کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با لەجەژنى قورباندا خۆێنى كاكە عیرفان و قوربانیەكانى دەسەڵاتى گەندەڵمان لەیاد نەچێت

Saturday, 27/10/2012, 12:00






سۆرانى مامە حەمە .. سەردەشت عوسمان .. قوربانیانى حەڤدەى شوبات و پاشتر .. كاكە عیرفانى جوانەمەرگ ، لیستى قوربانیانى دەسەڵاتى بكوژ دیارە سەرەتاى هەیە و كۆتایى نیە ، دەسەڵاتێك كە مام و كوڕ و برازا مانشێتى هەموو جومگە سەرەكییەكانى بێت ، وڵاتێك دەسەڵات تیایدا چوارى وەك شێخ جەعفەر و حاكم قادر و عومەر مورتاح و مەلا بەختیارى دەست و داوێنپیس وەزیر و ئەندام مەكتەب سیاسى بن تیایدا ، ئتر ئەبێت مرۆڤ چ جۆرە بەها و مافێكى هەبێت تیایدا لە پێشێلكردن و لاقەكردن زیاتر ؟! ، وڵاتێك حكومەت دوو حیزبى گەندەڵ بیبات بەڕێوە و سامانە سروشتیەكانى بەئاشكرا بەتاڵان ببرێت ، ئیتر چۆن ئازادى تیایدا سەركووت ناكرێت و چۆن دەنگ و رەنگە بوێرەكان بەكوشتن و پاكتاوكردن لاڵ ناكرێن ، هەر بەئاشكرا و رۆژى بەرى بەیان ئاژانسى بەدناوى پاراستنى پارتى شەهید سەردەشت عوسمانى لەپایتەختى بنەماڵەى بارزانیەكاندا ڕفاند و ناو دەمیان پڕ فیشەك كرد و لاشەكەیان لە ناو موسڵ فڕێ دا .. كەچى بۆیان چووە سەر .. بەمجۆرەش لەكەركوكى فرۆشراو داگیركراودا سۆرانى مامە حەمەیان تیرۆركرد و بۆیان چووە سەر .. یەكێتى و كاسەلێسەكانى لەناو پۆلیس و ئاسایشى سلێمانیدا لەحەڤدەى شوبات و پاشتردا بەعس ئاسا بەدەستڕێژى گوللەى غەدر خوێنى خۆنیشاندەرانیان خستە كاسەوە و بۆیان چووە سەر .. هەموو چركەیەكى گرتە ڤیدۆیەكەى بەرخانەقا بەهەموومانى وت ئەوە عەمید ئاسۆى پیاو كوژ و تولەكانین تەقەدەكەن و خەڵكى سیڤیل و بێدیفاع دەكوژن .. كەچى دادگاى حیزبى ئازادى كردن .
لەیەكەم رۆژى جەژنى قورباندا پاش نیوەڕۆ چوومە سەر گڵكۆى شەهید عیرفانى جوانەمەرگ ، هەموو دیارییەكم بۆى چنێ فرمێسكى گەرم و دەسكێ گوڵى رەنگ زەردى پایز بوو ، لەوێ هۆنراوە هەتیوەكانیم بەگوێى كێلى گۆڕەكەیدا چرپاند ، ماچى خاك و خۆڵى دوا نزارگەیم كرد و پاشتر بەتەنها لەگردى سەیوان لەنێو هەموو گۆڕەكانى تردا جێمهێشت .
من دڵنیام ئەو عیرفانە جوانەمەرگانەى ئەبنە قوربانى مانەوەى ئەم دەسەڵاتە گەن و بۆگەنە زۆرن ، چونكە ئەبێ كەس گومانى نەبێ كە مەسعود و جەلالى خائین زادە ئەگەر مەترسیەكى وێنەى شۆڕشەكەى سوریاى راپەڕیو بۆ سەر دەسەڵاتى خۆیان و بنەماڵەكەیان بێتە كایەوە ئەوا سلێمانى و هەولێر بێ هیچ چەن و چونێك ئەكەنە حمێ و حەلەب و بەسەر دانیشتوانەكەیدا خاپوورى دەكەن ، ئەى ئەوەنیە كوردستانپۆست ئاشكراى كرد بۆمان كە چۆن دەسەڵاتى تاوانبار زیاتر لە پێنج ملیار دۆلارى خەرجكردووە بۆ كڕینى جبەخانەى سەربازى .. لەكاتێكدا بەهۆى كەمى بودجەى وەزارەتى پەروەردەوە هەر دیوار و دار و پەردووە و بەسەر مامۆستا و خوێندكاردا ئەڕوخێت .. لەكاتێكدا بەوێنەى وڵاتە ئەفریقییە دواكەوتووەكان تازەكێ پەتاى كۆلێرا لە كۆمەڵگادا بڵاودەبێتەوە ... لەكاتێكدا كەمى خزمەتگوزارى و گەندەڵى ئیدارى دەستى خستۆتە بینەقاقاى هەموو تاكێكى ئەم گەندەڵستانەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە