کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییه‌کی به‌په‌له‌ ده‌ربـــاره‌ی: ده‌نگدانه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری کورد له‌ له‌نده‌ن

Saturday, 25/04/2009, 12:00


ئه‌م نامه‌یه‌ بۆ ئه‌و‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌ به‌هه‌ڵوێستانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری کوردییه‌ له‌ له‌نده‌ن، تا ئاگاداریان بکه‌ینه‌وه‌، که‌ ئێمه‌ بایکۆتی ده‌نگدانه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ند ده‌که‌ین که ‌له‌ ‌25، 26، 27 و 28 / 04 / 2009 دا له‌مه‌ڵبه‌ند ده‌کرێت.
ئێمه به‌ره‌سمی (Charity Commission‌)مان له‌ پێشێلکارییه‌کان ئاگادار کردووه‌، پارێزه‌رمان هه‌یه که‌ ده‌ستیان به‌کاره‌کانیان کردووه‌، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری یاساییمان وه‌رگرتووه‌ و له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌کی پته‌و راوه‌ستاوین.
ئێمه هه‌موو‌ توانا‌کانمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وانه‌ ده‌رهێنین که‌ ئه‌وێیان کرده‌ شوێنی ململانێی حیزبی‌و ته‌که‌تول‌و دژایه‌تیکردنی دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان‌و جارێکی تر به‌ڕاستی بیکه‌ینه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کورد له‌ به‌ریتانیا.
ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر شارستانییانه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌ چووینه‌ته‌ پێش، ته‌نیا داوامان ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنێکی یاسایی و شه‌فاف‌ له‌م رێکخراوه‌ چاره‌تییه‌دا به‌ڕێوه‌بچێ و هه‌موو پابه‌ندی ئه‌نجا‌ماکان بین؛ که‌چی ئه‌م ده‌سته‌‌ خۆسه‌پێنه‌ره‌ی مه‌ڵبه‌ند سوورن له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیان به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی و وا ده‌ستیان له‌ پرۆسه‌که‌ وه‌رداوه‌‌ که‌ دوو دڵ بین له‌ به‌شداری و وای ببینین که‌ ئه‌م کۆمیته‌یه‌ ده‌یه‌وێ کوردستان ئاسا ساخته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بکات و به‌فێڵ بیباته‌وه و خۆشی پێوه‌ بابدات و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تیش بیخاته‌گه‌ڕ‌.
ئه‌م کۆمیته‌یه،‌ خۆی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌کات، لیژنه‌یه‌کی داناوه‌ که‌ هه‌ر خۆی ده‌یان ناسێ، به‌کورتی خۆی هه‌موو شتێ ده‌زانێ و ئێمه‌مانانی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند به‌گشتی و کاندیده‌کانی خارجی خۆیان هیچ نازانین و زۆر پێشێلکاری تر ... که‌ دۆکمینت کراون و له‌به‌رده‌م ده‌زگا ره‌سمیه‌کاندان.
ئێمه‌ ئه‌جێندایه‌کی تایبه‌تیمان نییه‌ و بۆ زاتی خۆمان کارناکه‌ین، ئێمه‌ به‌کورتی ده‌مانه‌وێ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی هی کۆمیوونتین، حیزبه‌کان و گروپه‌کانی تر ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه‌ ناویانه‌وه‌ و ئه‌م دامه‌زراوانه‌ بۆ خه‌ڵکی جێبهێڵن.
جێی خۆیه‌تی داوا له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند بکه‌ین، ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی داوه‌ و ده‌دات به‌ ته‌ماع و شتی کاتیی‌ له‌خشته‌یان به‌رێ و له‌ خزمه‌ت مه‌رامه‌ پیسه‌کانی خۆیدا به‌کاریان بهێنێ، با ویژدانیان بکه‌نه‌ دادوه‌ر و ئاوڕێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی بده‌نه‌وه‌.
ئێمه‌ هه‌موو ده‌مانه‌وێ شارستانی و دیوه‌ باشه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووانه‌ به‌رینه‌وه‌ بۆ کوردستان؛ نه‌ک دیارده زۆر‌ ناشرین و فاشله‌کانی ئه‌وێ لێره‌ ببینینه‌وه‌.
تکایه‌ ناوه‌رۆکی ئه‌م نامه‌یه‌ به‌هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ بگه‌یه‌نن که‌ گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه‌ به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چن بۆ ئه‌م ده‌نگدانه و بایکۆتی بکه‌ن‌.
سوپاس بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌ریده‌گرن.

له‌گه‌ڵ رێزدا
24 /04 / 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە