کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆكی زانكۆ ی سلیمانی

Wednesday, 24/06/2009, 12:00


ماوەیەك بەر لە ئیستا سەردانی كولیژی كەلارت كرد لە گەرمیان وە بریاری ئەوەتدا كە كولیژی كەلار بكرێتە زانكۆی گەرمیان

هەرچەندەئەوە دەزانین كە ئەو بریارە بریاریكی حزبیەو لە چێشتخانەكەی تالەبانی مەلای دوڵمەپێچ بەنەزانیەوەپێچایەتەوەوتەسلیمی دەستی تۆی كردووەو تۆش هاتیتە گەرمیان وەبە نەكولاوی داتە خواردی گەرمیانیەكان.

حەزئەكەم شتێك بە بەرێزتان بڵێم كە نەدەبوایە علی سعید وا بە ئاسانی تەسلیمی حزب بوایە و ئەو ریكلامەی بو حزب بكردایە لە گەرمیان بە راستی وتەكانت تەنها پروپاگەندەیەیكی انتخابیەو هیچی تر, چونكە خوت باش دەزانی كە زانكۆی گەرمیان هیچ مقەوماتێكی نیە تا بكرێتەوە ئەوە پێنج ساڵە كولیژی پەروەردە كراوەتەوە بەلام نە ئاو نە كارەبای هەیە ,ئەو دووبیرە ئیرتوازیە دوای خۆپیشاندانی خویندكاران چەندخێرخوازێك هەڵی كەندووەوەو وە ئەوە ماوەی دوو حەفتە ئیمتحانی كوتایی هەیە

هۆڵەكانی ئیمتەحان بووە بە دۆزەخ ئیتر نازانم ئێوەیەك نەتوانن ئاوی خواردنەوەو كارەبا بۆ خویندكاران دابین بكەن ئیتر چونددەتوانن زانكۆ بكەنەوە . كولیژێك كونە وەكیل ئەمنێكی وەكو عریف دارا بەرپرسی بەشە ناوخویەكان بێ و دكتور بهروز جاف راگری بێ چون دەكرێ بەزانكۆ. ئەودوكتۆرەی كە لەم ماوەیەدا هەموو ستافی كولیژەكە خەریك بوون مانی لێ بگرن بەلام هەرەشەی نان برینەكانی ئەم دوایە فریای كەوت .لەكوتایدا ئەوە دەڵێم با زانكۆ بە سەنتەری زانست و مەعریفەت بمێنێت و نەبێـتە مەڵبەندی پروپاگەندە بۆ مەلا بختیار كە بریارە سبەینی َ كاتژمێر پینج 24/6/2009لە كولیژی حزبایەتی پەروەردەی كەلار درۆیەكی تر لە درۆ شاخدارەكانی لە وێ باس بكات وە داوا لە خویندكارانی خۆشەویست و هاوڕێم دەكەم كە سبەینێ نارەزایی دەرببرن بەرانبەر بەوەی كە زانكو بكریتە بنكەیەكی حزبی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە