کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێستای قەڵای دێرینی هەولێر

Sunday, 08/03/2015, 12:00




قەلای هەولێر مێژوێكی دێرین و پڕ سەروەری هەیە بۆ نەتەوەی كورد بۆیە دەبێ وەك گرنگی خۆی ئاگاداری بۆ بكرێت بە شێوازێكی پراكتیكی مامەلەی قەلای هەولێر لەگەل بارودۆخی ئێستا بكرێت بۆ ئەوەی بەها و گرنگی خۆی لەدەست نەدات لە رووی تەلارسازی شوێنەواری هەڵبەت بە پیشەیی و ئەخلاقی، لەم سەردەمەی ئێستا خەلكێكی زۆر لە هەولێر ژیان بەسەر دەبەن و كارگوزاری خۆیان لە هەولێر بەرێوە دەبەن ، وەك ئاگادارن خەڵكێكی زۆر رۆژانە روو لە قەلای هەولێر دەكەن وا دیارە سەرنجی ئەو شوێنە لەبەر خانوە كۆنەكانی شوێنی پەناو شاراوەی زۆر تیادایە كە زۆر جار كاری نا ئەخلاقی و نابەجێ بگرە كرداری سێكسی روودەدات بۆتە شوێنی تەوانج و یەكتربینین و بەیەكترگەیشتن لە ناو خانوە جیاوازەكانی ناو قەلا ، بەهاو گرنگی قەلای هەولێر لە ئاگادار بوون لێ ی رەنگ دەداتەوە ، بۆیە دەبێ ئەم كردارە نابەجێیانە بن بڕ بكرێت بە هەموو شێوازێك .
هاوارمان بۆ حكومەتی هەرێم و رێكخراوی یونسكۆ كە ئاگاداری بكەن لەم حاڵەتە نا بەجێ یە ، بۆ ئەوەی بەردەوامی بەم كارە نەدرێت ، كار وابروات دوای ماوەیەك لە قەڵای هەولێری دێرین بلێت دەبردرێت بۆ ژوان و كارە سێكسیەكان.

ژیلەمۆ عەباس - هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە