مام جه‌لال: له‌هیچ كه‌سى قبوڵ ناكه‌م یه‌كێتى تێك بدات
Monday, 19/05/2008, 12:08
وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى مانشێته‌كه‌ى دوێنێى "هاوڵاتی" به درۆ ده‌خاته‌وه
بڵاوكرایه‌وه له Monday, May 19
مام جه‌لال: له‌هیچ كه‌سى قبوڵ ناكه‌م یه‌كێتى تێك بدات
له‌به‌دواداچوونێكدا سه‌باره‌ت به‌مانشێته‌كه‌ى دوێنێى رۆژنامه‌ى "هاوڵاتى"، وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى، ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ى به "چاو‌دێر" راگه‌یاند:
----------------------
دواى ئه‌وه‌ى زانیارى ته‌واو لاى جه‌نابى مام جه‌لال‌و مه‌كته‌بى سیاسى له‌سه‌ر بوختان هه‌ڵبه‌ستن‌و قسه‌ڵۆكى ناشایسته، په‌خشنامه‌ى نهێنى ده‌ركردن، چ به‌رامبه‌ر مام جه‌لال‌و چ به‌رامبه‌ر مه‌كته‌بى سیاسى كۆكرانه‌وه، ئیتر مه‌سه‌له‌كان گه‌یشتنه راده‌یه‌ك هه‌ڵوێسته‌یان ده‌ویست، به‌ڵام دیسان پشوودرێژى‌و رێگاى لێكۆڵینه‌وه گیرایه‌به‌ر، بۆ ده‌رخستنى راستى‌و ناڕ‌استى قسه ناشایسته‌كان‌و بوختانه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان. سه‌ره‌نجام لێكۆڵینه‌وه سه‌راپاى قسه‌ڵۆكه‌كان‌و بوختانه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانى له‌سه‌ر سه‌لماندن.
مه‌لابه‌ختیار، بۆ "چاو‌دێر"یشى روونكرده‌وه "پێش‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان، له‌سه‌ر قسه‌ڵۆك‌و بوختانه‌كان، جه‌نابى مام جه‌لال له‌كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى، بیروبۆچونى خۆى رۆشنكرده‌وه‌و خۆى ئاسا له‌دانیشتنى ره‌سمى‌و تایبه‌تیه‌كاندا فه‌رمویه‌تى: هه‌ر قسه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌خۆم كراوون، گه‌ردنیان ئازادبێ، به‌ڵام هه‌رچییه‌ك له‌ناو یه‌كێتى‌و ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى، دژى یه‌كێتى كراوه‌و ده‌كرێ، هه‌رگیز قبوڵى ناكه‌م. چه‌ند جارێك دوپاتیكرده‌وه، كه: دروستكردنى رێكخستنى نهێنى له‌ناو رێكخستنه‌كانى یه‌كێتى-دا هێڵى سووره. ده‌شبێ "كۆمپانیاى وشه"، پابه‌ندبێ به‌و رێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵیاندا كراوه، كه ئه‌ویش كۆمپانیاى توێژینه‌وه‌ى زانستییه، نه‌ك كۆمپانیاى رۆژنامه‌ى هانده‌رو دژایه‌تیى یه‌كێتى‌و تێكدانى ئه‌زمونه‌كه‌مان".
له‌میانى قسه‌كانیدا، مام جه‌لال گوتى: هه‌ر ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى قسه‌كانى كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى له‌خۆیه‌وه بباته ده‌ره‌وه‌و نهێنییه‌كان بڵاوبكاته‌وه، ده‌چێته ریزى تاوانى گه‌وره‌وه. فه‌رمووى: وته‌بێژى ره‌سمیمان هه‌یه‌و كه‌س بۆى نییه به‌ئاره‌زووى خۆى قسه‌بكات.
هه‌ر له‌و روونكرده‌وه‌یه‌یدا‌و سه‌باره‌ت به‌ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كان‌و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى نێو یه‌كێتى، وته‌بێژه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى، ده‌ڵێت:
له‌مانگى رابوردودا، سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانى ناو یه‌كێتى، چه‌ندین كۆبونه‌وه، به‌ئاماده‌بوون‌و نه‌بوونى جه‌نابى مام جه‌لال، ئه‌نجام دراوون. به‌ره‌سمى، دوور‌و نزیك پێمان باش نه‌بوو، باسى چۆنییه‌تى كۆبونه‌وه‌كان بكه‌ین. به‌ڵام به‌داخه‌وه، به‌پێى هه‌واڵه بڵاوكراوه‌كان له‌سایتى (سبه‌ىو كوردستان پۆست)دا، هه‌روه‌ها له‌رۆژنامه‌كانى (ئاوێنه، هاوڵاتى، روداو)دا، له‌مانه‌ش خراپتر، كه‌سێكى ناو مه‌كته‌بى سیاسى چۆنى ویستووه، چه‌ند ده‌قێكى ده‌مه‌ته‌قێیه‌كى هه‌ڤاڵانه‌ى ناو مه‌كته‌بى سیاسى بۆ هاومه‌رامه‌كانى گواستۆته‌وه‌و ئه‌وانیش له‌په‌خشنامه‌ى ژماره(5)ى ناو خۆیاندا، بۆ ئاراسته‌كردنى ته‌كه‌توله‌كه‌یان، بڵاویانكردۆته‌وه. هه‌تا ئێره‌ش، به‌ره‌سمى، جه‌نابى مام جه‌لال و مه‌كته‌بى سیاسى كاردانه‌وه‌یه‌كى ئه‌و تۆمان نه‌بوو. وادیاره ئه‌م نه‌رمى‌و سنگ فراوانییه‌ى به‌رێز سكرتێرى یه‌كێتى‌و زۆربه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى، به لاوازى، یان به ئاوه‌ژوو لێكدراوه‌ته‌وه، بۆیه، له‌دوا كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیش (17/5/2008)، به‌سه‌رپه‌رشتى جه‌نابى مام جه‌لال، دیسان گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كان‌و بوختانه‌كان‌و سه‌ره‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان كرایه‌وه، سه‌ره‌ڕ‌اى جیاوازى ده‌ربڕ‌ین، تێكڕ‌اى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه: كه‌سایه‌تى مام جه‌لال‌و یه‌كێتى ناو یه‌كێتى هێڵى سوورن. جه‌نابى مام جه‌لالیش، دوورونزیك نه‌یفه‌رمووه "كێشه‌ى كۆمپانیاى وشه بۆ خۆم جێبهێڵن"، به‌ڵكو له‌م كۆبونه‌وه‌شدا دوپاتیكرده‌وه له‌كه‌سى قبوڵ ناكه‌م ریزه‌كانى یه‌كێتى تێكبدات‌و هه‌رچى پێویست بكات بۆ پاراستنى یه‌كێتى، ئاماده‌م بیكه‌م. دووباره‌ى كرده‌وه كه ده‌بێ كۆمپانیاى وشه بكرێته كۆمپانیایه‌كى توێژینه‌وه‌ى زانستى، نه‌ك دژایه‌تیى یه‌كێتى.
له‌كۆتایى روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، وته‌بێژه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى، وتى" ئه‌و راستیانه‌ى سه‌ره‌وه، پوخته‌یه‌كى كه‌مى بۆچونه‌كان‌و بڕ‌یاره‌كانى كۆبونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى‌و بیروڕ‌اى جه‌نابى مام جه‌لال بوون، نه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌رۆژنامه‌ى "هاوڵاتى"دا، یان لێره‌و له‌وێ گوایه به‌ناوى سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتییه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست