کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رده‌رِه‌ش ... ئاسایش له‌رِێگه‌ى موختارو به‌نووسراوێكى ده‌ستى خۆیان داواى زانیارى لایه‌نى سیاسى له‌هاوڵاتیانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ده‌

Friday, 05/02/2010, 12:00


له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى واده‌ى پرِوپاگه‌نده‌بۆ هه‌ڵبژاردنه‌په‌رله‌مانییه‌كه‌ى ئازارى داهاتوو، پێشێلكارى هه‌ڵًبژاردنه‌كان سه‌رى هه‌ڵداوه‌و لایه‌نى ده‌سه‌ڵات داواى زانیارى له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌رِپێكراو به‌سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند: ماوه‌ى چه‌ند رِۆژێكه‌ئاسایشى ده‌ڤه‌رى به‌رده‌رِه‌ش به‌رِێگه‌ى موختاره‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌نووسراوێكى ده‌ستنووسیان به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش كردووه‌و داوایان لێكردوون كه‌زانیارى له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى خێزان و ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌و چه‌ند جار به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كردووه‌و ژماره‌ى ته‌له‌فۆن و لایه‌نى سیاسى بنووسن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ووتیشى: ئه‌و نووسراوه‌ى ئاسایش كه‌له‌رِێگه‌ى موختاره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه ‌به‌ده‌ست نووسراوه‌و پێشێلكارییه‌كى ئاشكراى ئازادى رِاده‌ربرِینه‌و چاوسووركردنه‌وه‌یه‌له‌خه‌ڵك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە