کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیكارى بەشێك لە چاوپێكەوتنەكەى سەیدكاكە و وەڵامێك بۆ بەرێز حازم مەخمورى

Saturday, 24/12/2011, 12:00




لە ماوەى رابردوو لە بەرنامەى رووداو و مێزوو ى كەناڵى ئێن ئار تى چاوپێكەوتنێك لەگەڵ سەیدكاكە سازكرا كە سێ بەش بوو لەم چاوپێكەوتنە دا زۆر شتمان بۆ روون بۆوە
1- حزبە شۆرشگێرەكان بە تایبەت پارتى و یەكێتى هەردەم لافى ئەوەیان لێ دەدا كە خەباتیان بۆ كورد كردووەو قوربانیان داوە بەڵام لەم بەرنامەدا بۆمان روون بۆوە كە لە شاخیش هەر خەریكى بە كوشتن دانى كورى كورد بوون بە كورد و كوردیان چەوساندۆتەوە و خەڵكی لادێكانیان ئازار داوە ماڵیان لێ ساندوون بۆ نموونە كوێخوا عەوڵا بیست رۆز ئەسپى لە جووتیارێك ساندبوو كەواتە ئەم منەتەشیان لەسەر كورد نەما وە چەندەها شتى تریش
2-كارەساتى هەكارى كە گەورەترین كارەساتى مێزووى شۆرشى سەدەى بیستى كوردە تاكو ئێستا پارتى دەڵێ یەكێتى هاتبوو بۆشەر بۆیە لێماندان یەكێتیش دەڵێ نەخێر ئێمە چووبوین چەك بێنین لە سوریا بەڵام ئەم سەركردەیەى پارتى بۆمان روون دەكاتەوە كە یەكێتى و پارتى ئەو كاتیش دوزمنى یەك بوون بەڵام ئەوجارە یەكێتى بۆ شەر نەچووبو بەڵكوو بۆ چەك چووبون لە ناو قسەكانیشیدا چەند جارێك دەڵێ من قیادە موەقەتەم خۆش دەویست كە بەرێز حازم مەخموورى لە نووسینێكى لە كوردستان پۆست رەخنە لەم قسەیە دەگرێت بەرێزم گەر كەسێكى وورد بین بیت تێ دەگەیت ئەم قسەیە دوو مانا هەڵدەگرێت یەكەم ئەمە راستیەكە كە ئەو كاتیش هەر پارتى خۆش ویستووە
دووەم بۆ ئەوەى خەڵك تێبگات كە بووختان بە قیادە موەقەتە ناكات و ئەمە راستیەكەیە هیوادارم بە ووردى گوێ لە بەرنامەكە رابگریتەوە بۆ ئەوەى بە هەڵە تێگەیشتنەكەت نەمێنێت بەرێزم سەیدكاكە دەڵێت قیادە موەقەتە پەیوەندى لەگەڵ میتى توورك هەبوو لە ئێستادا جەلال تاڵەبانى ناوێرى لەبەر پارتى ئەم قسەیە بكات بەرێزت دەڵێى ئەم باس كردنەى كارەساتى هەكارى زۆر جیاوازە لەگەڵ كتێبى بیرەوەریەكانى چونكە ئەو كاتى سۆسیالیست بوو
یەكەم هەڵەت ئەو كاتى یەكەم چاپى ئەم كتێبە دەرچوو ساڵى 1997 بوو كە ئەو كات سەید كاكە ئەندامى سەركردایەتى پارتى بوو سۆسیالیست نەبوو
دووەمین تۆ دەڵێى لە كتێبەكە ئیدریس ى تاوانبار كرد بەڵام لە بەرنامەكە بێ تاوانى دەكات بەرێزم برۆ كتێبەكە بە ووردى بخوێنەوە بە هیچ جۆرێك ئیدریس تاوانبار ناكات نەك هەر سەید كاكە هیچ كەسێك ئیدریس تاوانبار ناكات چوونكە ئەوەى باسى كارەساتى هەكارى بیستبێت دەزانێت قیادە موەقەتە دزى ئیدریس بووە و لەكەڵ مەسعود بوون ئەمە یەكێتیەكانیش وا دەڵێن نازانم تۆ لە چ سەرچاوەیەك ئەم زانیاریەت وەرگرتووە وە لە كتێبەكە چۆن باسى كردووە لە بەرنامەكەش هەر هەمان باس كردنە
سەبارەت بە هێرشكردنە سەر نەوشیروان مستەفا ئەمە هێرش كردن نەبوو بەڵكوو راستى رابردووى نەوشیروان مستەفایە وە لە كۆتایى بەرنامەكەش دەستخۆشى لەم كارەى ئێستاى كاك نەوشیروان كرد هیوادارم بە دڵێكى فراوان رەخنەكانم وەربگریت
3-سەیدكاكە دەڵێت ئەگەر بزانم كەسێك هەیە كوردى پێ رزگار دەكرێت یان قیادەى كوردى پێ دەكرێت من چەك لە دزى ماڵى بارزانى هەڵدەگرم شۆرشیان لە دز رادەگەیەنم كەواتە ماڵى بارزانى گەورە دیكتاتۆرى ئەم سەردەمەن
ئێمەى كوردى زوڵم لێكراو هەقە لەبەر چاومان بێت كە كەسێك راستبەكانى ئەم مێزووەمان بۆ باس دەكات و بە جورئەتەوە رەخنەى تووند لە باروو دۆخى ئێستا دەگرێت
وە ئەگەر بە ووردى گوێ بگرین چۆن یەكێتى رسوا كرد ئاواش پارتى و ماڵى مسعودى رسوا كرد بەڵام پێویست بوو پێشكەشكار پرسیارى زیاترى سەبارەت بە پارتى لێ كردبا نەك هەر یەكێتى و نەوشیروان و كوێخوا عەوڵا



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە