کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیوانى چاودێرى دارایی هەرێم و سەرۆك و ستافێكى ناشایستە

Monday, 13/06/2011, 12:00


بەڕێزانى پلە یەك لەدیوانى چاودێرى دارایی سەرەتا دەمەوێت ئەو هەڵانەى بەڕێزتانى تێكەوتوە ڕاست بكەمەوە كە پێدەچێت خۆتان وتەنى لەبەر ئەوەى توشى شۆك بوون زۆر باش لەناوو ناوەڕۆكى بابەتەكە نەڕامابن :
1. دەمەوێت ئەوە بزانن كەبابەتێك بڵاو دەكرێتەوە مەرج نیە ئەو هۆكارى ڕاگەیاندنەى بابەتەكەى بڵاو كردۆتەوە خۆیان نوسەرى بابەتەكە بن ، دەكرێت نوسەرەكە لەنێو ماڵى خۆتاندا بێت لەهەموو كەس نزیكترو شارەزاتر بێت لێتان وە بابەت و ڕەخنەی لەم جۆرەش بەبەشێك لەكارى چاودێریمان دەزانین و دەمانەوێت ڕەفتارى هەڵەى جەنابتان لەپێناو بەرژەوەندیە تاكەكەسیەكانتان بەسەر كارى چاودێرى و ئێمەى فەرمانبەرانى دیواندا ڕەنگنەداتەوە.
2. ناونیشانى ئەو بابەتەى بڵاومان كردۆتەوە دەڵێین (سەرۆك و ستافێكى ناشایستە) نەك بەتەنها ستاف ، وە ئاماژەمان داوە بەسەرۆكە عەرەبەكەو ستافە ناشایستەكە لەپلەیەك و بەڕێوەبەرە گشتیەكان و جێگرەكانیان هەم لەهەولێرو لەسلێمانیش پێك دێن چونكە لەهەردو ئیدارەكە هەڵگرى هەمان خاسیەتن كەلەبابەتى پێشوو باسكراون.
3. سەبارەت بەو نوسینە بێ ناوەڕۆكەى ناوتان ناوە وەڵامى سەرپێیی و تێیدا ئاماژە بە شڵەژان و شۆك دەكەن كە توشی بوون لەئەنجامى نوسێنێكى لەوجۆرە كەباس لە ماستاوچێتى و گەندەڵى ئێوەى بەڕێز بكات لەپێناو مانەوەتان لەپۆستەكانتان ئەنجامى دەدەن بەدڵنیاییەوە ئەم حاڵەتەى جەنابتان پشت ڕاستى قسەكانى ئێمە دەكاتەوە چونكە ئێوە ئەم جۆرە كارانە بەگەندەڵى ئەژمار ناكەن كە دیارە كەس بەدۆى خۆى ناڵێت ترشە، وە لەبیرتان چووە كە گەندەڵى بەتەنها دزین و بەتاڵان بردنى ماڵ و موڵكى گشتى نیە، ئەى سەركز كردن و قبوڵ كردنى هەموناڕەوایەتیەك و هەوڵدانى ناتەندروست بۆ مانەوەتان لەسەر بنەماى ماستاو چێتى وادەزانن هەروا بەسادەیی ڕادەبورێو كەس پەنجەى بۆ ڕاناكێشێت، دیارە ئێوە یەكەم كەس و كۆتا كەس نین ڕابردومان پێ بفرۆشنەوە، مەخابن ئەمە كێشەى هەرە گەورەى میللەتەكەمانە نەك بەتەنها دیوان ، هەر كاتێك بەرپرسێك جا ئەگەر لەهەر پێگەو دەسەڵاتێكدا بێت سیاسی بێت یان ئیدارى كەپێی وترا ئەمەى تۆ ئەنجامى دەدەیت گەندەڵیە ئەگەر دەسەڵاتى هەبو زمانت دەبڕێت و ئەگەر نەشیتوانى ڕابردوت پێ دەفرۆشێتەوە ، هەرچەندە نامەوێت بگەڕێمەوە بۆ ڕلبردوى دیوان و حاڵ و گوزەرانى فەرمانبەرەكانى تادەگاتە كارو چالاكى و ژمارەى ڕاپۆرت و .. هتد، چونكە ناكرێت ئەمانە بكرێنە ئیمتیازى كۆمەڵێك فەرمانبەرى خۆتان وتەنى پلە یەك كە ئاشكرایە سروشتى كارى ئەم دەزگایەى ئێمە جیاواز لەوەزراەتەكانى تر بریتیە لەگەڕان و بەدواداچون و سەرنج وتێبینى دەستەیەك كەپێك دێن لەچاودێرو سەرۆك دەستە ، وەئەنجامى كارى ئەم دەستەیەش بەهاوكارى هەندێك بەشی نێو دیوان دەكرێتە ڕاپۆرتێك وەپاشتریش پلەیەكەكان هێڵكارى سەوزى سورى لەسەر دەكەن و شانازى پێوە دەكەن ئینجا ئەگەر سەرۆك جورئەتى هەبوو لەهەندێك ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە ئاماژە بەچەند تێبینیەك دەدات ، كەدیارە لەڕابردودا لەسایەى سەرۆكێكى بوێردا كەم تا زۆر هەندێك كەموكوڕى دەست نیشان كرا كەئەمەش بەباكگراوندە زانستى و یاسایی و ئیداریەكەى لێكدانەوەو تەفسیرى جۆراوجۆرى لەخۆگرت ، بەڵام خۆ ئەوە حاشا هەڵنەگرە لەڕابردوشدا ئێوە خاوەنى ئەو شانازیە نەبون چونكە هەر جەنابتان بون لەسەردەمى (جلالى سام ئاغا) دا لە تەواوى فەرمانبەرانى تر زیاتر بێزار بوون و لەپاشەملە هەمولایەك شاهێدى ئەوەن چۆن باستان دەكردو پەخشانتان بۆ دەهۆنیەوە ، كەمن نامەوێت وەك كۆمەڵە نوسەرێكى دیارى كراو بەشان و باڵى ئەم زاتەشدا هەڵبدەم چونكە ئەمیش كارەكانى بێ كەم و كوڕى نەبون و لەگەڵ فەرمانبەرانیدا دیكتاتۆرێكى بێ وێنە بوو لەسایەى ماستاو كردن و تەوازعى جەنابتانەوە كەبەدرێژایی هەشت ساڵى سەرۆكایەتى ئەم زاتە بوێرى ئەوەتان نەبوو تەنها یەك هەڵەى بۆ ڕاست كەنەوەو لەبەرامبەرمبەریدا زمان هەڵێنن ، جگە لەبەڵێ بەسەرچاو ، دەرەنجامى ئەم كارەشتان چەسپاندنى كۆمەڵێك نادادپەروەرى و بەلاڕیدا بردنى خودى سەرۆك بوو لەنێو دیواندا.
4. تەنها چاوەڕێی زەمەن دەكەین و جیاواز لەجەنابتان بوێرى ئەوەمان هەیە لەكاتى خۆیدا یەك بەیەك لەدەرگاى ژورەكانتان بدەین و پێتان دەڵێین هانات بۆ كێ بردووەو لەبەر دەمى كێدا چۆكتان داداوە لەپێناو مانەوەتان لەپۆستەكانتاندا، سەرەڕاى ئەو هەمو ماستاوو تەوازوعەى كەبەبەرچاوى هەموو فەرمانبەرانى دیوانەوە بۆ سەرۆكە عەرەبەكەى دەكەن و زاتى تەنها وشەیەكتان نیە لەبەرامبەرى بیڵێن ، ئەگەر بەناو پلەدارو پلەیەك زاتى نەبێت لەبەرامبەر سەرۆكەكەیدا مناقشەى بابەتێك بكات دەبێت ئێمە دڵ بەكامە چاودێرى دارایی خۆش بكەین، دەبێت چاودێرى لەسەر فەرمانگەكانى حكومەت چۆن بایەخێكى هەبێت ، دەبێت كاریگەرى ڕاپۆرتەكانى دیوان چی بن، دەبێت بەكامە میكانیزم موڵك و ماڵى بەزۆر داگیر كراو لەقورگى ئەژدیهاكاندا دەربهێنرێتەوە، ئەگەر ڕیزى پێشەوەى دیوان ئەمە حاڵى بێت چۆن تورەكە بۆ بودجەى هەرێم هەڵناگیرێت ! .
5. خۆ ئێستا بەر لەهەموو كەس ئێوەن نیگەرانن لەجەنابى (ڕەحمانى) و فەرمان و ڕاسپاردەكانى ، چۆنیەتى و میكانیزمى كاركردنى ، مامەڵەو حساب نەكردنى بۆ جەنابتان، بەڵام مەگەر لەڕێگەى نوسێنێكى لەم جۆرەوە ئەویش بەهەمان دەردى ئێوە بچێت و توشى شۆك ببێت ، چونكە هەتا ئەو ڕۆژەى بەزۆر خانەنشین دەكرێن و ڕەوانەى ماڵەوە دەكرێنەو زاتى ڕەخنەیەكتان نابێت لەم زاتەش، بۆیە باشترە ئەم بابەتانە بەسیخورمە لێك بدەنەوە نەك توشى شۆكتان بكات.

لینكى بابەتى پێشوو :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e27367c3


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە