دەلێن كۆسرەت رەسول بەتەمایە فوو لە بووقە كە بكا...
Tuesday, 23/02/2010, 12:00
سەرەتایى ئەم هەفتەیە لە بارەگاى مەڵبەندى 3 لە هەولێر ى.ن.ك كۆبوونەوەی بە یاساناسان و پارێزەران و پزیشكان.
ڕێكخستنەكانى یەكێتى بە هەموو قوەت و تاقەتى خۆیان كۆمەڵێكیان پێ كۆكرابوەوە كۆسرەت رەسول بەڵێنى ئەوەى پێداوون كە لە دوا ساتەكانى هەڵمەتى هەڵبژاردن ووتەیەك ئاراستەى خەڵكى هەولێر و كوردستان بكات داوایان لێ بكات كە بە تاسەوە بچن بۆ سندوقەكانى دەنگدان .
كۆسرەت رەسول بەهەموو عەقلی خۆى واى دەزانى كۆسرەتى ساڵانى 90 كە تەنها بەناو هێنانى ئەو خەڵك بڕژێتە سەر جادە و بڵین ئەمركە ئەز بەنى ..
خەڵكى كوردستان و هەولێر ئەوە بەبیر كۆسرەت دەهێننەوە ئەوەى لەبیر چوو دواى ئەو هەموو ئیهانەیەى كەكرا لە لایەن پارتى و لە لایەن سەگ وەرەكەیان كە محمد مەلا قادرە كە ئەوەى بە تۆكرا هەركیز نەدەبوو بچیتەوە بەر دەرگایى ئەو بنەماڵەیە دوایى ئەم هەموو سووك كردنە چویتەوە بەردەم بارزانى و دوای چویت لەگەڵ كۆمیتەى ناوەندى دانیشتى لەگەڵ كێ؟ مسعود ساڵەى هەى هاوار هەى....
حەزدەكەم باش بزانیت تۆ پیرۆزەكەى جاران نەماویت تا بتوانیت فوو لەو بووقە بكەیت پێم باشە زیاتر خۆت رسوانەكەیت چونكە بوقتان بۆلێدراوە تەنها ماوە غڵۆل ببنەوە بۆ زبلدانى مێژوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست