شاندی ناوخۆی په‌رله‌مان له‌سه‌ردانی ئامێدی و شێخاندا : پێویسته فه‌رمانگه‌كان دوربكه‌ونه‌وه له ئاسه‌واره‌كانى دۆخى سیاسى رابرد
Thursday, 28/01/2010, 12:00
تایبه‌ت
له سه‌ردانێكیاندا ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له(سه‌میر سه‌لیم، سه‌باح سیفولا، شێرزاد حافز) ناوچه‌كانى ئامێدى و شێخان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه، وهفدى لیژنه‌ى ناوخۆ له سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ هه‌ردوو ناوچه له بیناى قایم قامیهتدا له دوو كۆبونه‌وه‌ى جیاوازدا له‌گه‌ل قایم قام و به‌رێوبه‌رى ناحیه‌و به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌كان كۆبونه‌وه.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وانه‌دا له نزیكه‌وه ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان له نزیكه‌وه گوێیان گرت بۆ راپۆرتى قایم قام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كان.
ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان (سه‌میر سه‌لیم) ئه‌ندامى شاندى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ناوچه‌كانى ئامیدى و شیخان بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى دواى ئه‌وه‌ى ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى ناوخۆ له نزیكه‌وه گوێمان گرت بۆ راپۆرتى قایم قام و به‌رێوه‌به‌ر ناحیه‌كان و به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كان ده‌رباره‌ى كار‌و چالاكى و ئاستى خزمه‌تگوزارییان بۆ هاوولاتیان چه‌ندین رێنمایمان ئاراسته كردن به‌وه‌ى كه دۆخى نوئ دۆخێكى تازه‌یه له دواى 25/7ه وه نه‌خشه‌یه‌ك پێكهاتووه له چه‌ندین گروپى جیاواز پێكهاتووه كه ئه‌مه له په‌رله‌مانى كوردستان ره‌نگى داوه‌ته‌وه.
وتیشى جه‌ختمان كرده‌وه به‌وه‌ى پێویسته فه‌رمانگه‌كان دوربكه‌ونه‌وه له ئاسه‌واره‌كانى دۆخى سیاسى رابردوو وه ئه‌و نیگه‌رانى و دڵته‌نگى هاولاتیان كه‌مبكرێته‌وه‌و به هه‌ند وه‌ربگیرێن.
(سه‌میر سه‌لیم)ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ته‌ئكیدى كرده‌وه وتوشمانه له‌مه‌ولا نابێت له فه‌رمانگه‌كاندا ته‌زكیه‌ى حزبى بمێنێت. وه نابێت به جیاوازى ته‌ماشاى هاولاتیان بكرێت وه نابێت داموده‌زگاكانى حكومه‌ت لایه‌نگرییان پێوه دیار بێت بۆ هیچ گروپێك له گروپهكانى ناو كۆمه‌ڵگا.
ناوبراو رونیشیكرده‌وه: سه‌باره‌ت به ململانێى نێوان ئه‌و گروپانه‌ى كه ئێستا له كۆمه‌ڵگا ده‌گوزه‌رێت ده‌بێت داموده‌زگاكان بێ لایه‌ن بن و نه‌هێڵن ئه‌و ململانێیانه به ئاراسته‌ى توندوتیژى بروات و ناكرێت لایه‌نگرى بۆ هیچ كام له‌و گروپ و هێزه فكریانهى ناو كۆمه‌ڵگا هه‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست