سەرۆكى هەریم گەر جەنابت دز نیت بۆداڵدەى دز دەدەیت
Friday, 24/06/2011, 12:00
من هاوڵاتییەكى قەزاى دووبزم سەر بەپارێزگاى كەركوك قایمقامى قەزاكەمان كەسەر بەپارتى دیموكراتى كوردستانە لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراقەوە كراوە بە قایمقام بەهۆى ئەوەى ئامۆزاى كاك (مسعود ساڵەیى)ە ئەندامى مەكتەبى سیاسى پێشووى پارتى ئەم قایمقامەمان بەراست و چەپ دزى دەكا موڵك و ماڵى دەوڵەت و خەڵك دەفرۆشێت بۆیە ئێستا سەروەتى ئەم بەرێزە لە ماوەى هەشت ساڵ بریتییە لە (دووخانو لە هەولێر ـــ دووپارچە زەوى لە هەولێر ــ سێ خانوو لە قەزاى دووبز ــ ریزە دوكان ــ سێ سەیارە ـــ سەفەرى وەرزى دەرەوەى ووڵات)
ئەمانەى خوارەوەش مشتێكن لە خروارى دزیەكانى
1ـ زیاتر لە سەد ماڵى عەرەبى لەدەرەوەى دووبز هێناوەتە ناو دووبز بە پارە (لانى كەم 5وەرەقە) كە تیایانە لە پارێزگاكانى ترى عیراقەوە هاتوون (واتە زیاتر لە بعس تعریبى كردووە)
2ـ بە پارە دەیان كارگەى قوم و چەوى هیناوەتە كەنارى زێ
3ـ دەیان پارچە زەوى لە پشت محكمەى ئیستا فرۆشتووە بەوەى كە دەسەڵاتى خۆیەتى زەوى بلدیە دابەش بكات
4ـ هەر ماوەى چەند مانگێك كێشەیەك دروست دەكات بۆ ئەوەى عەرەب بگرێت و بە شەریكى لەگەڵ پۆلیس بە پارە بەریان بدات
5ـ زەویەكى شارەوانى لە سەنتەرى شاركە تەرخان كرابو بۆ دروست كردنى بانك بە (20) ملیۆن فرۆشتووە وكراوە بە ریزە دوكان
6ـ هەر بەڵیندەرێك لە دووبز كارى كردبێت دەبێ بەشى خۆى لێوەرگرتبێت
ئەمانە گەر پارتى و سەرۆكەكەى دەیانەوێت بزانن تا چەند راستە چاویان داخەن وبپرسن لە هەر كەسێكى دانیشتووى دووبز
تێبینى (من گۆران نیم) دڵسۆزم دەمەوێت تۆزێك لەو حەیایەى پارتى كە رشاوە لە دووبز كۆكەمەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست