کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاریشەكانى شۆكى سێكسى لەموژدێنەوە بۆ كانى گۆمەى سلێمانی

Sunday, 12/12/2010, 12:00


1) لەم ماوەیەدا كۆمەڵگاى تینوى تاسەر ئێسقان بە سێكس، كۆمەڵگاى هەشبەسەرى كوردى تووشى شۆكى ناكاو بونەوە بەوەى لە سایتە فەیس بووكەكەى خاتوو موژدێندا كلیپێك و چەند وێنەیەكى نیمچە رووتى وروژێنەرى ئەو هونەرمەندە كەوتە بەرچاوى زەقى تاكى كوردەوە، ئەو شۆكە سێكسیە بوە بابەتى رۆژو زۆرێك لە گەنجانى تینوى كوردستانى لە هەندەران و ناوەوەى سەرقاڵكرد و كاردانەوەى جۆراوجۆرى لێكەوتەوە، زۆرینە ڕەتیانكردەوەو نەفرەتیان لەو كردەوەیە كردو هەندێكیش بە ئازادیى شەخسیى حسێبیان بۆكردو داكۆكیان لەو كیژە هونەرمەندە كرد كە ئەو ئازادەو لەشى خۆى بەڕووتى نوومایش بكات و ئەوەى قبوڵى نییە سەرى خۆى بدات لە بەردو با تەماشاى نەكات. هەندێك رەخنەگرى هونەریى ئەوەیان باسكرد كە گوایە ئەم كیژە گۆرانیبێژە نەیتوانیوە پەیامى خۆى لەڕێى گۆرانییەوە بگەیەنێت و هەوادارانى زۆرى بۆ خۆى پەیدا نەكردوەو ناچار پەناى بۆ نومایشكردنى جەستەو لەشى رووتى خۆى كردوە بۆئەوەى خەڵكانێكى تینوى كوردستان بەلێشاو بۆلاى خۆى ڕابكێشێت و لەپڕێك ببێت بە كچێكى ناودارو ببێتە بنێشتەخۆشەى ژێرددانى هەمووان. بەڵام من پاش ئەوەى كە دیمانەكەى خاتوو موژدێنم لە كەناڵى ڤین بینى بۆم دەركەوت كە ئەم هونەرمەندە لەبارێكى قورسداو لەژێر فشارى دەروونى دژواردا ژیان بەسەر دەبات دەیویست ژیانى ناهەموارى خۆى وەكو بێوەژنێك و دایكێكى تەڵاقدراوى كوڕێكى یازدەساڵ كە لاى باوكى ژیان بەسەر دەبات لەلایەكەوەو، لە لایەكى دیكەوە برایەكى بەكارەسات كۆچكردو، هەروەها دایكێكى نەخۆشكەتوو، خوشكى لەدوورەوڵاتێكى دیكەیە، بۆمدەركەوت كە ئەم خاتوونە لە تەنیایدا دەژى، غوربەتى ژیانى ناو هۆڵەنداش كە وەك من بزانم غوربەتێكى كوشندەیەو مرۆڤ لە لۆژیك دوور دەخاتەوە، بۆیە ئەم خاتوونەش پەناى بۆ كردەوەیەكى دوور لە لۆژیك بردوەو دروستكردنى كلیپ لە تەوالێت و خۆرووتكردنەوە لە كلیپدا بەمەبەستى خۆ پاكردنەوەو خۆبسمیل كردن كارێكى نامەنتیقی هەناسەساردییە.

جەخار كە ئەم كردەوەیەى ئەم خاتونە زۆر دوورە لەداهێنان و ئیبداعەوە، دوورە لە بانگەواز بۆ ئازادییە سێكسییەكەى كە ساڵانێكى دوورودرێژ دكتۆر نەوال سەعداوى بانگهێشتى بوو، دوورە لە ئازادیخوازى و ئازایەتییەكەى خاتوو ئەحلام مەنسور كە بەندە داكۆكیم لێكردو دەستخۆشیم لە وتارەكانى كرد كە دژ بە هەڵسوكەوت و گەندەڵى و دزییەكانى دەسەڵاتى كوردى نوسیونى، دوورە لە كردەوە ناكاوەكەى برجیت باردۆش كە بەرووتى لەناو پاریسدا سوڕایەوە. هەرچۆنێك بێت خۆروتكردنەوەى ئەم خاتونە لەكلیپى گۆرانى خۆیدا جێى داخێكى گەورەیە، چونكە پەیامى راستەقینەى هونەرمەند زۆر لەوە گەورەترە كە ئێمە خۆمان بۆ خەڵكى روتبكەینەوەو بە هونەرو ئیبداعیشى بزانین، بە رێچكەشكاندنى بزانین، بە ئازادیى رادەربڕینى بزانین، بە وەرگرتنى مافى ئینسانى بزانین، بە پێشكەوتنى رەوشى ژنان و پەرەسەندنى مۆراڵى مرۆڤایەتى لە قەڵەم بدەین. ناكرێت هەموو كردەوەیەكى ناشایستە بە داهێنان و ئازادى ناوزەد بكرێت. من تا سەر ئێسقان ئازایخوازو عەلمانى و عەقڵانى بیردەكەمەوەو دژى حزبەكان و دەسەڵاتى كوردى بە دەیان وتارم نوسیوە. زیاتر لە پازدەساڵ لە ئیسپانیاو ئەڵمانیاو هۆڵاند ژیاوم، خۆم بە كەسێكى ئەكادیمى و كراوە دەزانم. بەڵام بەڕاستى داهێنانى ژنان لاى فەیروزو ئوم كەلسوم و جەمیلەى جەزایرى و لەیلا قاسم و لەیلا زاناو ئایشەشان و بەدیعەدارتاش و خوشكە گەزیزەو ژان دارك و نازك مەلائكەو فروخى فروخزاد، داهێنانى راستەقینەو رێچكەشكاندنى سەد دەر سەدن.. هەروەكو چۆن ناشتوانم وەكو مۆدێلێكى نوێى هونەرى گۆرانیوتن دەشنێ و هانى و لۆكەو نەسڵى و چەندانى دیكەى ژنە هونەرمەندو گۆرانیبێژو ئەكتەرى كوردستان بەتەواوەتى رەتبكەمەوەو بیانسڕمەوە، ئەوانە خەسڵەتى سەردەمى نوێن، سیفاتى بیرو هزرى نەوەى نوێیان پێیە، بەڵام خۆروتكرنەوەو پۆرنۆ نیشاندانى جەستە ناشرینكردنى جەستەى ژنەو سوكایەتیكرنە بە خودى ژن، سوكایەتیكردنە بە هونەر، راكردنە لە پێشكەشكردنى پەیامى مرۆڤانەى هونەر بۆ گشت جیهان، چ جاى لە هۆڵەندا كە خۆم هەشت ساڵ لەوێ ژیاوم و دەزانمن كە ئەوان ئاشقى شمشاڵ و دەف و زەرب و ناى و تارو سازى رۆژهەڵاتین، تۆو گشت هونەرمەندانى كورد لە هەندەران دەتوانن وەكو شاب خالد و حەكیم و فارس و هیند و یۆگسلافییەكان ببنە هونەرمەندى جیهانى بەبێ ئەوەى پەنا بۆ خۆروتكردنەوەو نومایشكردنى جەستەى رووتى خۆیان بەرن. ئومێدەوارم ئەو خاتونە لە رەوتى هونەرى خۆى دانەبڕێت و خۆى نەكات بە پەندى زەمانەو خۆى ئابڕوى خۆى نەبات، وەك برایەكى دڵسۆزو ئازادیخوازى ئەو پێیدەڵێم، خۆت مەكە بە نێچیرى كەسانى توندو كەللەڕەق و پەڕگیر، هونەرى جوان و ناسك و رەسەنى كوردى بە هۆڵەندییەكان نیشان بدە، نەك جەستەى خۆت چونكە ئەوان شاژنى جوانى روتیان لەبەردەستایەو پێویستیان بە جەستەى تۆو هاوشێوەى تۆ نییە.بەڵام نامەوێت گووتەیەكى موژدێن خان بیر بكەم كە زۆرم بەلاوە جوانبوو، كاتێ دەڵێت، من ئەو ژنانە نیم كە بەڕۆژ جلوبەرگیان پۆشیوەو رەوشت بەرزى ئەنوێنن، بەڵام شەوانە لە باوەشى سیاسەتمەدارو بەپرسە موراهیقەكانى كوردستاندا رۆژ ئەكەنەوە، من نایەڵم هەرگیز ئەوان دەستیانم بگاتە جەستەو لەشى من. ئەمە دەربڕینێكى زۆر بوێرانەیە.



2) ئەو كارەساتە دڵتەزێنەى لە كانى گۆمەى سلێمانى ڕوویدا زۆر كارێكى نەشیاوو ناجۆربوو كە زۆر دووربوو لە كردەوەى مرۆڤانە لە هەردوولاوە، دراوسێیەكى پیاو ئاو بە دراوسێیەكى ژنى خۆى بدات، ئەمە كارێكى زۆر گەورەیە، بەڵام لەبەرامبەردا داواى سێكسى لێبكات ئەمە زۆر نەشیاوە، هەر داواكردن گێچەڵ پێكردنەكە خۆى دەستدرێژى سێكسى و نواندنى كردارى توندوتیژییە، پاشان زۆر لەو ژنە دراوسێیەى خۆى ئەكات كە خێزاندارەو خاوەنى چەند مناڵێكە كە لەگەڵیدا بخەوێت، ئەو خاتونەش بە مێردەكەى و براكانى خۆى رائەگەیەنێت و ئەوانیش وەڵامى ئەرێنى بۆ ئەنێرنەوەو بەمەش بۆسەى بۆ ئەنێنەوە، لەگەڵ هاتنى ئەم دراوسێیەیدا بە دوو برادەریشیەوە، كەسوخزمانى خاتونەكە، دەكەونە تێهەڵدان ئابڕوبردنیان بە مۆبایل وێنەیان ئەگرن بە رێگەى بلوتوزو فەیس بوك و سایتەكانەوە بە تەواوى شارو دونیادا بڵاویان ئەكەنەوەو وێنەى پشتەوەو كۆمى ئەم پیاوە بەرزانە ئەگرن و ئەتكیان ئەكەن. ئەم كردەوە ناشیرین و قێزەونانە بەشێوەیەكى بەربڵاو تەشەنەیان سەندوە كە دوورن لە لۆژیك و عەقڵ و عەقڵانییەتەوە، دوورن لە یاساو رێساوەو نزیكن لە (قانونى غاب)ەوە، تاكى كورد لە گێژەن و بێسەروبەرەو شۆكدا دەژى، كۆمەڵگاى كوردى دوچارى هیستیریاو شیزۆفرینیا بووە، نزیكبۆتەوە لە كۆمەڵگاكەى كالیگۆلا، دەسەڵاتى كوردى كارێكى نادەربەست و چەواشەكارییانە دەكات و كۆمەڵگاى خستۆتە قۆناغى هەرزەكارییەوە، دایبڕیوە لە مەعریفەو لۆژیك و عەقڵ و زانست، بەرەو بێهۆشى و سەرخۆشى بردوە.. تەماشا بكە وێنەكانى هەڵپەڕكێ و گۆرانیگوتنى سەرخۆشانەو كلیپى هەرزەكارانەو فیلمى ناجۆرو بێناوەرۆك و بەرنامەى قومارخانەسازى و پێشبڕكێى دەرچوونى پارەو دۆلارو مەلهاكانى كوردستان و قومارخانەكانى كوردستان و هێنانى باندو مافیا زۆرەكانى لەشفرۆشى لە باشورى ئێراقەوە بۆ كوردستانى ئازاد، هەروەها رێكلامى نامەنتیقى و نالۆژیكى لە تەلەفزیۆن و كەناڵەكانى سەر بە دەسەڵاتەوە، مناڵ و گەنج و كامڵ و پیرو ژنى بەرەو پارەپەرستى و خۆپەرستى و ئاڵۆشبون و خیانەت و شەبەقى سێكسى و شەهوەتبازى بردووە، راستەوڕاست، كۆمەڵگاى هەناسەساردى كوردیمان بۆتە كۆمەڵگاكەى كالیگۆلا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە