بە بەڵگەوە باسێک لەسەر بنەماڵەی شێخەکان بۆ دەستی مهسعود بارزانی
Wednesday, 11/08/2010, 12:00
ساره بارزانی
کوردستانپۆست : ئهم نووسینه هی کچێکی بارزانییه بۆ ئێمهی ناردووه ، وا ئێمهش بێ سانسۆر تهواوی بڵاودهکهینهوه ، جگه له لابردنی ووشهی "سهرۆک" چونکه ئێمه ئهو دهستهواژه بۆ مهسعود و جهلال بهکار نابهین،دهنا ئهوهی دیکه بهتهواوی بڵاودهکهینهوه که دهربڕی موعاناتی کچانی بارزانین ،بۆیه بۆ ئهم سانسۆره داوای لێبوردن له خوشکی بهرێزمان دهکهین.ھەموومان ئەوە دەزانین کاتێ باسی مافی ئافرەت دەکرێت مهسعود و بەرپرسەکانمان خۆیان بەخاوەن ماڵ دەزانن و بەبێ سنوور لەسەری بە وەڵام دێن لەبەر چاوی میدیاکان بەڵام گەر کەسێک کەمێک لە راستیەوە لێیان نزیک بێت یاخود دۆست و خزمی ئەوان بێت ئەوە لەو راستیا حاشا ھەڵنەگرە تێدەگەن کە قەت مافی ئافرەت لەنێو بنەماڵە شەخەکان نیە راستە لە روی مەلەوانگە و پارە و پول و سەیارە و مانتۆری نێو روبارەکان و لە ھەمو خۆشیاکان بە ژدارن بەڵام مافێکی زۆر سروشتی ھەموو مرۆڤێک ئەوان لێی بێبەشن و گەورەترین کێشەیە لەنێوانیان.
تا ئێستاش نەریتێک بەسەریان زاڵە کە ھەموو شێخە گەورەکان لە مەنسەب و ھەموو شەخە نزیکەکانی سەرۆک بارزانی ئەو نەریتە کۆن و چەوتە لەسەر شانی خۆیان لادەدەن و دەڵەن: (دەزانین کچەکانی ئێمە گوناحن و دەستبەسەرن بەڵام ئەوە گوناحی ئێمە نیە ئەوە نەریتێکە ناتوانین لە ژێردەستی رابکەین) ھەرچەندە دەزانین کچەکانمان بە دڵی خیان شوناکەن یاساکەی ئەوان بریتیە کچە شەخ تەنھە بۆ بنەماڵا شەخەکان دەبێت گەرنا بۆ ئەو کەساناش نابێت کە بەدرەژای مێژوو لەگەلیان کار دەکەن و ھاورێ و ھاوخەباتیانن وە نایدەنە ئەو کەسانەش کە شەخەکان خۆیان کچیان لەوان خواستوە بەڵام ماڵە شەخ نین کچی لێدەخوازن بەس کچی نادەنێ، لەلایەکیتر زۆرێک لە شەخەکان حەز ناکەن کچیان ببەت لەترسی ئەو کێشەیە نەوەک لە مستەقبەل لەژێر کۆنترۆڵیان دەربچێت. وە دەڵەن ئەوە وەسیەتی شەخ ئەحمەدی بارزانە و ھەردەمە و مەھانەیەک دەدۆزنەوە بۆ زاڵبونی ئەو نەریتە چەوتە کە چاندین گەنج قوریان بەسەربوە و لە ئەنخامی ئەوەی خۆشەویستی کچاکانی ئەوان بونە و بەڵام منداڵە شەخ نەبوینە بۆیە ئەو کچانە بەو کورانە نەدراون و زۆریان دەکوژرێن کاتێک دەزاندرێ خۆشەویستەکەی کچە شێخە. چاند ساالێک لەمەوبەر کچێکیان ھەڵات و وەک کوردیەکەی خۆمان پێی دەڵێین بە دوو کەوتن بەڵام ئەو گوناحی نەبوو تەنھا ویستی ئەو مافە بەدەستبھێنێت کە مافی سروشتی ژیانی خۆیەتی بەڵام لە حدودی تورکیا دەستبەسەر کرا و دواتر ھێنایانەوە دەڤەری بارزان و کوشتیان کورەکەش تا ئێستا لەدەرەوەی وڵاتە تا ئێستا مراقەبە دەکرێت ئەمری کوشتنی لەسەرە بەڵام جارێ نەگیراوە.چەندین چیرۆک لەو شێوە ھەن بەڵام من نامەوێت باسی بکەم چونکە من نامەوێت تەداخولی خسوسیاتی نێو ژیانیان بکەم بۆیە خۆم بەسەر بەرز دەزانم لە نوسینی ئەو بابەتە و باکم بەو کەسانە نیە کە دەڵەن ئەوە دەیەوێت ناوی بنەماڵەی بارزانی بزرێنەت چونکە ئەوان ھەمویان خۆیان دەزانن گەر کەسێک ئەو زانیاریەی وەک منی لەبەر دەست بێت زۆر شتیتریشی لەبەر دەستە کە تاکو ئێستا ھیچ لە میدیاکان نایزانن بەڵام من لێرە تەنھا مەخسەدم ئەوەیە تا کەی بەخۆیان دانەچنەوە و وەز لەو داب و نەریتە کۆنە بھێنن. خۆ ئێستا سەرۆکی! ھەرێم دەتوانێت ئەو نەریتر لابدات ئەو خۆی پێش ھەموو دەڵەت نابێت خزمایاتی بکرێت بەوەی کچەکانمان بدرێنە کەسیتر گەر خزمی نزیکی خۆمان نەبێت باشە ئەوانە بیر ناکەنەوە گوناحی ئەو ھەمو ئاشقە دەکەوێتە شانیان باشە بیرناکەنەوە ئەو ھەموو کچە قەیرەیە ئێستا پیربون کەچی شویان نەکردوە و رۆژ بەرۆژ ژمارەیان لە زیادبوندایە و کەشەکان زیاتر دەبن باشە بیر ناکەنەوە کاتێک کچەکبەدڵی خۆی شوناکات و بەڵام بە ناچاری شوو بەکەسێکیان دەکات بەس دڵی ھەر لای خۆشەویستەکەی ماوە ئنجا ئەو گوناحکاریا دەکرێت ئەوان بیر لەوە ناکەنەوە؟؟!!
زۆر لە ژنە شەخەکان و مێردەکانیان وەک جەڵاد کەوتونەتە گیانی کچەکانیان مێشکیان دەشۆن لەتەمەنی ھەرزەکاریدا وایان فێر دەکەن دەڵێن:(نابێت شوو بەکەسانێک بکەن گەر خزمی خۆمان نەبێت چونکە ئەو پیاوەی دەبێتە زاوامان لەھەمان کات دەبێتە میراتگرمان و پۆستی سیاسیمان لێداوا دەکات و لەوانەیە لەکترازان لەنێوان بنەماڵەکامان دروست بکات) لەھەمان کات بیر لەوە ناکەنەوە کە کچێکی بێگانە دەخوازن دەزانن کەشەیان بۆدروست نابێت گەر کچیش بدەنە بێگانە کەشە دروست نابێت چونکە کچ خواستن گرینگترە و زیاتر تێکەلترە کە ئەو کاتە دروست نەبو کەشە قەتیش وادروست نابێت گەر کچت بدەیتە بێگانە.
ئێستا ئەوان زۆرێک لەکچەکانیان ھێناوەتە قەنائەت دەبێت براکەت کچی بێگانە بخوازێت بەڵام نابێت تۆ شویان پەبکەی. کەچی راستی مەسەلەکە ئەوەیە لەنێو خۆیان ناتوانن بەسەر کورەکانیان زاڵببن بەڵەم کچەکان ھەردەم دارە دەستەن بۆیە دەتوانن بەسەریان زاڵبن. وە تا ئێستاش کچیان نەداوەتە کەسێک کە شەخ نەبێت.
تێبینی:
١. خوونەرانی بەرێز کە باس لەو داب و نەریتە دەکەین ئێستا کەم بۆتەوە لەنێو بارزانیەکان بێڵام مەبەستی ئێمە بنەممالە شەخەکانە.
٢.بنە ماڵە شەخەکان کێن؟! ئەوانەن: مەلا مستەفای رەحمەتی چەند برا و ئامۆزا و کوری ھەیە ئنجا ئەوانیش ھەریەکەو چەند کور و نەوایان ھەبێت پەی دەڵەن شەخ،ئەوەش ژمارەیەکی ئەکجار یەکجار زۆرە
٣.بۆچی بارزانیەکان دەترسن لە شکاندنی ئەو نەریتە؟ چونکە کاتی خۆی ژنی ئدریس و لوقمان و سابیر و وعوبەیدووڵا کە کوری مەلا مستەفان ئنجە ژنەکانی ئەوان بارزانی نەبون و بۆیە کەشە کەوتە نێو ماڵەکەیان ھەردەم لوقمان و سابیر و وبەیدولایان ھاندەدە بۆچی مەسود و ئدریس پۆستی باڵایان ھەبێت ئێوە نەتانبێت پاش ئەو قسانە ئەو کورانە بریار دەدەن بەگەر رژێمی سەدەم بکەون ھەندەکیش دەڵەن شێخ ئەحمەدی بارزان ٦ خوشکی ھەبوە ھەموی داوەتە پیاوی سۆرانی و بادینی بارزانی نەبون بەڵام ھەریەکەیان ماوەی زەواجەکەیان نەبۆتە ساڵەک پیاوەکان مردون.ئەوە ئەو رێکلامەیە کە بنەماڵەی بارزانی چەند ساڵەکە خۆیان دروستیان کردوا.
٤.زۆر شتیتر ھەن کە مهسعود ئاگەداری نیە دەربارەی کورە شەخەکان بەڵام گەر من رێگەیترم ھەبێت راستە و خۆ پەیام بگەیەنمە ئهو ئەو کاتە منیش لێرە قەت ئەو ھەموو خسوسیاتە بڵاو ناکەمەوە لەو میمبەرە خەڵکەکی زۆر سەردانی ئەو ماڵپەرە دەکات بۆیش نامەوێت خسوسەتەکانیان بڵاو بکەمەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست