کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن گەنجێکی هەولێر لە ناو ماڵەکەی خۆیدا هەڵدەواسێت

Tuesday, 23/02/2016, 19:20


سڵاو لە کوردستانپۆستی کوردپەروەر و راستبێژ.
بەڕێزان من دانیشتووی هەولێرم.مامم لە ئاسایشی پارتی پۆستێکی باڵای هەیە
دوێنێ لەلای من دۆستێکم کە لە پاراستن کار دەکات، کارێکی چەپەڵی پاراستنی بۆ ئاشکراکردم.کە ئەمەی خوارەوەیە:
گەنجێکی تەمەن 30 ساڵە بە ناوی (دیار کازم) کە پیشەکەی شوفێری تاکسییە و دانیشتووی ناحیەی دارەتووی نزیک هەولێرە لە ناو ماڵی خۆیدا بە پەت هەڵیدەواسرێت و دەکوژرێت.
هاورێکەم، کە لە ئاسایش کار دەکات پێی گووتم ئەوە پاراستن بوو، کە ئەو گەنجەی کوشت، بە تۆمەتی ئەوەی هەمیشە قسەی بە مەلا مستەفا و بنەماڵەی بارزانی دەگوت و نووکتەی لەسەر دروست دەکردن، هەر کاتێک لەگەڵ برادەرەکانی باسی کێشە و گیروگرفتی ڕۆژانەیان کردبێت جنێوی بە بنەماڵەی بارزانی داوە. ئەو برادەرەم زیاتر گووتی ئەم گەنجە شوفێری تاکسی بووە لە هێڵی هەولێر - سلێمانی. پاراستن نزیکەی مانگێک پێش کوشتنەکەی لە ڕێگەی کەسێکەوە کە بە فێڵ و درۆ خۆی کردبوو بە شوفێری تاکسی و لە هەمان هێڵ پاراستن رایسپاردبوو، تا چاودێرییەکی ووردی کەسە بکات و خۆی لێک نزیک کردبووەوە و خۆی کردبووە هاوڕێی.
ڕۆژی پێنجشەممە 18 - 02 - 2016  ئەم شۆڤیرە کە پیاوەی پاراستنە پەیوەندی بە کەسە کوژراوەکەوە دەکات و دەزانێت کە بە تەنیایە و کەسی تر لە ماڵەوە نینە، پاراستن ئەمە بە هەل دەزانێت دەچنە بەردەم مالەکەی، سەرەتا برادەرەکەی لە دەرگا دەدات و دەچێتە ژوورەوە و پاشان جارێکی دیکە لە دەرگا دەدرێت ئەمجارەیان برادەرەکەی دەچێت و 3 کەسی دیکە دێنە ژوورەوە و لە ژوورەوە ئەم (دیار)ە هەلدەواسن و دەیکوژن.
بۆ زانیاری ئێوەش هەواڵی خۆهەڵواسینی ئەم کەسە لە سایتی (ئێن ئاڕ تی) بڵاودەکرێتەوە و گوایە پۆلیس دەڵێ کەسەکە خۆی هەڵواسیوە و بە ووتەی کەسوکاریشی کێشەیان لەگەڵ کەسدا نەبووە.
داواتان لێدەکەم ئەم هەواڵە بڵاوبکەنەوە تا خەڵکی کارە چەپەڵەکانی پارتی بزانن.
زۆر سوپاس.
هاوڵاتییەکی هەولێر
ئەمەش لینکی هەواڵەکەی سایتی ئێن ئاڕ تی

بۆ چەواشەکردن شاردنەوەی راستییەکان هەواڵکەش وا نووسراوە:
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، هاوڵاتیەکی دانیشتوی ناحییەی دارەتوو بە پەت خۆی خنکاندوە لە ماڵەکەی خۆیدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر کە ئەمڕۆ ٢١ شوبات بڵاوکراوەتەوە، تێدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە "ڕێکەوتی ١٨شوباتی ٢٠١٦ کاتژمێر ١٠ ی شەو، پۆلیس ئاگادار کروەتەوە لە بوونی تەرمێك لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا، بەناوی (دیار کاظم) کە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە و دانیشتووی ناحیەی دارەتووە و پیشە شوفێری تەکسی بووە".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە "تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و بەپێی وتەی پزیشکی دادوەری دەرکەوتووە کەوا ناوبراو بە پەت خۆی خنکاندوە".
پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە "بەپێی وتەی بنەماڵەکەی دیار بە تەنیا لە ماڵەوە بووە، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ هیچ کەسێكدا نەبووە".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە