لە ھەولێر یەکەم خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت بەڕێوەچوو
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
ئەمڕۆ لە سەعات ١٠ ەوە کۆمەڵێک خۆێندکاری شاری ھەولێر و دەوروبەری بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکانی خوێندنیان لەبەردەم بەرێوبەرایەتی پەروەردەی ھەولێر کۆبوونەوە داوای کۆبوونەوەو دانیشتنیان کرد وە داواشیان کرد ھەرچی زووەو کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
بەپێێ زانیاریەکان دەستەڵات و سەرکردایەتی پارتی بەو بەڕێوبەرایەتیەیان وتووە کە ھەرچی زووە کیچشەی ئەو خوێ،دکارانە دەبر بکەن ئەگەینا ھەموویان لەسەر کار لادەن و پۆستەکانیان دەگۆڕن، ھەرچەندە ھەوڵێکی زۆر درا کە بڵاوە بەو خوێنکارانە بدەن و بەڕێوبەرایەتیەکەش بەڵێنی چارەسەری کێشەکانی دا بەڵام خوێنکاران بڕوایان نەھات بۆیە ئەو قەرەباڵغیە بوو بە خۆپێشاندان و دروشم لەدژی دەستەڵات و حکومەت وترایەوە.
پەیامنێرمان لە ھەولێر پێیڕاگەیاندین کەوا سەرکردایەتی پارتی و دەستەڵات بە پۆلیس و ئاسایشیان وتووە کە ڕێگەی ھیچ ڕڕگەیاندنێک نەدەن ئەو خۆپێشاندانە ڕوماڵ بکات، پێشیانوتوون کە بەھیچ شێوەیەک تەقە بەڕوی خۆپێشاندەراندا نەکەن چونکە باری ئیقلیمی و نێودەولی باش نییەو ئەوان بە وردبینی چاودێری بارودۆخەکان دەکەن.
پێدەچێت ھەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن لە دوورەوە ڕوماڵی ئەو خۆپێشاندانەیان کردبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست