سەرۆكى هەرێم دار هەڵبرە سەگى دز دیارە ، ئه‌گه‌ر خۆشت ....

Tuesday, 28/06/2011, 12:00


پاش بڵاوكردنەوەى نوسراوى پێشووم لە كوردستان پۆست لە سەر دزیەكانى قایمقامى دووبز (سوپاس بۆ كوردستان پۆست) لەناو دووبز دوو لێكدانەوە هەبوو بۆ نوسراوەكە
1ـ جەنابى قایمقام هیچ ئیجرائاتێكى لەگەڵ ناكرێت چونكە بەشێك لە دزیەكانى بۆ لێپرسراوانى ناو پارتى دیموكراتى كوردستانە و هەموو شەوانى هەینى بە پارەى (عواد و محمد)لێپرسراوانى سەحوە لە دووبزلە هەولێر لە چوار چرا دەعوەتى كراوە دەكات بۆ لێپرسراوان و ئامۆزاى مسعود ساڵەیى یە و بەشێك لە دزەكانى ناوچەى دووبزى لە پشتە (رێزم بۆ ستافى ناوچە ئەوانەى وەك من داخ لە دڵن و خەمخۆرن)
2ـ زۆریش پێیان وایە سەرۆكى هەرێم و لێپرسراوانى ناو پارتى لەم دەست درێژیانەى قایمفام خۆش نابن و خەبات و ماندوبونى خۆیان ناكەنە قوربانى كە سانى وەك ئەم دزە كەواى كردووە خەڵك قێز لەناوى پارتى بكەنەوە
من خۆم كە ئەم قسانەى گروپى دووەمم دەبیست زۆر خۆشحاڵ بووم چونكە سزادانى ئەم كەسانە باشترین تەكانە بۆ كۆكردنەوەى خەڵك بەتایبەتى لەناوچە دابراوەكان كە لەبەردەم هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانین با وەك هە ڵبژاردنى پەرلەمانمان بەسەر نەیەت كە لیستى عیراقیە نیوەى كورسیەكانى كەركوكى برد بە هۆى (قایمقامى دووبزو هاوشێوەكانى)
بەرای زۆرى خەڵك لە دووبز كە پێیان باشە سەرۆكى هەرێم لە رێى كەناڵەكانیەوە لێكۆلینەوە لە م كەسانەش بكات كە دەڵاڵى قایمقامن
1ـ حوسنى سەعید (مێری) فەرمانبەرى زراعە بەڵام لە قایمقامیەت دەوام دەكات ــ شارەزا لە بوارى جیاكردنەوەى زەوى و فرۆشتن (تایبەتە بە دۆزینەوەى زەوى بێ خاوەن و فرۆشتنى بۆ قایمقام)
2ـ اكرم حاجى عمر (غەزورى قایمقام) وەرگرتنى باج لە هاوڵاتیان هیچ وەرەقەیەك ئیمزا ناكات بێ پارە
3ـ كمال حمە بلە دۆم (حیمایەى قایمقام) وەرگرتنى رەشوە فرۆشتنى عەرز گرتنى عەرەب و بەردانى بە پارە
4ـ فۆاد منێور (جێگرى بەرێوبەرى پۆلیس)و شەریكى قایمقام لە باج وەرگرتن (ئەم دزە یەكێتى یە و ئیتیفاقیەى ستراتیجى پەیرەو دەكات لەگەڵ قایمقام
5ـ محمد عباس (هاوڵاتى) تایبەت بە دزینى گازو بانزین و فرۆشتنى بە نیوەیى لەگەڵ قایمقام
6ـ هەردوولێپرسراوى سەحوە (عواد و محمد) پارەى دەكەسى سەحوەى دەدەنێ مانگانە جگە لە مەسرەفى چوار چرا
ئەم نوسینەم داواى خەڵكە به‌ مه‌سعود ده‌ڵیین: گەر دەتەوێت چاكسازى بكەیت وەرە دووبز بەدارەوە بزانە چۆن سەگى دز دیارە ئەگینا لە هیچ هەڵبژاردنێك چاوەروانى دەنگى دووبزى مەبن
بۆ ئاگادارى بەرێزتان سەدان جار لە ناو دووبزو تەنانەت لە بەردەم پارێزگارى كەركوكى پێشوو بێ شەرم و حەیا ووتویەتى (هەتا نەسریەم نەبێت من بەزۆر پارە لە خەڵك دەسێنم)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە