میدیای ژنی مه‌لا به‌ختیار پاره‌ی نه‌دزیوه، خاوه‌نی هیچیش نییه، بووختانی بۆ ده‌کرێت، کوردستانپۆست ده‌که‌وێته به‌ر نه‌فره‌ت
Saturday, 18/12/2010, 12:00
زۆری نه‌ماوه كوردستانپۆست و هاوچه‌شنه‌كانی، بكه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی رای گشتی
ئه‌و رۆژگاره تێپه‌ڕی خۆڵه‌مێش بكرێته چاوی خه‌ڵكی وشیار.
سایتی چاو‌دێر - تایبه‌ت: له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا سكرتێری رۆژنامه‌گه‌ری به‌رپرسی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) چه‌ند بوختانێكی سایتی كوردستان پۆست به‌درۆ ده‌خاته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌یه:
روونكردنه‌ویه‌ك له‌سه‌ر بوختان و داتاشینه‌كانی كوردستانپۆستلهم هه‌لومه‌رجه‌دا كه‌كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان‌و مافه به‌دی نه‌هاتووه‌كانی كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی شۆڤێنیه‌كان، به‌تایبه‌تی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، هه‌ندێك له‌نووسه‌رانی رستكراوی كوردستانپۆست، هه‌روه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی چه‌واشه‌كاریان، له‌هه‌موو هه‌ست‌و هه‌ڵوێستێكی كوردایه‌تی داشۆراون‌و ده‌ستیان داوه‌ته په‌لاماردانی به‌رپرسان، یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه، به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیاره. سێ بوختانی زه‌ق‌و ره‌قیان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه.
گوایه.. هاوسه‌ری هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار ئه‌رزه‌ی به‌یه‌ك ملیۆن دۆلار كڕیوه‌ته‌وه، گوایه هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار شه‌ریكی جه‌مالی حاجی عه‌لی یه، گوایه.. هه‌ر هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار میرانی كوڕی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی كه بڕوانامه‌كه‌ی ته‌زویره‌و له‌زانكۆدا به واسیته دایناوه.
ئه‌مه جگه له‌قسه‌ڵۆكی ئه‌له‌ق‌و مه‌له‌قی تریش.. له‌سه‌ر ئه‌و سێ بوختانانه، بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی گه‌له‌كه‌مان دڵنیاتر بن كوردستانپۆست چۆن به‌نه‌خشی دوژمنانی ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان، له‌هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌كاندا، ئه‌م جۆره ئاژاوانه ده‌خه‌نه ناو رای گشتی، به‌پێویستمان زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بده‌ین:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ر نووسینگه‌یه‌یه‌ك، یان جه‌مالی حاجی عه‌لی، یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه، دوور‌و نزیك، بیسه‌لمێنێ كه هاوسه‌ری هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، نه‌ك ئه‌مساڵ، به‌ڵكو له‌ساڵانی رابووردشدا، ئه‌رزه‌ی له‌سلێمانی‌و كوردستاندا كڕیووه، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار سوپاسنامه‌یه‌ك بۆ كوردستانپۆست ده‌نێرێ.
دووه‌م: جه‌مالی حاجی عه‌لی، خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیاردا هه‌یه، به‌ڵام دوور‌و نزیك، نه له‌گه‌ڵ ناوبراو، نه له‌گه‌ڵ هیچ بازرگانێكی دیكه، یان كۆمپانیایه‌ك، له‌كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، شه‌ریك نییه‌و ئاماده‌ش نییه پله‌و پایه‌ی حیزبایه‌تی، بۆ بازرگانی به‌كار بێنێ، له‌مه‌شیاندا، گه‌ر هه‌ر كه‌سێك، بازرگان یان رۆژنامه‌نووس، سه‌لماندی كه هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار پشكی له‌پرۆژه‌و كۆمپانیایه‌كدا هه‌یه، كه‌وا بێ نه‌ك ئه‌م بوختانانه، به‌ڵكو ته‌واوی قسه‌كانی كوردستانپۆست له‌سه‌ر هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار له‌وه‌ته‌ی هه‌یه راستن.
سێیه‌م: بۆ میرانی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لیش، ئه‌وه زانكۆی سلێمانی‌و زانكۆكانی كوردستان، گه‌ر به‌قسه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار میران وه‌رگیراوه، یان واسیته‌ی بۆ كراوه، بێگومان كارێكی نابه‌جێیه.
بۆ سه‌لماندنی نادروستی زانیارییه‌كانی كوردستانپۆستیش ده‌ڵێین: "میرانی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی له‌كوردستان له‌ئاماده‌یی سه‌ڵاحه‌دین خوێندویه‌تی، پاشان له‌مانگی 12/2006 چووه‌ته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون‌و په‌یوه‌ندی به په‌یمانگای (NYIP)ه‌وه كردووه‌و هه‌ر له‌و په‌یمانگه‌یه‌ش له‌ساڵی 2008 بڕوانامه‌ی دبلۆمی له بواری (ماركێتینگ- تسویق) وه‌رگرتووه. هه‌ر بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی بوختانه‌كه‌ی كوردستانپۆست، میرانی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی له‌كوردستان داوای قبوڵی له‌هیچ زانكۆیه‌كی كوردستان نه‌كردووه تا هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار واسته‌ی بۆ بكات‌و دایبنێت.
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێین: تازه.. خۆری راستییه‌كان ده‌ركه‌وتوون‌و جه‌ماوه‌ریش ئیتر به‌ئاسانی چه‌واشه ناكرێ.
ئه‌و رۆژگاره تێپه‌ڕی خۆڵه‌مێش بكرێته چاوی خه‌ڵكی وشیار. گه‌له‌كه‌مان.. ده‌زانن كێشه‌ی سه‌ره‌كیان چییه.. ده‌شزانن سایتی وه‌كو كوردستانپۆست‌و رۆژنامه هاوچه‌شنه‌كانی خۆیان، بازرگانی بوختان‌و مانشێت زه‌ق كردن‌و دروست كردنی بازاڕی ره‌شی فرۆشتنی چاپه‌مه‌نی‌و هه‌واڵی زه‌ردن. به‌دڵنیاییه‌وه زۆری نه‌ماوه كوردستانپۆست‌و هاوچه‌شنه‌كانی، بكه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی رای گشتی، چونكه خه‌ڵك ژیان‌و ئاساییش‌و ئازادی بازاڕ‌و ئازادی راسته‌قینه‌ی ده‌وێ، نه‌ك تێكدانی ئه‌زموونه‌كه له‌گه‌له‌كه‌مان.
سكرتێری رۆژنامه‌گه‌ری
به‌رپرسی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
18/12/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست