هەوڵى ساختە كردن لە مامۆستایانەوە بۆ كارمەندانى تەندروستى

Thursday, 25/11/2010, 12:00


خوێندنگاو نەخۆشخانەكان دوو شوێنن ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە ژیانى گشتى هاوڵاتیانەوە هەیە بێ جیاوازى هەرلە بەرپرسێكەوە بۆ سادەترین هاوڵاتى وە كۆمەڵگاش بە پلەى یەكەم لەم دوو بوارەدا پێش دەكەوێت كە پێویستە تەواو سەربەخۆ بن بەداخەوە یەكێتى و پارتى وەك پیشەى هەمیشەییان دەستیان كردوە بە ساختە كردن چونكە دەزانن ئەگەر كارمەندو مامۆستا ئازاد بن ئەوا دەستیان لە بنى هەمانەكە دەردەچێت حزب ڕەوانەى شوێنى خۆى دەكەن بە تایبەت دواى دروست بونى ئۆپۆزسیۆن بەڵام سەیرەكە لەوەدایە ئۆپۆزسیۆنیش ناتوانێ وەك پێویست بەر بەم ساختانە بگرێت چونكە زۆربەى بەڕێوەبەرەكان ڕۆبۆرتى حزبن لە مەڵبەندو لقەكانەوە بە كۆنتڕۆڵ دەجوڵێن ئەوە بۆ زیاد لە حەوت مانگ دەچێ بە پلانێكى داڕێژراو جگە لە فەرمانبەران ئەو خوێندكارانەى كە دەرچون و دانەمەزراون ناسنامەى سەندیكایان بۆ دەردەهێنن وبەڵێنى دامەزراندنیان پێ دەدەن لە بەرامبەر دەنگدانیاندا بەو كەسانەى كە خۆیان دەست نیشانى دەكەن ئەم دەرچوانە لە خشتە براون وە بەتەمان هەر دەرچویەك لەبەر ئەوەى ناوى لە لستى موچەدا نیە زیاد لە دەنگێكیان پێ بدەن بۆ ئەوەى بڵێن ئەوە ئێمەین كە زۆرینەین سەیرەكە لەوەدایە ئۆپۆزسیۆن ئەم ڕاستیە دەزانێت و باسى ناكات یان لەوە ئەچێ ئاگاى لێ نەبێ یان ئازایەتیان نەماوە یان ڕێكەوتون وە بەتەمان بۆ هەموو سەندیكاكان ئەم شێوە ساختەكاریە بكەن كە من خۆم و هاوڕێیەكم لەو تازە دەرچوانەین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە