سیاسەتى دژ بەكورد ئیدانە دەكەین بۆ ڕاى گشتى.
Monday, 11/01/2010, 12:00
ماوەیەكە ڕژێمى كۆنەپەرستى ئێران دەستى داوەتە ئیعدامكردنى براكانمان لەڕۆژهەڵاتى كوردستان لەمنێوەندەشدا ئەوەى ئێمە زۆر نیگەران كردووە بێدەنگى پارت و لایەنە سیاسیەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستانە كەئیدیعاى ئەوە دەكەن كەگوایە ئەوان لەپێناو ئەم گەلە چەوساوە تێدەكۆشن بەڵام بێدەنگیان لەبەرامبەر ئەم جۆرە هەڵوێستە دژ بەمرۆییەى ڕژێمى ئێران گومان دەخاتە سەر هەوڵەكانیان لەپێناو گەلى كورد،
ئێمە وەكو ڕۆژنامەنوسانى باشوورى كوردستان زۆر بەتوندى ئەم هەڵوێستە نامرۆییەى ئێران مەحكوم دەكەین كەتەنیا لەمساڵدا بۆ دووەمین جار زۆر بێشەرمانە لاوێكى ترى كوردى بەناوى(فەسیح یاسەمەنى)لەسێدارەدا و لێرەوە هاوخەمى و دڵتەنگى خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ سەرجەم گەلى كورد بەگشتى و خانەوادەى یاسەمەنى بەتایبەتى هەروەها زۆر بەتوندیش ڕەخنە لەبێهەڵوێستى پارت و لایەنە سیاسیەكانى ڕۆژهەڵات دەگرین كەلەبەرامبەر لەسێدارەدانى ئەم لاوە كوردە هیچ هەڵوێستێكیان نیشان نەدا كەببێتە جێگەى ئومێد تۆزێك لەم ناخۆشیەمان كەمبكاتەوە
وەكو ڕۆژنامەنوسانى باشوورى كوردستانیش داوا لەڕژێم دەكەین كەواز لەتوند و تیژى بهێنێت و ڕێگەى دیالۆگ و ئاشتیانە بگرێتە بەر بۆ چارەسەرى كێشەى كورد چونكە بەلەسێدارەدانى لاوانى كورد بەنزین بەئاگر دا دەكات و ئەمەش قەت بەهیچ ئاوێك ناكوژێتەوە چونكە گەلى كورد هیچ كاتێك لەپەتى سێدارە نەترساوە و قەتیش لەترسى بەندیخانە بێدەنگى هەڵنەبژاردووە،
بژى كورد......
بژى كوردستان...
سەركەوتن بۆ ئیرادەى پۆڵایینى گەلى كورد...
سەر شۆڕیى و ڕیسوایى بۆ دوژمنان
هاوڕێ كاسرۆ ڕۆژنامەنوس_هەڵۆ مەرگەیى ڕۆژنامەنوس_دیارى محمد ڕۆژنامەنوس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست