هەق وایە نەجاتى عەلى فاتم بكرێتە وەزیرى كارەبای مهسعود!
Tuesday, 25/01/2011, 12:00
مرۆ شێت و دیوانە ئەبیت ئەگەر ناهەقیەك یا ناعەدالەتى یەك یا كارێكى ناراست و نابە جێى بینیو دەنگ و هەرایەك و نوزەیەكى نەكرد، وەك رازیبوون و شەریكە كوفر حسابى بۆ دەكرێت!
ئەوەى خەلأكى هەولێرە لە نزیكەوە هەڤالأ نەجات عەلى فاتمى دەناسێت و ناسیوێتى، كە پیشمەرگەبووەو، لە سالى 1988 تەسلیم بە رژێمى بەعس بۆتەوە، بەڵام بە كڕى دانەنیشتووە، بەڵكو بۆتە پیاوى نەقیب عەبدولاى ئەمنى هەولێر،،،،،،
لێرە مەبەستم ئەوەیە باسى ئەو هەموو تالانى و دزیى و راوەرووتانە بكەم ، كە نەجاتى عەلى باجى فاتم لەناو پارتى ئەنجامى داوە یا كردویەتى و، هەر بە پارەو سامان و مولأكى دزراو تاڵانى توانى خۆیى بكاتە ئەندامى سەركردایەتى لە قوتابخانەى بارزانى كە تایبەتە بە دزیى و تالانى و لەشفرۆشى و زۆر شتى دیكە،،،،
بەگۆرى شەهیدان
بە گۆرى .............
بە گۆرى .....
ئەوەى لێرەدا تۆمارو بەیانى دەكەم هەموو راست و دروستەو، بەشێكە لەو دزیى و تالانى و دەستبەسەراگرتنانەى زەوى و زارى خەڵكى و گشتى و حكومى، كە هەڤالأ نەجاتى عەلى فاتم لەسایەى قودسیەتى بارزانى و كورەكانى لە هەولێرو قەزاى دەشتى هەولێرو ناحیەى دارەتوو گوندى گردە رەشە، بۆتە خاوەنى:
لەبەر ئەوەى 24 مۆلیدەى 100 kvai لە زۆربەى گەڕەكەكانى ناوشارى هەولێرو بنەسلاوەو دارەتوو داناوەو،كە تا ئیستا حكومەت نەیتوانیوە ئەوەندەى نەجات عەلى فاتم ووزەى كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، هەق وایە ئەو ئینسانە خێرخوازە بكرێتە وەزیرى كارەباى هەرێم!
دەشكرێت بكرێتە وەزیرى سامانە سروشتیەكان، چونكە 4 بەنزینخانەى لە دارەتوو هەولێرو بنەسلاوە هەیەو، لەگەلأ 9 تانكەرى 36000 لیترى هەیە،،،،،
دەشكرێت بكرێتە بەرێوەبەرى شارەوانى یەكانى هەولێر، واتە بەرپرسى شارەوانى دەوروبەرى هەولێر، چونكە بە شەریكى لەگەلأ جوانە خانى رەفیق فەتوحوڵڵاى بەڕێوەبەرى ناحیەى دارەتوو بە شەریكى 120 پارچە زەوى وەرگرتووە، بەناوى وەهمى و لە بەشى كرێچیەكان كە بۆیان دیاری كرابوو، لەگردە رەشەش 50 پارچە زەوى و لە بنەسلاوەش 100 پارچە زەوى لەگەل حسێن كەلارى قائیمقامە دزەكەى دەشتى هەولێر (بنەسلاوە) شەریك بووەو،،،،،
ئەوا با وەرگرتنى زەوى پیشەسازى و كارگەى بلۆك لە دارەتوو بنەسلاوە بوەستێت،كە بە شەریكى لەگەلأ باجى جوانەو حسێن كەلارى چریكەكەى ئیران،6 پارچە زەوى 4000 مەتر چوارگۆشەى بەناوى كارگەى بلۆك و ناوچەى پیشەسازى وەرگرتووە،،،،
لەناو هەولێر 25 پارچە زەوى بەناوى ژن و خوشك و براو پاسەوانەكانى وەرگرتووە، 12 خانووى هەیە لەناو هەولیچر لەكردایە،،،
نەجات عەلى فاتم بە پارەى میللەتەوە تەحەداى پارتى كرد و خۆى كردە ئەندامى سەركردایەتى،تەنها لەكاتى هەڵمەتەكانى پرۆپاگەندەى هەلأبژاردنەكاندا، لە گەرمیانەوە تا شیخان و زاخۆ گەشتى كردووەو زیاتر لە 200 لاپتۆپ و 100 دەمانچە وزیاتر لە 20 دەفتەر دۆلارى سەرف كردبوو، بەو شێوەیە لە ئەمنێكى خیانەتكارەوە بۆتە قوتابى قوتابخانەكەى مەلا مستەفاو، هەق وایە بەهۆى ئەو تاوانانەى كردویەتى، توانویتى كارەبا(بەرق) بۆ مەردومى ناوچەكە دابین بكا، لە وەزیرى كارەبا!!
تیبینى
چاوەڕوانبن بەم نزیكانە تەواوى گەندەڵیەكانى (جوان رەفیق فەتحوللا)ى مدیر ناحیەى دارەتووتان بۆ بلاو دەكەینەوە كە باوكى تامرد لە سلێمانى خزمەتى بەعسى كردوو ئەمرۆش بە هۆى پەیوەندیەكانى بە كەریم شەنگاریەوە كراوەتە مدیر ناحیەى دارەتوو!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست