کچه‌که‌ی مه‌سعود ساڵه‌یی به ته‌زویر بوو به ئه‌ندامی کۆنگره
Saturday, 19/06/2010, 12:00
مه‌سعود ساڵه‌یی که ده‌کاته ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی به‌شی ڕێکخستنی پارتی که له‌هه‌مان کاتدا حسابی هیچی بۆ ناکرێت،کچه‌که‌ی کردووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی یه‌کێتی ئافره‌تان له پارێزگای که‌رکووك،مژده مه‌سعود ساڵه‌یی دزێکه هاوشێوه‌ی براکانی و باوکی له‌هه‌مان کاتدا ته‌زوویرچیه‌کی بێ وێنه و درۆزنێكه.
هاوسه‌ری مژده (ئومێد)ــه که‌ده‌کاته ئامۆزای خۆی پاش زه‌واج کردنی له‌گه‌ڵ مژده به‌بێ چه‌ند و چوون کرایه ئه‌ندامی مه‌کته‌ب له لقی 3 له به‌شی ڕێکخستن که محمد خورشید به‌رپرسیه‌تی به فه‌رمانی نه‌جات حسن که به‌رپرسی لقه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مژده ته‌نها وه‌ك شۆفێر ته‌ماشای مێرده‌که‌ی ده‌کات.
له سه‌روبه‌ندی کۆنگره‌ی یه‌کێتی ئافره‌تانی سه‌ر به پارتی مژده له شارۆچکه‌ی دووبز خۆی هه‌ڵبژارد بۆ بوون به ئه‌ندامی کۆنگره هه‌ر هه‌مان ڕۆژ براده‌رێك له دووبزه‌وه پێی ڕاگه‌یاندم که له‌کۆی 270 ئه‌ندام ژده 380 ده‌نگی هێناوه ئه‌مه سه‌رسووڕمانێکی زۆری لا درووست کردم تا چه‌ند جارێکی تر و له چه‌ند براده‌رێکیتری ئه‌و ناوچه‌یه پرسیارم کرده‌وه هه‌مان وه‌ڵامم ده‌ست که‌وت و زیاتریش که یه‌کێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی که سه‌رپه‌رشتی کۆنفرانسه‌که‌ی کردووه به مژده‌ی وتووه به‌سه ته‌زوویرکردن.به‌مزووانه ڕوونکردنه‌وه ده‌ده‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ته‌مایه خۆی بۆ چ پۆستێک هه‌ڵبژێرێت له یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست