بەیانـــــــنــــــــــامەى ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى لەگەرمیان

Thursday, 28/10/2010, 12:00



بۆ بەڕێز/سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى حكومەتى هەرێمى كوردستان
بۆ بەڕێز/ وەزارەتى خوێندنى باڵا
بێگومان كردنەوەى زانكۆى گەرمیان خەونى هەموو گەرمیانیەكان بوو، بۆیە بریارەكەى حكومەتى هەرێم بۆ كردنەوەى زانكۆ هەموو دانیشتوانى دەڤەرەكەى خۆشحاڵ كرد، بەڵام هەوڵەكان بۆ دانانى خەڵكى نەشیاو بەسەرۆكى زانكۆكە نیگەرانى لاى گەرمیانیەكان دروستكردووە.
وەكو رێكخراوەكانى گەرمیان ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادار دەكەینەوە، گەر ستافى زانكۆكەكەى گەرمیان بەخەڵكى نەشیاو و هەڵپەرست پردەكرێتەوە، ئەوا بێگومان كردنەوەى زانكۆكە جگە لە بانگەشەكردن هیچ سودێكى نابێت.
بەرێزان... خۆتان باش لەرێگەى لیژنەى خوێندنى باڵاوە ئاگادارن كەحاڵى كۆلێژى پەروەردەى كەلارە چۆنە بەدەست خەڵكى نەشیاوەوە، كە بووەتە جێگەیەك بۆ كات بەسەر بردن و چاندنى تۆوى دووبەرەكى لەنێو مامۆستایان و پەراوێزخستنى خەڵكى شیاو و پێدانى پۆست لەسەر بنەماى بەرژەوەندى، كەراست بڵێن كۆلێژەكە لەلایەن باندێكەوە قۆرخكراوە.
لێرەوە نیگەرانى خۆمان دەبرین بەرانبەر بەوەى كەخەڵكى شیاو هەبووە سیڤى پێشكەش كردووە بۆ سەرۆكى زانكۆى گەرمیان، بەڵام سیڤیەكەى دوورخراوەتەوە، لەكاتێكدا سیڤى خەڵكى تر پێشخراوە كەبەلاى گەرمیانیەكانەوە قەبوڵ نەكراوە.
لێرەوە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین، خەڵكى شیاو دانێن بەسەرۆكى زانكۆكەكەى گەرمیان، بەتایبەت خەڵكانێك بێت كەپێشتر هیچ پۆستێكى لەزانكۆ و پەیمانگاكانى گەرمیان بەدەستەوە نەبووبێت، بەپێچەوانەوە هەڵوێستى توندمان دەبێت.



ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى لەگەرمیان
26/10/2010
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە