کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاروان ساڵحی ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی

Monday, 18/02/2013, 12:00


هه‌موتان کاروان ساڵح ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی (پاراستن) ده‌ناسن، که‌ له‌ساڵی رابوردوو یه‌کێک بوو له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، به‌ڵام پارتی ئه‌و کابرایه‌یی کڕی، نامه‌وێ بگه‌رێمه‌وه‌ ئه‌و نوسراوانه‌ی که‌ له‌سه‌ری نوسرابوو له‌باره‌ی هه‌ڵسوکه‌تی نه‌شیاوی ئه‌و به‌رێزه‌! ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم بۆ ئه‌و شه‌رمه‌ له‌په‌رله‌مانی کوردستان داده‌نیشێت و بریار له‌سه‌ر دوا ڕۆژی خه‌ڵکی کوردستان بدات. له‌کاتی ناره‌زایی ده‌ربرینی ئۆپۆسیون که‌ ماده‌ی 5 تێنه‌په‌رێت و چوونه‌ به‌رده‌م سه‌رۆکی په‌رله‌مان و، چه‌ندان لافیته‌یان به‌رز کردبۆوه‌ له‌ناو په‌رله‌مادا ، که‌ بووجه‌ی ساڵی 2013 زیاتر گفتوگۆی له‌‌سه‌ر بکرێت و ماده‌که‌ بوه‌ستێنن، به‌ڵام له‌جیاتی لیستی کوردستانی و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ڵامی ئۆپۆسییۆن بده‌نه‌وه‌، ئه‌و کاروانه‌ خاینه‌ به‌ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی ووتبوو: ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ ئه‌و بوجه‌یه‌ به‌ "جرتوچه‌قه‌نه"‌ بروات، له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌کره‌ی که‌ ئه‌و به‌رێزه‌ شکاندی، یه‌کێک له‌ ژنه‌ قاره‌مانه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران لێی راپه‌ریبوو، پێی ووتبوو خائین ده‌مت داخه‌، بۆت بێم تێتهه‌ڵده‌م ، هه‌روه‌ها بۆت نیه‌ ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ بکه‌یت. پۆتی ئه‌و به‌رێزه‌یان خسته‌ توره‌که‌یه‌که‌وه‌، شه‌و له‌سه‌ری بخه‌وێ. ئه‌م ووته‌یه‌ له‌ که‌سێکی باوه‌رپێکراوه‌وه‌ پێی ڕاگه‌یاندم، به‌ باشم زانی که‌ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ ماون که‌ خیانه‌ت له‌ خه‌ڵکی خۆی ده‌کات که‌ ده‌نگی پێداوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە