرته‌وه. له‌سه‌ده‌ی سێزده‌و چوارده‌دا كاتی به‌رپابوونی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، بهمیسرو سوریایان ده‌وت توركیا‌و به‌گشتی له‌سه‌ده‌ی دوازده به‌دواوه بهئاسیای گچكه ده‌وترێ توركیا. توركهكانو به‌تایبه‌ت توركانی عوسمانی له‌سه‌ده‌ی یازده به‌دواوه هاتوونه‌ته ناو خاكی توركیا، ئه‌ویش له‌دوای شه‌ڕی مه‌لازگرد له‌ساڵی ۱۰۷۱ زایینی له‌نێوان سه‌لجوقه توركهكانو به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئیمپراتۆری رۆمی شه‌رقی. دوای تێكشكاندنی بیزانتییهكان له‌لایه‌ن توركه سهلجوقهكانهوه به‌ره به‌ره تورك‌و توركمانه‌كانی دیكه كه له‌ترسی هێرشی مه‌غۆله‌كان خاك‌و نیشتمانی خۆیان به‌جێهێشتبوو، روویانكرده توركیا‌و میزۆپۆتامیا.
ده‌سته‌واژه‌ی تورك وه‌ك ناوی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی تورك یه‌كه‌م جار دوای پێكهاتنی ئیمپراتۆری گوك تورك به‌كارهاتووه.
ده‌سته‌واژه‌ی تورك ناوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یان ره‌گه‌زێكی مرۆیی نه‌بووه ته‌نیا ناونیشانێكی سیاسی بووه. ئه‌م ده‌سته‌واژه له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ده‌وڵه‌تی گوك تورك به‌كارهاتووه‌و دواتر به‌هه‌موو ئه‌و هۆزو عه‌شیره‌تانه وترا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م ئیمپراتۆریه‌دا ده‌ژیان. به‌ره‌به‌ره به‌گشت پاشماوه‌ی ئه‌و عهشیرهتو هۆزانه وترا تورك‌و به‌مجۆره بوو به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی.
توركانی عوسمانی سه‌ر بهقهبیلهی قایین كه بۆ خۆیان سه‌ر به‌یه‌كێك له‌هۆزه توركه‌كانی ئاغوزن له‌باكووری ده‌ریای قه‌زوین (به‌حری خه‌زه‌ر له‌باكووری ئێران). توركانی عوسمانی پێش هێرشی مه‌غۆله دڕنده‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی جه‌نگیزخان له‌باكووری به‌حری خه‌زه‌ر دهژیانو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی په‌لاماری دڕندانه‌ی مهغولهكان، توركه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی به‌حری خهزهرو تاتارو توركه ئاغوزهكان كهتوركانی عوسمانی به‌شێكبوون له‌وان له‌باكووری ئێران له‌ترسا ڕایان‌كرد بۆ ناوچهكانیترو به‌ختی رهشو چاره‌نووسی تاڵ توركمانه‌كانی ئاق قووینلوو و قهرهقووینلوو و توركانی ئاغووزی ناسراو به‌قایی هاتنه كوردستان‌و ئالاچیقی نهگبهتیو داگیركاریان له‌كوردستان‌و له ئانادۆڵدا هه‌ڵدا.
ئۆرخان به‌یگ ته‌نیا سهرۆكو مه‌زنی توركانی عوسمانییه كه‌ناوی توركی هه‌بووه، ئه‌گینا جگه له‌ئه‌و هه‌موو سوڵتانه‌كانی عوسمانی ناوی عهرهبیو ئیسلامیان هه‌بووه، له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆیان بهموجاهیدی ئیسلام ده‌زانی بۆ شه‌ڕ دژ بهمهسیحیهكان. ئورخان به‌یگ به‌شوێن له‌وه‌ڕو كوێستانی باش بۆ ئهسپو مه‌ڕوماڵاتی هۆزه‌كه‌ی روویكرده ئاسیای گچكه‌و كوردستانی ژێرده‌سه‌ڵاتی سهلجوقهتوركهكان. به‌گشتی تورك له‌خاكی توركیا میوانه‌و خاكی خۆی نییه، واتا نه‌ته‌وه‌ی تورك له‌توركیا خاكی نییه كه‌خۆی پێببهستێتهوهو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بنیات‌بنێت. وه‌ك ده‌زانین خاك فاكته‌ری سه‌ره‌كیه بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌هاتنی تورك بۆ ناو خاكی توركیا، به‌ڵام بابێینه سه‌رباسی كورد له‌توركیا. له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كان به‌رده‌وام باسی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئاشوور له‌گه‌ڵ ماده‌كان كراوه. مێژووش سه‌لماندوویه‌تی كهكووتییهكانو ماده‌كان هه‌مان كوردانی ئێستاكهن. زنجیره چیاكانی توورسو زاگرۆس‌و نێوان دوو ڕووباری دیجله‌و فورات بهگواهی مێژوو نیشتمان‌و زێدی كورد بووه. ته‌نانه‌ت یه‌كێك لهرۆژههڵاتناسهكان به‌ناوی (ن-ژ-مار) له‌و باوڕه‌دایه كهزێدو نیشتمانی سه‌ره‌كی‌و سه‌ره‌تایی كورد ئاسیای گچكه بووه، واتا ئه‌م شوێنه كه‌ئێستا پێیده‌وترێت توركیا. فۆن مینورسكیش ده‌ڵێت له‌نێوان ورمێ هه‌تا ناوچه‌ی بۆتان‌و جزیره‌و چیاكانی سه‌رچاوه‌ی دیجله لانكه‌ی له‌دایكبوونی كورده. به‌شی زۆری خاكی ئێستاكه‌ی توركیا له‌بنه‌ڕه‌تدا زێد‌و نیشتمانی كورده، واتا نه‌ته‌وه‌ی كورد خاكی هه‌یه‌و خاوه‌نی گرنگترین فاكته‌ری پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی تورك له‌خاكی توركیا میوانه‌و زێدی باب‌و باپیرانیان باكووری به‌حری خهزهرو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و بهحرهیه، واتا نه‌ته‌وه‌ی تورك نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ خاكه له‌توركیا. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانیش نه‌ته‌وه‌ی كورده كه له‌توركیا خاوه‌نی به‌شێكی گرنگ له‌و خاكه‌یه، واتا نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌نی خاكه. كورد خاوه‌ن ماڵ‌و توركیش میوانه. ئه‌مه له‌مێژووی كۆن.
له‌سه‌ره‌تای هاتنی تورك بۆ ناو خاكی ئاسیای گچكه‌و كوردستان ئه‌م گرژی‌و ئاڵۆزییه ده‌ستیپێكردووه، به‌بڕوای من تاقه فاكته‌رێك كه‌توانی ببێت به‌یارمه‌تیده‌ری تورك بۆ مانه‌وه‌ی له‌خاكی ئاسیای گچكه (توركیا)و كوردستان، ئه‌وه‌بوو كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنیانه‌وه خۆیان هه‌ڵواسی به‌دینی ئیسلام‌و ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كانی عهرهبداو توانیان دواتر خه‌لافه‌تی عوسمانی دابمهزرێننو به‌مجۆره هه‌رچه‌شنه به‌رخۆدانێكی كوردیان به‌ناوی ئیسلام‌و له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵای خهلهیفهكانی عه‌ره‌بدا سهركوتكردو نه‌یانهێشت هیچ كات كورد هه‌ناسه‌ی ئارامی‌و ئاشتی هه‌ڵبمژێ. واتا بوونه موسڵمانی توركه‌كان گه‌ره‌نتی مانهوهیانبوو له‌خاكی توركیا‌و كوردستان. به‌ڵام ده‌بێ بابه‌تێك له‌بیرنه‌كه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامیعوسمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا دیارده‌ی مودێرنی نه‌ته‌وه‌خوازی سه‌ریهه‌ڵنه‌دابوو كێشه‌كان ئاراسته‌یه‌كی ئایینیان هه‌بوو.
چۆنیه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆری نه‌خۆشی ئیسلامی عوسمانی‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیا. له‌به‌رچه‌ندین هۆكاری دهرهكیو نێوخۆیی خه‌لافه‌تی عوسمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ویل دورانت ده‌ڵی: پێشڕه‌وی‌و پێشكه‌وتنی بازرگانیی ئه‌وروپای رۆژئاوا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات له‌رێگای ده‌ریاوه له‌باتی به‌كارهێنانی خاكی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، تێكچوونی سیستمی ئاودێری، بهربڵاویو په‌ره‌سه‌ندنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خهلافهتو ده‌سه‌ڵاتی لاوازی خه‌لیفه له‌و ناوچانه‌و سه‌ربه‌خۆیی سه‌رۆك هۆزو پاشاكانو له‌ئاكامدا داخوازی جوودابوونه‌وه، داڕزانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی له‌ناوه‌ندو له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا، ناڕه‌وایی‌و سستی ده‌سه‌ڵات، نائارامی‌و نه‌بوونی دیسیپلینی سه‌ربازی له‌ناو سوپادا، زاڵبوونی ئایینێك به‌سه‌ر خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتدا كه‌باوه‌ڕی به‌ته‌قدیرو قه‌زاوقه‌ده‌ر هه‌بوو، باوه‌ڕی به‌عه‌قڵی مروڤ نه‌بوو، خۆش رابواردن‌و مێبازی سوڵتانه‌كانی عوسمانی‌و گه‌لێك هۆكاری دیكه به‌تایبه‌ت شوێنه‌واره‌كانی شۆڕشی پیشهییو گوڕانكاری له‌جۆری چهكو ته‌قه‌مه‌نی له‌لای وڵاته ئه‌وروپیه‌كان، بوون به‌هۆی تێكچوون‌و هه‌ڵوه‌شانی ئیمپراتۆری ئیسلامی عوسمانی. كاتی كوتایی پێهاتنی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی بڕیاری نه‌مانی ئیمپراتۆری له‌لایه‌ن هێزه براوه‌كانی شه‌ڕ درابوو. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكار بوو به‌هۆی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی تورك لهدهسهڵاتداریهتی سیاسی له‌توركیادا.
یه‌كێك له‌گۆڕانكارییه هه‌ره گرنگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، سه‌رهه‌ڵدانی نهتهوهخوازیبوو له‌ناوچه‌كه. به‌تایبه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌خوازی تورك، نه‌ته‌وه‌خوازی عهرهبو نه‌ته‌وه‌خوازی فارس قوڵترینو ترسناكترین كاریگه‌ریان لهسهرنهتهوهی كورد داناوه. ناسیونالیسمی تورك له‌به‌ر بێخاكی پهیڕهویدهكرد لهناسیۆنالیسمی وڵاتانی ئه‌ڵمان‌و چیك‌و هه‌نگار كهجهختیان له‌سه‌ر بیره‌وه‌ری میژوویی‌و زمان‌و كلتووری هاوبه‌ش ده‌كرده‌وه، لایه‌نی توندڕه‌وی ئه‌م جۆره لهناسیۆنالیسمی نالۆژیكو ناعه‌قڵانیه ناسراوه به پان توركیسم. پان توركیسم له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه‌ڕه‌گه‌زی تورك له‌هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی دیكه باشتر‌و پاك‌و خاوێنترو بهئهسڵو نهسهبتره. كۆمه‌ڵێك هۆكار توركه لاوه‌كانی خسته ناو زه‌لكاوی پان توركیسم. له‌ساڵی ۱۹۱۳ ده‌سه‌ڵاتی سهرهڕۆو ره‌گه‌زپه‌رستی توركه لاوه‌كانی ئیتهحادو ته‌ره‌قی ده‌ستیپێكرد. ته‌نانه‌ت له‌سه‌روبه‌ری شه‌ڕی یه‌كه‌م پشتیبه‌ست به‌سیاسه‌تی جینۆساید‌و زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن ئه‌رمه‌نی له‌ناوبرد، به‌جۆرێك كه‌ئه‌وه یه‌كه‌م كۆمه‌ڵكوژی سیستماتیكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ره‌گه‌زپه‌رستی وڵاتێك.
دوای شه‌ڕی یه‌كه‌م، نه‌ته‌وه‌خوازی تورك وه‌ك بنه‌ڕه‌تی بیروبۆچوونی مسته‌فا كه‌مال (ئاتاتورك) بوو به‌بنچینه‌ی كه‌مالیسم. یاسای بنه‌ڕه‌تی توركیای نوێ له‌سه‌ر داواكاری ئاتاتورك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌گه‌ڕا به‌دوای یه‌ك نه‌ته‌وه‌و یه‌ك ده‌وڵه‌تدا. ئه‌وه‌نده نالۆژیكو ناعه‌قڵانی له‌بابه‌ته‌كه تێگه‌یشتوون كه‌پێیان وابوو كه‌هه‌ركه‌س له‌خاكی توركیا بژی توركه. نه‌ته‌وه‌خوازی تورك لهكهمالیسمدا ئامانج‌و خه‌یاڵێكه كه‌باوه‌ڕی به‌یه‌ك زمان‌و یه‌ك نه‌ته‌وه‌و یه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌یه. ته‌نانه‌ت هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئایدیۆلۆژیای كه‌مالیسم وه‌ك: كۆماریخوازی، پۆپۆلیسم، سیكۆلاریسمو شۆڕشگێری خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌خوازی تورك كه‌نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌نی له‌توركیا قڕكردو به‌ته‌مای ئاسیمیلهكردنو تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش بوو. قسه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر یه‌ك زمان‌و یه‌ك نه‌ته‌وه‌و یه‌ك وڵات به‌ته‌واوه‌تی ناوه‌ڕۆكی كهمالیسمو ئایدۆلۆژیای كهمالیسمه، بۆیه من باوه‌ڕم به‌ڕیفۆرمی راسته‌قینه‌ی حیزبی دادوگه‌شه‌پێدان نییه له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورددا، بۆیه هێشتا ئه‌ردۆغان بڕیاری كوشتنی منداڵی كورد دهردهكاتو هێشتا بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد به‌رێبه‌رایه‌تی ئۆجالان پێی تیرۆریسته‌و ئاماده‌نییه له‌گه‌ڵیان دانوستانبكات. ئه‌گه‌ر حیزبی دادوگه‌شه‌پێدان بیه‌وێ دژی كه‌مالیسم خه‌بات بكات، نابێ ته‌نیا خه‌بات بكات دژ به‌لایه‌نی دژی ئیسلامی كه‌مالیسم، به‌ڵكو ده‌بێ لایه‌نی دژهكوردو دژهئهرمهنو دژهنهتهوهكانی دیكه بخاته‌به‌ر ره‌خنه‌و ده‌بێت خه‌بات بكات دژ به‌و لایه‌نه نالۆژیكهی كه‌مالیسم.
له‌رۆژی ۱۰ی مانگی ئه‌پریلی ساڵی ۱۹۲۸ به‌رێبه‌رایه‌تی ئه‌تاتورك ریفۆرمێك بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی یاسای بنه‌ڕه‌تی توركیا ئه‌نجامدرا كه‌ده‌یویست شوێنه‌واری دینی ئیسلام له‌یاسای بنه‌ڕه‌تیدا ریشهكێشبكات، بۆیه بڕیاردرا ناوی ئیسلام له‌ناو یاسای بنه‌ڕه‌تی بسڕدرێته‌وه‌و بڕیاردراو كرا به‌یاسا كه‌ده‌بێت كتێبی ئاسمانی ئیسلام، واتا قورئان وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر زمانی توركی‌و ته‌نانه‌ت ساڵێك دواتریش بڕیاردرا بانگ‌و نوێژ به‌زمانی توركی بێت. ته‌نانه‌ت سوێندی یاسایی به‌جێگا سوێندخواردن به‌ناوی خودابوو به‌سوێند بهشهرافهت. پێش ئه‌مه‌ش تا ساڵی۱۹۲۵ توانای مه‌لاو شێخ‌و پیاوه ئایینیه‌كان كهمكرابووهوهو ته‌نانه‌ت هه‌زاران مزگهوتو ته‌كیه‌و خانه‌قا رووخێندرانو ته‌نیا له‌ئه‌سته‌نبوڵ سه‌دان مزگه‌وت كاولكرانو له‌وه‌ش زیاتر، كرا بههۆمار (مه‌خزه‌ن)و مه‌یخانه‌و ته‌ویله. عه‌باو عه‌مامه‌ی مه‌لاو شێخه‌كان قه‌ده‌غه‌كران. بۆ یه‌كه‌مجار به‌فه‌رمانی ئه‌تاتورك به‌كارهێنانی هه‌رجۆره حیجابێكی ئیسلامی وه‌ك په‌چه‌و رووبهندو چارشێوو سهرپۆشو رووپۆشو باڵاپۆش قه‌ده‌غه‌كراو كڵاوكرایه سهرژنی موسڵمان‌و ته‌نوره‌ش كرایه پێیان، چاره نه‌بوو ده‌بوو ژنی موسڵمان به قاچ‌و قولی رووت بگه‌ڕێت‌و بڕواته بازاڕ، چونكه فه‌رمانی ئه‌تاتورك بوو ده‌بوایه جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌گه‌ر حیزبی دادوگه‌شه‌پێدانی ئیسلامخوازی ئه‌ردۆغان هێرشده‌كاته سه‌ر كهمالیستهكانو ده‌یه‌وێت ده‌ستی سوپای توركیا كهداكۆكیكاری كهمالیسمن له‌ده‌سه‌ڵات كورتبكاته‌وه، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی بیروبۆچوونو ئینتیمای ئیسلامی توركه‌كانی توركیایه كه له‌رۆژی یه‌كه‌می هاتنیان بۆ توركیا له‌سه‌ده‌ی ۱۱ی زایینی له‌پێناوی مانه‌وه‌یان، خۆیان هه‌ڵواسی بهپهتو گوریسی ئیسلامدا. ئه‌گینا ئه‌ردۆغان جگه له‌پته‌وكردنی ئیسلامخوازی هیچ ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی ناتوانێت له‌كۆمه‌ڵگای توركیا پێكبێنێت؟ پێموانییه ئه‌ردۆغان لایه‌نگری دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ بێت‌و له‌پێناوی دیموكراسی ریفراندۆم ئه‌نجامبدات. من له‌و پاڵه‌وانی ریفۆرم‌و دیموكراسیه ده‌پرسم نكوڵیكردن له‌مافی بیست ملیون ئینسانی كورد دژایه‌تی دیموكراسی نییه، ئه‌دی چییه؟ كوشتن‌و زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ژن‌و منداڵی كورد دژایه‌تی دیموكراسی نییه ئه‌دی چییه؟ هێشتنه‌وه‌ی ئوجا‌لان لهدورگهیهكو لهزیندانێك له‌تاقه ژوورێكدا بۆ ماوه‌ی چه‌ندساڵ دژایه‌تی دیموكراسی نییه ئه‌دی چییه؟ به‌رگریكردن له‌بابه‌تی یه‌ك زمان‌و یه‌ك نه‌ته‌وه‌و یه‌ك وڵاتی ئه‌ردۆغان له‌ولاتی توركیا كه‌چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی تێدا ده‌ژی، دژایه‌تیكردنی دیموكراسی‌و مافی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان‌و مافی مرۆڤ نییه ئه‌دی چییه؟ به‌هه‌رحاڵ وه‌ڵامی ئێڤێتی (به‌ڵێ) به‌شێك له‌كۆمه‌ڵگای توركیا خزمه‌تی ئیسلامخوازی سه‌ركوتكراوی توركیایه‌و سه‌ركه‌وتنه بۆ حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان.
به‌گشتی به‌بڕوای من وه‌ك كوردێك ، ده‌روازه‌ی دیموكراسی‌و كرانه‌وه‌ی سیاسی‌و چوونی وڵاتی توركیا بۆ ناو یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ناو خاكی كوردستان له‌به‌ر ماڵی كورددایه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بتوانن كێشه‌ی كورد له‌رێگای ئاشتی‌و به‌شێوازی دیموكراتیانه چارهسهربكهنو ده‌ستهه‌ڵگرن له‌سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیون و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ده‌ستهه‌ڵبگرن له‌كوشتن‌و له‌ناوبردنی زمان‌و كلتوور‌و دابونه‌ریتی كورد‌و ده‌ستهه‌ڵبگرن له‌سیاسه‌تی دژه‌كورد، ئه‌وا بێگومان توركیا ده‌توانێت به‌ئاسانی خۆیبهاوێته ئامێزی دیموكراسی‌و چاوی روونبێته‌وه به‌ئاڵای یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، ئه‌گه‌رنا بهنكوڵیكردن له‌مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌و رێگایه ده‌پێوێت كهسهدامو حیزبی به‌عس له‌عێراق پێوایانو ئه‌مه پێداویستی مێژووه. ده‌بێت ئهردۆغانو ئهردۆغانهكان ئه‌م پێداویستیه تێبگه‌ن ئه‌گینا شه‌رمه‌زاری مێژوو ده‌بن.
ده‌بێت تێبگه‌ن ئه‌وان میواننو خاوه‌ن ماڵ كورده، نابێت‌و ناكرێت خاوه‌ن ماڵ بێبهشبكرێت لهسهروهتو سامانی ماڵه‌كه‌ی.
لاز ئاری....به ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست