هەولێرەکەم
Friday, 11/05/2012, 12:00
بمبوورە نامەوێت برینی قوڵی دوورت بکولێنمەوە، رێگام بدە بە ئەسپایی دەست بخەمە سەر برینە پڕ سۆکەت ،دڵۆپێک لە دەریای پر لە ستەمی مێژووت هەڵدەمەوە کە ئێستا زاڵم و تاوانباری ئەوسا سەرکردە و فەرمانرەوای ئێستان
چۆن ئەو تابلۆ تراژیدیانە لە لە بیر بکەم کە لە بیرەوەری هەموو تاکێکی جەرگ سوتاوە ،
لەبیرت دێت لەدوای پێنج ساڵ ڕاپەرین و چوار ساڵ شەڕی براکوژی لەسەر بڵندگۆی پەرلەمانە بێنازەکەت ئاڵائ بەعس وخوێن مژەکان هەڵدرابوو
ئەو لاندرۆزەر وکۆستەرە پڕ چەکدارانەت بیر دێت کە لەسەر جلی راش و تەزبیحی سەوز دەیەنان گەنجی خۆرنەدیوی شارەکەتیان شوێن بزر کرد ئەو هەموو شەپۆلەی گەنجانت بیرە کە بوونە خۆراکی قرشو مرۆڤە ددان تیژەکان
هەرگیز ئەوساتەم بیر ناچێت لە بەردەم چاوی مناڵیمدا دراوسێکەمتان بە شەق ولێدان بردە دەرەوە ئێستاش کەس نازانێ بۆ کوێیان برد ئەو تورکمانە دراوسێیەم بیر ناچێتەوە کە لەژێرزەمینی ماڵەکەماندا خۆی حەشار دابوو و ئەیوت نا بۆ قەرداش کوژی کەچی ئەوێشتان بێ سەرو شوێن کرد
هەولێرەکەم چۆن بتوانم سەیری سروشتە پر لە ئازارەکەت بکەم جٶن بتوانم لە ئیبن مستەوفی بڕوانم کاتێ هاتن
ئەویشتان دا بەر شێرکەی تفەنگەکانیان...
هەولێرەکەم ئەگەر سەردەشتت بمابا نەیدەتوانی بێدەنگ بێت لە ئاست رەشە گیری گەنج و لاوو مەلاو شێخی شارە داگیر کراوەکەت
دەزانم هەولێر ناخی تۆ زۆر تورەتر وپرترە لەو کۆمەڵە گەنجەی کە پێیان دەڵێن توندوتیژ
هەولێرم ئەمجارە نەک پاکی و بەرائەتی تۆ بەلکو خودای تۆشیان بریندار کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست