کە هاتنە شار ،،، دەستان بۆنی سێوی ورمێ و گێلاسی شنۆی لێ دەهات ، كراسی بەرتان کەم ڕەنگ بووبوو ، بۆ چەند جارێک ، یەخەکانتان ئەو دیواو دیوی پێکرابوو .. ئاخ بۆ ئەو ڕۆژەی کە هاتنە شار چ ڕۆژێکی جوان بوو بۆ مێژوو چ ڕۆژێکی شووم بوو بۆ ئێوە ، ئەو ڕۆژە ... هەموو جوانیەکانی لێوەرگرتنەوە ئەو جوانیەی...