حاکم قادر ،پێویستی به ئاسۆییکی دیکهیه؟!...
Wednesday, 29/12/2010, 12:00
لەم ڕۆژانەداو لەماڵپەڕە جوانەكەی كوردستان پۆستدا بابەتێك نوسرابوو لەسەر فەرامۆشكردنی شەهیدی قارەمان ئاسۆی دەلاك و زۆربوونی ملازم موحسینەكان منیش یەكسەر ئەو ڕووداوەم هاتەوە بیر كەدوای 31ی ئاب قارەمانێك بەناوی ئاسۆ ی معلم كەئەوكات جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بوو تۆپانێی بە(حاكم قادر)كردو دەرسێكی وای دادا هەركات دەستی بەر دەم و لوتی بكەوێت ئەو ڕووداوەی بیر بكەوێتەوەو جورئەت نەكات دەستدرێژی بكاتە سەر ناموسی خەڵكی بەڵام بەداخەوە پێشینان زۆر لەمێژە ووتویانە تۆبەی گورگ مەرگە بۆیە حاكمی شەرواڵ پیس تەمێ نەبوو هەر بەردەوام بوو لەسەر فەسادكردنی كچانی شار لەباخ و ڤێلاكانی خۆی و هاوشێوەكانی زیاترپەرەی دا بە كاری بەد رەوشتی بۆیە تازە مەگەر مەرگ ڕێی ئەوەی لێ بگرێت ئەوماوەیەش كەبەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی بوو لەشەڕی ناوخۆدا داهێنانێكی تازەی داهێناو ماڵە ئاوارەی هەولێری ئەخستە ناو ماڵی لایەنگرانی پارتی و ئەبوایە لەوگرانیەدا یەخێویان بكەن، كاتێكیش بوو بە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی زەوی شاری هەرزان فرۆش كردوو بەبێ هیچ بەرنامەو پلانێك زەوی دابەش ئەكردو هەركەسێك خۆی مەبەستی بوایە زەوی پێ بدا پێی ئەوت بڕۆ نامەی مەسولێكم بۆ بێنە من زەویت ئەدەمێ بەڵام مەبەستیشی نەبوایە ئەوا نامەی مەسول هیچ دەوری نەبوو.....هەروەها پێش ئیفراز كردنی زەوی بە كەسوكارەكەی دەوت بچن بیكڕنەوە ماوەیەكی تر ئیفرازی دەكەم كار گەیشتە ئەوەی(تاپۆی زەوی) ئەكردە دیاری منداڵ بوون و(عید میلاد) لێرەدا قسەمان لەسەر گەندەڵیە زۆرو زەوەندەكانی حاكم قادر نیە بەڵكو باسی ئەو تەمێ كردنە دەكەین كەبەداخەوە پێی تەمێ نەبوو.
بۆ ئەوەی ئەو ڕوداوەش جیلی نوێ ئاگایان لێی بێت وبزانن كەلەهەموو ئان و ساتێكدا ئەم نیشتمانە پڕ بووە لەكوڕی ئازاو بەجەرگ چیرۆكی لێدانەكەی حاكم قادر و تلاوتل پێكردنی بەدەوری مێزەكەیدا بەم شێوەیە دەگێڕینەوە: ((ئاسۆی معلم(بەداخەوە ئێستا شەهید بووەو لەژیاندا نەماوە) لەلایەن حاكم قادرەوە بانگ دەكرێت بۆ ئاسایشی گشتی كە لەبینای ئێستای سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیدا دەبێت بۆ مەبەستی لێكۆڵینەوەو پێی دەڵێت ژنەكەت زۆر جوانەو سەردانی شاری هەولێر دەكات و نابێت سەردانی شاری هەولێر بكات ،(ئاسۆی معلم)یش وەك شێر ئەنەڕێنێ بەسەری حاكم قادرداو پێی دەڵێ هەستە گەواد تۆ مودیری منی یان مودیری ژنەكەمی ئەوە پەیوەندی بەتۆوە چی یە لەو كاتەدا حاكمی ناحاكم دەست بۆ دەمانچەكەی ئەبات بەڵام ئاسۆی معلم بەوپەڕی هێزی یەوە ئەكێشێ بەناوی دەمی حاكم قادرداو ئەیدا بەزەویداو ئەیخاتە بەردەمی مێزەكەی و هەموو ناو دەمی ئەكا بەخوێن و بەوەشەوە وازی لێ ناهێنێت و بەر شەقی ئەدات و هەولێری وتەنی(تۆپانێ) یەكی باشی پێ ئەكات بەدیار چاوی ئەفسەرێكی ئاسایشەوە بەناوی(ستار) كەلەوكاتەدا لە ژوورەكەی حاكم فادردا ئامادە دەبێت و ئێستاش خۆشبەختانە ئەو ئەفسەرە ماوەو لە گومرگ دەوام دەكات،دوای شەق خواردنی حاكم و دەم و لوت شكانی پاسەوانەكانی قالە پەنجە دێنە ژوورەوەو ئەیانەوێت گورگ ئاسا پەلاماری ئاسۆی قارەمان بدەن بۆیە ئەویش دەمانچەیان لێ ڕادەكێشێ و ناوێرن لێی نزیك ببنەوە دواتر بەهەوڵی چەند ئەفسەرێك ئاسۆی معلم دەستبەسەر دەكەن ،هەر زوو ئەو هەواڵە دەگاتە كۆسرەت رسول كەئەوكاتە سەرۆكی حكومەتەكەی سلێمانی دەبێت و پاسەوانەكانی دەنێرێت وئاسۆی معلم لەئاسایشی گشتی دێننە دەرەوە بێ ئەوەی حاكم قارەمان نوزەی لێوە بێت...بۆیە منیش دەنگم ئەخەمە پاڵ دەنگی كاكی نوسەری بابەتەكەی پێشوو دەڵێم بەداخەوە هەردوو(ئاسۆ)كە شەهید ئەبن و كەسانی پیاو كوژو گەندەڵ و ناپاكی وەك حاكم قادرو ملازم محسینەكان ئەمێننەوە ...نەفرەت لەناپاكی ئەوان و هەزار ڕەحمەت لەگۆڕی ئەو دوو شەهیدە سەربەرزە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست