کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى دەست لەكاركێشانەوەمان

Thursday, 23/07/2009, 12:00


بۆ راى گشتى
بۆ سەرجەم كەناڵەكانى راگەیاندن
كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان
خوێندكاران و لاوانى كوردستان
بە چاو خشاندنەوە بە مێژوو تێدەگەین كە دیموكراسى و دەسەڵاتی حوكم رانی لە چ ئاستێكدایە، ئێمەی گەنجان و خوێندكاران بەردەوام راست بینانە دوور لە رەش بینی، لە هەلو مەرجی ئیستاى سیاسى و ئابورى و كۆمەڵایەتی خەڵك و دەسەڵاتمان روانیوەو پێمان وایە ئەم وڵاتە موڵكی هەموانە و دەبێت بۆ هەموان دەبێت ، بێباكانە پێویستی بە باسك و بازوو بیرو هزرو هۆشى هەموان هەیە بۆ گەشەو پێشكەوتن، بە تایبەتی گەنجان و خوێندكاران كە رێژەى زۆرینەى ئێستاى خەڵكی هەرێمی كوردستان پێك دێنن هەر ئەوانن نەوەكانی دوا رۆژى ئەم وڵاتە پێویستە پشتیوانى بكرێن.
لەم سۆنگەیەوە بەشدارى كردنی راستەقینەى راستەوخۆى گەنجان و خوێنكارانمان لە پرۆسەى دیموكراسى و سیاسى و مەدەنیدا، بە سازكردنی زەمینەى لە بارو گونجاو ، هەڵبژارد ... بۆ رووبەروبوونەوەى پێچەوانەى ئاراستەى گەشەو كۆى كەم و كوڕى و كەمتەرخەمیەكان لە بەرامبەر خەڵك و خاك و خۆمان وەك ((گەنجان و خوێنكاران))، هەروەها جۆشدان و هاندان و رێكخستنى ریزى یەك دەنگی خوێندكاران وەك هێزێكی كاریكەرى مەدەنی وەك (رۆڵ بینین و پشتیوانی كردن) لە ئاست پرسە نەتەوەیى و نیشتیمانیەكاندا .
ئەم جۆرە بیر كردنەوەو بۆچوون و چەندین هۆكارى تریش بە هەست كردن بە گیانی لیپرسراویەتی تا ئاستی گیان بەخشین و سەر كەشى كردن لە كاردا ئێمەى خزاندە ناو بازنەى كارى مەدەنى و ریكخراوەییەوە كە بە هەڵبژاردنی خۆمان و بە درك بە راستیەكان و خوێندنەوەمان بو َ رێكخراوە قوتایى و خوێندكاریەكانى ئەو سەردەمە (سۆڵیداریتى خوێنكارانمان) وەكو رێكخراوێكی سەر بەخۆى ناحكومی خوێندكارى پەسەند كرد.
سروشتی ژیان و كاركردن وایە (هەموو كارێك كاردانەوەىبە دوادا دێ) ئێمە بە شانازیەوە بۆ مێژوو و بۆ هەمووان و بۆ خۆمان رۆڵى بەرز دەنرخێنین و تا دواساتی كار كردنیشمان بەوپەڕى دڵسۆزى و گیانی پاكی هاوڕێیەتى و بەرپرسیارانە تا ئاستی قوربانیدان درێژەمان بە كاركردن داوەو دەیدەین. بەڵام لە رێكەوتی نوسینەوە هەریەك لەم ناوانەى خوارەوە هیچ پەیوەندیەكی راستەو خۆو ناڕاستەوخۆمان بە (رێكخراوی سۆڵیداریتى خوێندكاران و پارتی پێشكەوتنەو)ە نییەو . دەست لە كلركیشانەوەى خۆمان رادەگەیەنین. لەبەر بەكارهێنانى رێكخراوەكە بۆ مەرامى حزبى ، هەروەها قۆرخكردنى پارتەكە لەلایەن هەندێك دەموو چاوى دیاریكراو و دوور لە هیچ جۆرە پرنسیپێكى دیموكراسى. ئیمە بەڵین بۆ هەمووان دووپات دەكەینەوە كە سورین لە بەردەوام بون لە كاركردن لە چوارچێوەى خەباتی مەدەنی و دیموكراسیدا بۆ پیشكەوتن و گەشەى وڵات، هیچ شتێك نابێتە رێگرو لە كاركردن ساردمان ناكاتەوەو بە پێچەوانەوە گەرم و گوڕ تر دەبین . هیوادارین لەم بارو دۆخەدا ئەم هەنگاوەمان بەرپرسانەو زانستیانە هەلبەسنگێنرێ.

بۆ پێشەوە بەرەو وڵاتێكی پێشكەوتوو ئازادو دیموكراس.


1- رزگار حەمە كریم ئەندامى دەستەى كارگێڕى و بەرپرسى ئۆفیسى سلێمانى
2- نیگا نامیق سعید ئەندامى دەستەى كارگێڕى و بەرپرسى راگەیاندن
3- كارزان ێاڵح محمد بەرپرسى ستافى زانكۆى سلێمانى و بەرپسى پرۆژەى سۆڵى سەنتەر
4- بێرى ێابر عبدالقادر ستافى زانكۆى سلێمانى و ژمێریار
6- هەرێم كەریم غفور ستافى زانكۆى سلێمانى
7- عەدنان عودل على ستافى زانكۆى سلێمانى
8- جوتیار على نەریمان ستافى زانكۆى سلێمانى
9- تاریق زیاد سابر ستافى زانكۆى سلێمانى
10- بەختیار حسین شریف ستافى زانكۆى سلێمانى
11- ئیسماعیل ئیبراهیم ستافى زانكۆى سلێمانى
12- دەریا احمد كریم ستافى زانكۆى سلێمانى
13- كاژاو سابر ستافى زانكۆى سلێمانى
14- ئارام حسین نورى ستافى كۆلیژى تەكنیكى
15- على محمد رەزا ستافى كۆلێژى تەكنیكى
16- گەشى ێباح محمد ستافى كۆلیژى تەكنیكى
17-رێكەوت احمد كریم ستافى پەیمانگاى هونەرەجوانەكان
18- بەختیار محمد ێاڵح ستافى پەیمانگاى هونەرەجوانەكان
19- ئەژى جوتیار نورى ستافى پەیمانگاى هونەرەجوانەكان
20- هاوتا ێابر على ستافى پەیمانگاى هونەرەجوانەكان
21- بڕوا على عزیز ستافى پەیمانگاى هونەرەجوانەكان
22- هێمن رەحیم محمد بەرپسى سەنتەرى چەمچەماڵ
23- كارزان شێركۆ كارگێڕى سەنتەرى چەمچەماڵ
24- محمد كریم كارگێڕى سەنتەرى چەمچەماڵ
25- سیوەیل كمال قادر كارگێڕى سەنتەرى چەمچەماڵ
26- ڤینۆس عزیز ئەندامى دەستەى كارگێڕى ئۆفیسى هەڵەبجە

بۆ زانیارى زیاتر ئەتوانن پەیوەندى بكەن بە ژمارە تەلەفۆنەكانى (07701531644 یان 07701537397)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە