پەیامیك بۆ گەنجانى گەرمیان
Monday, 31/01/2011, 12:00
سەردەمانێك بوو لەژیر زوڵمو زۆرى حكومەتى دیكتاتۆرى بەعسدا ئەمان ناڵان و ئە چەوسایینەوە و بە بە هەزارەها كەس لە خۆشەویستانمان ئەنفالكراو شەهید كراو ئەتككراین ،لە دواى راپەرینەكەى بەهارى 1991 وا هەستمان كرد ئیتر مێژوویەكى شپى لە لاپەڕەكانى مێژووى كوردایەتیدا تۆمار ئەكەین ، بەڵام بەداخەوە ئەوە دواى 21 ساڵە و مێژوو هەر هەمان مێژووە و لاپەڕەش هەر بەڕەشى ماوەتەوە ، بۆ یە لێرەوە هاوار دەكەم و دەڵێم كەنجان و لا وانى گەرمیان و كەلار هەمیشەو هەردەم پیشەنگ بوون لە هەموو دەشت پیشخەرییەكندا و ئیستاش دەم دەمى ڕاپەرینە و كەس و كارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان پیویستیان بەو دەست پیشخەرییە بەردەوامەى ئیمە هەیە بۆ ئەوەى چیتر لە ژێر ئازار و خەم و مەیینەتیەكانى دەسەڵاتى هەردوو حیزبى كورد فرۆش و كورد ئەتككەر ڕزگارمان بیت و ئەم بەشەى ژیانمان ماوە ئیمەو كەسو كارى زڵملێكراو و مییلەتى كورد هەناسەیەكى ئازادى تیا هەڵمژین پێویستە بە هارى ئەمساڵ كەس و كارى ئەنفال كراو شەهید و سەر جەم چین و توێژەكانى ئەم ناوچەیە و كوردستان پیكڕا بۆ یەكەم جار بۆ نى ئەو هەوا ئازاددیە بكەین ، ئەوەش هیمەتت و قوەتى ئیمەى گەنجى گەرمیانى پێویستە ، تاوە كو نەهێڵینین چیتر مەسئولە بێ ئا بڕو داوین پیسە كان بە ئارە زووى خۆیان خەریكى گیر فان پڕكردن و داوین پیسى و دزى بن ، بۆ ئەوەى جاریكیتر سەروەت و سامانى ئەم ووڵاتە بە تەنكەرە نەوت ئاودیوى ئیران نەكریت لە پێش چاوى خۆمان ،بۆ ئەوەى ئیتر كەس و كارى ئەنفال كراوەكان نە كرێنە مەزایدەى سیاسى و قسەى زلى لەسەر نەكەن ،بۆ ئەوەى ئیتر بتوانین بە ئازادى بیر و ڕاى خۆمان بڵێن و بەشە پارەى ئیمە بە قە حبە بازى و گەعدە بەردەوامەكانى ئەوانەوە ژێر پێنەكەوێت و بۆئەوەى ئیمەش هیچ نەبیت وەكو وڵاتانى تر لە دام و دەزگاكاندا بە بی تەسكیەى یەكیتى و پارتى كارەكانمان ڕاى بكرێت ،ئەمانە و هەزار و یەك مووشكیللەى تر كە ئەم دوو حیزبە بە نسیبى كردووین و نەهێڵین لە مەزیاتر درێژە بكێشێت ، ئیتر تەوا و دەم دەمى ڕاپەڕینە و با لە دوایدا ئازارى وویژدانى خۆمان نەدەین . هەست و سەر جادەكان بگرن هەست و دەست بەچاوى گەندەڵكارانا بكەن هەستن با لە گۆڕیان بنین با كە دانیشتینەوە ئیتربا بۆ هەتاهەتایە بە ئاسودەیى پشو بدەین لە دەست دیكتا تۆرییەت ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست