15 ی حوزه‌یران ، سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رتاسه‌ری کورد
Wednesday, 25/05/2011, 12:00
به ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
ئیتر به‌سه ، ئیدی به‌سه
کوردستانیانی خۆشه‌ویست ، ئازادیخوازان ......
له کاتێکدا که‌وا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روو له گۆڕانکاری گه‌وره و به‌رچاو ده‌کات و گه‌لانی ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاته دیکاتۆره‌کان ، به‌و په‌ڕی په‌رۆشییه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و یه‌کسانی و مافه سه‌ره‌تاکانیان ، به گژ ده‌سه‌ڵاته‌کاندا ده‌چنه‌وه ، کوردستان و کوردستانیانیش به‌شێکن له‌م جووڵه رامیاری و جه‌ماوه‌رییه و دانه‌بڕاون له‌م شه‌پۆڵه فراوانه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی جیهان .
ئێمه وه‌ک کوردستانیانی ئه‌م به‌شه باشووره‌ی کوردستان هه‌ستمان به‌وه کردوه که‌وا جگه له‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و سووکایه‌تی و تیرۆر کردنی رێکخراو و پیلانبۆداڕێژراو دژ به‌و ده‌نگانه‌ی که‌وا ده‌ڵێن " نا ... بۆ ده‌سه‌ڵاتی خێله‌کی و ناشارستانی . نا ... بۆ تاکڕه‌وی و بنه‌ماڵه‌په‌رستی . نا ... بۆ سه‌رکرده‌ی دڕنده له راست هاوڵاتیانی خۆی و لاواز له ئاست دوژمنانی گه‌ل " نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش سه‌رده‌شت عوسمان ، سۆرانی مامه حه‌مه و عبدالستار تاهر شەریف بوون . ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه له لایێک و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆشه‌نبیری و هه‌ستکردنی خه‌لک به‌م هه‌ڵه له‌بن نه‌هاتووانه‌ی سه‌رکده‌کان و داروده‌سته‌کیان له لایێکی تر وایان کرد که‌وا وه‌کو گه‌ل شۆرشێکی نوێ رابگه‌یێنین و ناوی بنێین " شۆرشی نێرگز " . ئه‌وه بوو له 17ی شوباتی 2011 و له سولێمانیه‌که‌ی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بۆن و به‌رامه‌که‌ی نێرگزه‌که‌ی شۆرشمان به کوردستاندا بڵاوکرده‌وه ، که‌چی له بڕی بۆنی گوڵ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ل به بۆنی خوێن و باروود کوردستانی هه‌راسان کرد و ده‌ست به جێ بڕیاری دا که‌وا هه‌ر جامێکی به‌ره‌گا گڵاوه‌کانیان بشکێ ئه‌وا گیانی لاوێکی کورد نرخه‌که‌یه‌تی هه‌ر بتێکی به ناوسه‌رکرده‌کان بشکێنرێ رووبارێک خوێن باجه‌که‌یه‌تی.
لێره‌دا ویژدانی ئێوه ده‌که‌ین به ناوبژیوان له نێوان داواکانی ئێمه‌ی ئازادیـ ، چاکسازیـ و پێشکه‌وتنخواز و ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی و کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وته‌ی هه‌رێمی کوردستان . ئاخۆ سه‌رکرده‌یه‌ک ئه‌مه بێ تێگه‌یشتنی له ویستی گه‌ل و وڵامی ووشه و به‌رد به فیشه‌ک و تانک و زریپۆش بێ ، چۆن بتوانێ له داهاتوودا متمانه‌ی گه‌ل به ده‌ست بێنێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه به عه‌ره‌بکراوه‌کان و یاخود سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رابگه‌یێنێ و له بری چی خه‌لک گیانی خۆی به‌خت بکا. کوا به‌هاکان ، کوا دروشمه‌کان ، کوا هه‌ستکردن به به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر به ووڵات ، گه‌ل و ئاین. ئه‌مانه و هه‌زاران کوای تر که‌وا ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردی به‌عسئاسا له ناویان بردوه.
هیچ کاتێک وه‌ک ئێستا کورد هه‌لی رزگاربوون و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک ئه‌مجاره بۆ دروست نه‌بووه ، ئه‌مه‌ش له سایه‌ی ئه‌م دۆخه نا جێگیره که‌وا دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کاتی ئێستادا پێی تێپه‌ڕده‌بن . له‌به‌ر چاوومانه چۆن کوردی رۆژئاوا یاخود سوریا به‌ره‌وڕووی دڕنده‌ترین رژێمه‌کانی ناوچه‌که هاتۆته‌وه که ئه‌ویش رژێمه‌ی به‌عسه ، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رکرده‌ی به‌شێکی زۆر له کورده‌کان به‌م دوواییه رایگه‌یاند که‌وا ئیتر کورد ده‌بێت بۆ خۆی بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات و چاوه‌رێی هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک نه‌بێ بۆ سه‌ندنی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌مه‌ش کوردی باکوور به‌ره‌و شۆرشێکی حه‌تمی دژ به رژێمی تورکی ده‌بات دره‌نگترین رێککه‌وتی ئه‌م شورشه‌ش 15 ی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵه‌یه، به‌مه‌ش چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌ترین شۆرشی کوردی ده‌کرێت له باکووری کوردستان که تا ئێستا کرابێت.
لێره‌دا و له ژێر رۆشنایی ئه‌م بارودۆخه‌دا ئێمه پێویستیی خۆئاماده‌کردن بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به ره‌وا ده‌بینین و خۆمان به به‌رپرس ده‌زانین له درێغی کردن له ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌م ئه‌رکه گه‌ر هات و روویدا ، ئه‌و کات خۆمان به شه‌رمه‌زار ده‌زانین له رووی نه‌وه‌ی داهاتوو ، چونکه بیری مێژوو تیژه و مێژوو رووداوه‌کان له یاد ناکات. هه‌ر بۆیه به پێویستی ده‌زانن که‌وا جارێکی‌تر و له 15 ی حوزه‌یران خۆمان بۆ به‌رده‌وامبوونی شۆرشی نێرگز ئاماده‌بکه‌ینه‌وه شان به شانی خوشک و براکانمان له به‌شه‌کانی تری کوردستان و قه‌له‌مه‌کانمان تیژتر بکه‌ین و هه‌وڵه‌کانمان تووندتر بکه‌ین بۆ له ناو بردنی سه‌رانی خۆفرۆش و هێماکانی ترس و تۆقان له کوردستانی باشوور. دڵنیابن هیچ کات وه‌ک ئێستا کورد له ئه‌نجامه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی ئه‌مه‌نده نزیک نه‌بووه‌ته‌وه . ئه‌مه‌ش له یاد نه‌که‌ن که مێژوو هه‌موو کات ده‌یڵێته‌وه که‌وا هه‌ر گه‌ل و ویستی گه‌ل براوه‌ن ، که‌واتا دوا ئه‌نجام هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت که ئێمه هه‌وڵمان بۆی داوه.
گرووپه‌کانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دوژمنانی کورد له فه‌یسبووک ئیتر به‌سه ، ئیدی به‌سه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست