کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ووته‌ی ژنێک پێش گوله‌باران کردنی

Saturday, 25/07/2009, 12:00


به‌ڕیزان....
ئه‌مه ‌ووته‌ی تۆمارکراوی ژنێکه‌ ناوی (نه‌رمین) ه پێش ئه‌وه‌ی گوله‌بارانی که‌ن هه‌ندێ ڕاستی تۆمارده‌کا به‌م شێوه‌یه‌ .....
من ژنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ک بووم ،خاوه‌نی دوومناڵ بووم که‌ کوڕه‌که‌ م ناونا (گیڤارا ) له‌به‌ر شۆڕشگێڕیه‌تی باوکی ،خۆشم که‌وتمه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شۆڕش وهاوکاری کردنیان که ‌نامه‌کانی شۆڕشم له‌لادێ وه ‌ده‌هێنا بۆ شار و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،ئه‌وه ‌بوو ڕۆژێکیان له ‌دێ ی (بزه‌نگیان) له ‌ناوچه‌ی شارباژێر له‌گه‌ڵ شۆفێری پیکابێ که‌ ناوی (نووری ڕه‌شه‌ قوربانی) بوو هاتینه‌وه ‌بۆ شار له ‌بنکه‌ی پشکنینی ڕژێم له ‌ئه‌زمه‌ڕ گیراین به ‌توومه‌تی ئه‌وه‌ی که ‌من ژنه‌ پێشمه‌رگه‌م وڕێکخستنی ناوشارم ،به‌م تومه‌ته‌ من و (نووری ڕه‌شه‌ی قوربانی) بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له ‌زیندان بووین و پاشان به‌لێبووردنی گشتی به‌ربووین ،دواتر له ‌ترسی ئه‌منی سلێمانی هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای مێرده‌که‌م وشاخ به‌شاخ هه‌رده‌م له‌گه‌ڵیابووم وه‌ک ژنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ک ، مێرده‌که‌شم له‌وهه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌وکاته‌دا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دڵسۆز چه‌نده‌ها چاڵاکی گه‌وره‌ گه‌وره‌ی بۆ شۆڕش ئه‌نجام دا .
له ‌کاروانی پێشمه‌رگایه‌تی دا ئه‌م داوێن پیسه‌م ناسی که ‌ناوی(مسته‌فا چاوڕه‌شه‌) و ڕۆژ به‌ڕۆژ خۆی لێ نزیک ده‌کردمه‌وه‌، وه‌نه‌بێ له‌به‌ر خاتری کوردوکوردستان وخزمه‌ت کردنی کێشه‌ ڕه‌واکه‌مان به‌ڵکو وه‌کوکه‌سێکی نه‌خۆش وداوێن پیس ، تاکار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی که‌ پاره‌یه‌کی زۆری له‌به‌رده‌ما ڕۆکرد وله‌پاڵیا کڕینی جل وبه‌رگی جوان به‌ هه‌مووی چاوبه‌ستی کردم وله‌خشته‌ی بردم و هه‌ڵی خه‌ڵه‌ته‌ندم که‌ سووریش ئه‌یزانی من مێرد و دوومنداڵم هه‌یه‌و مێرده‌که‌شم پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌گه‌ڵیان وبۆیه‌ک ڕێباز خه‌بات ده‌که‌ن وبه‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر جار له‌پیلان دانان دابووبۆ مێرده‌که‌م وله‌ناوبردنی ودوورخستنه‌وه‌ی له‌من ومنداڵه‌کانم وده‌ینارد بۆ جه‌وله‌ بۆجێ به‌جێ کردنی مه‌رامه‌ گڵاوه‌کانی که‌ پیلانه‌که‌ی سه‌ری نه‌گرتایه‌ ئه‌وا خواردنه‌وه‌یه‌کی زۆری ده ر‌خواردی مێرده‌که‌م ده‌دا که‌زیاد له‌ خۆی سه‌رخۆش بێت و بێ ئاگا بێت له‌ شه‌وه ‌سووره‌کانمان، به‌م جۆره‌ دایکیشی ئاگای لێ بوو، به‌خه‌به‌ر بوو که ‌له‌گه‌ڵما ئه‌خه‌وت وهیچ ووته‌یه‌کی لێوه‌ نه‌ده‌هات ،پاش به‌ خۆدا چوونه‌وه‌م هه‌ستم به‌وه‌کرد که‌ خیانه‌تم به ‌مێرده‌که‌م کردوه‌ له‌پای هیچ و له‌ئاکامدا ڕۆژانه‌ ویژدانم زۆر ئازاری ده‌دام و شه‌وانه‌ خه‌وم نه‌بوو ده‌که‌وتمه‌ بیرکردنه‌وه‌ و ئارامم لێ هه‌ڵگیرابوو،بۆیه‌ بڕیارم دا بیر له ‌تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ بکه‌مه‌وه ‌له‌وخائینه‌ مسته‌فا چاوڕه‌ش که‌ منێ به‌ره‌وزه‌لکاوی خیانه‌ت برد له‌ژێر ناوی شۆڕش وخه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی .
له ‌دوای بیرکردنه‌وه‌م چوومه‌وه ‌بۆ شاری سلێمانی و ده‌رمانم په‌یداکردوبردمه‌وه‌ بۆ لادێ ،دایکی مسته‌فا ووتی چۆن بوو وازووگه‌ڕیته‌وه‌،ووتم وه‌ڵڵا له‌شار زۆر ترسام بۆیه‌ هاتمه‌وه‌،ئه‌وکاته‌ مێرده‌که‌م له‌ جه‌وله‌بوو منیش ده‌رمانه‌که‌م خسته‌ ناوماستاوه‌که‌وه‌،پاش ڕووداوه‌که‌ که‌بیستم (بێستوونی مه‌لاعومه‌ر) شه‌هید بووه‌ زۆر ناڕه‌حه‌ت بووم ،به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و ناپاکا مسته‌فا چاوڕه‌ش نه‌مرد.
دوا به‌ داوی ئه‌م ڕووداوه‌ من ومنداڵه‌کانم گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی وپاشان بانگهێشت کرام بۆئه‌منی سلێمانی ،دیاره‌ ڕژێمی به‌عس زویر ببوو به‌ئیشه‌که‌م ،منیش زۆرگریام وپاڕامه‌وه ‌لێیان ئیتر به‌هه‌ر حاڵ ئازادیان کردم ،به‌ڵام ترس ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیبووم وبیستم مسته‌فا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خۆم و مێرده‌که‌م ده‌کات بۆیه‌ ناچار ناوی خۆم ومناڵه‌کانم گۆڕی وجێگاو ڕێگاشم گۆڕی ،ئه‌وه‌بوو خالید به‌ ده‌مانچه‌و نارنجۆک گیراو، به‌و هه‌واڵه‌ تۆزێ ترسمان لێ هه‌ڵگیرا،ئه‌وه‌ بوو مسته‌فا له‌ڕێگای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ دابوو له ‌مه‌حکمه‌ی سه‌وره ‌و ئازادی کرد،هه‌ربه‌وه شه‌وه‌‌ نه‌وه‌ستان له ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرده‌که‌م له‌جه‌وله‌وچالاکی پێشمه‌رگایه‌تی ،له‌پاداشتی ناپاکیان ئه‌وشێره‌ی مێردمیان گولله‌ باران کردوخستیانه‌ بیرێکه‌وه‌.
له‌ دووم ڕۆژی ڕاپه‌ڕیندا (حاجی مێووژ وبێستوونه‌ قه‌ڵه‌و) نه‌رمین ده‌ستگیر ده‌که‌ن وئه‌یبه‌ن بۆ لای ماڵی (شێخ لوقمان) وه‌که‌نزیک شه‌ستی یه‌که‌یه‌ له‌سلێمانی وپێ ی ئه‌ڵێن ئێمه‌ ئه‌تکوژین ئه‌ویش ئه‌ڵێ توخوا پاش کوشتنم عه‌باکه‌م لێ مه‌که‌نه‌وه ‌ئه‌مه‌ قسه‌ی حاجی مێووژ بووه‌ بکوژی نه‌رمین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە