ته‌رازووي هێز له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ دواي چه‌ند سالَێكي تر رِوون ده‌بێته‌وه‌

Wednesday, 05/02/2014, 12:00


د.وه‌زاح خنفر/ به‌رِێوبه‌ري پێشووي كه‌نالَي الجزيره‌
وه‌رگێرِاني: شاهۆ قه‌ره‌داغي

شتێكي رِوون و ئاشكرايه‌ كه‌ كاتي ئه‌وه‌ هاتووه‌ خه‌لَكي ئه‌م ناوچه‌يه‌ بير له‌ نموونه‌يه‌كي ئيستراتيجي نوێ بكه‌ن كه‌ له‌سه‌ر رِاستيه‌ جوگرافي ومێژووييه‌كان بوه‌ستێت و سه‌قامگيري و ئاسايش به‌دي بێنێت بۆ هه‌موو ده‌ولَه‌ته‌كاني ناوچه‌ي رِۆژهه‌لَاتي ناوه‌رِاست، ئه‌مه‌ش كارێكي ئه‌سته‌م نيه‌. چونكه‌ تێكه‌لَبووني ديموگرافي له‌نێوان گه‌لاني ناوچه‌كه‌، و به‌رژه‌وه‌نديه‌ ئابورييه‌كاني نێوانيان و بيره‌وه‌ريه‌ مێژووييه‌ قولَه‌كاني نێوانيان ده‌كرێت ببێته‌ زه‌مينه‌ سازێكي گونجاو بۆ ئه‌م پرِۆژه‌يه‌.
به‌هاري هه‌ره‌بي كه‌ پێش سێ سالَ ده‌ستي پيًكرد بووه‌ هۆي كۆتايي هێنان به‌ حالَه‌تي چه‌ق به‌ستووي سياسي له‌ جيهاني عه‌ره‌بي دا، وه‌ ده‌رگاي كرده‌وه‌ له‌به‌رده‌م كارێكي گۆرِاني گه‌وره‌، وه‌ رِووداوه‌كان قورسي ئه‌و كاره‌يان ده‌سه‌لماند، چونكه‌ كاريگه‌رييه‌كه‌يان كورت نه‌ده‌كرايه‌وه‌ له‌و ولَاتانه‌ي كه‌ شۆرِشه‌كاني تێدا رِووي دا، به‌لَكو كاريگه‌ري هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو ده‌ولَه‌تاني ناوچه‌كه‌، چونكه‌ بناغه‌ي په‌يوه‌نديه‌ ئيقليميه‌كاني له‌رانده‌وه‌.
چونكه‌ به‌هاري عه‌ره‌بي كاريگه‌ري هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و لايه‌نانه‌ي ده‌ستيان گرتبوو به‌سه‌ر رِۆژهه‌لَاتي ناوه‌رِاست دا له‌ بيست سالَي رِابردوودا، واته‌ لايه‌ني ميانرِه‌وه‌كان كه‌ هاتنه‌ دواوه‌ له‌دواي كه‌وتني سيسته‌مي حوسني موباره‌ك كه‌ هاوپه‌يماني سعوديه‌ بوو، وه‌ نزيك بوو له‌ مه‌غريبه‌وه‌. به‌لَام لايه‌ني دووه‌م پێي ده‌وترا لايه‌ني به‌رگريكار كه‌ له‌ سه‌ره‌تاي دروست بووني شۆرِشي سوري دژي سيسته‌مي به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌م لايه‌نه‌ رِووخا، كه‌ هاوپه‌يماني ئێران بوو له‌ ناوچه‌كه‌دا.
وه‌ له‌گه‌لَ رِووخاني سيسته‌مي لايه‌نه‌كان، ناوچه‌كه‌ كه‌وته‌ حالَه‌تێكي نا ئارامي، وه‌ ياريكه‌ري نوێ سه‌ريان هه‌لَدا، به‌ دروست بووني حه‌ره‌كاتي ئيسلامي سياسي له‌لايه‌ك و له‌لايه‌كي تريش زۆربووني كاريگه‌ري توركي له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌.
وه‌ له‌سه‌ر ئاستي سياسي، وه‌ له‌و كاته‌ي كه‌ حالَه‌تێكي په‌شۆكان ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، سياسه‌تي ئه‌مريكا و ئه‌وروپاش كاريگه‌ري له‌سه‌ر دروست بووه‌ و ئێسته‌ دوودلَ و رِارِان له‌ برِياره‌كانيان، وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ رِووني ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ مه‌وقيفيان سه‌باره‌ت به‌ شۆرِشي سوري، وه‌ دوو دلَيان به‌رامبه‌ر به‌ پشتگيري كردني چه‌كداره‌كاني سوريا به‌ چه‌ك و يارمه‌تي.
وه‌ له‌هه‌مان كات دا رِووسيا سوودي له‌ نائارامي ناوچه‌كه‌ بينيوه‌، وه‌ توانيويه‌تي په‌ره‌بدات به‌ سياسه‌تێكي زياتر رِوون و گونجاو له‌ ناوچه‌كه‌دا و پشتيواني سيسته‌مي ئه‌سه‌دي كردووه‌ له‌ هه‌موو رِوويه‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ها رِێگري كردووه‌ له‌ ده‌رچووني برِياري نێوده‌ولَه‌تي دژي سيسته‌مي سوريا، سه‌ره‌راي ئه‌مه‌ش تواني رِێگري له‌ ئه‌مه‌ريكا بكات له‌وه‌ي هێرشێكي سه‌ربازي بكاته‌ سه‌ر سوريا له‌ رِێگه‌ي رِازي كردني سوريا بۆ داناني چه‌كي كيمياوي، به‌مه‌ش رِووسيا وا ده‌ركه‌وت كه‌ كاريگه‌ري زۆرتره‌ و دوور بين تره‌ له‌ سياسه‌ته‌كاني رِۆژئاوا.
زياتر له‌وه‌ش، مانگه‌كاني كۆتايي سالَي 2013 گۆرِانێكي ئيستراتيجي تري به‌خۆيه‌وه‌ بيني، كاتێك كوده‌تا سه‌ربازيه‌كه‌ي له‌ ميسرِ كرا دژي سه‌رۆكه‌ هه‌لَبژێراوه‌ شه‌رعيه‌كه‌ ناوچه‌كه‌ي بۆ له‌ت بوونێكي تره‌وه‌ برد، وه‌ پێنج مانگي رِابردوو ده‌ري خست كه‌ ميسرِ له‌ سنووري كوده‌تادا ناوه‌ستێت به‌لَكو به‌ره‌و لێكترازاني سياسي و ئابووري ده‌بێته‌وه‌.
وه‌ به‌وه‌ي كه‌ ميسرِ يه‌كێكه‌ له‌ ده‌ولَه‌ته‌ عه‌ره‌بيه‌ گه‌وره‌كان و خاوه‌ني كاريگه‌رييه‌كي گرنگه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێكدادانه‌ به‌رده‌وامه‌كاني ئه‌وێ ده‌بێته‌ هۆي داوه‌كه‌وتني هه‌نگاو نان به‌ره‌و گۆرِان له‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌، بێگومان ئه‌گه‌ر رِووداوه‌كاني ميسرِ به‌ره‌و زياتر خوێناوي بوون و توندرِه‌وي نه‌چێت.
له‌گه‌لَ ئه‌وه‌ش دا ناتوانرێت ته‌رازووي هێزه‌ ئيستراتيجيه‌كان له‌ رِۆژهه‌لَاتي ناوه‌رِاست دا ناكرێت به‌ ئاساني رِوون بێته‌وه‌ به‌لَكو ئه‌بێت چاوه‌رِێي سالَاني داهاتوو بكه‌ين،ئه‌وه‌ش له‌ كاتێك دا كه‌ ئێران و ئه‌مه‌ريكا ناكۆكيه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌ گرنگترينيان بابه‌تي ئه‌تۆمي و په‌يوه‌ندي ئێرانه‌ به‌ ئيسرائيله‌وه‌.
هه‌تا ئێستا گفتوگۆكاني نێوان هه‌ردوولا جێگه‌ي گه‌شبينيه‌، له‌كاتێك دا ده‌ولَه‌تاني ناوچه‌كه‌ له‌ حالَه‌تێكي قه‌له‌قي زۆردا ده‌ژين، چونكه‌ زۆربووني كاريگه‌ري ئێراني به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ هاتنه‌دواوه‌ي جوزئي و گه‌رِانه‌وه‌ي كاريگه‌ري ئه‌مه‌ريكي، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆي نيگه‌راني له‌ زۆربه‌ي پايته‌خته‌ عه‌ره‌بيه‌كان دا. وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ي نه‌خشه‌يه‌كي نوێ ده‌كێشرێت و نيشانه‌كاني رِوون ده‌بێته‌وه‌ پێويسته‌ هه‌موو كارو كرداره‌كاني ده‌ولَه‌تاني ناوچه‌كه‌ به‌ چاوێكي ترس و قه‌له‌قيه‌وه‌ بخوێنرێته‌وه‌.
وه‌ پێويسته‌ بزانين كه‌ كێشه‌ي رِۆژهه‌لَاتي ناوه‌رِاست، له‌ كاتي جه‌نگي جيهاني يه‌كه‌مه‌وه‌ دروست بووه‌ له‌ ئه‌نجامي به‌رده‌وام بووني پشت به‌ستني به‌ هێزي ده‌ره‌كي، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش نه‌توانراوه‌ ته‌رازوويه‌كي هێزي ئيقليمي دروست بكرێت بۆ پارێزگاري كردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندي ده‌ولَه‌تاني ناوچه‌كه‌.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رِووداوه‌كاني سه‌ده‌ي رِابردوو رِه‌نگدانه‌وه‌ي به‌رژه‌وه‌ندي ده‌ولَه‌ته‌ زلهێزه‌كان بوو وه‌ ته‌عبيري له‌ ته‌رازووي سياسه‌تي جيهاني ده‌كرد. وه‌ سالَه‌كاني دواي ئه‌وه‌يان سه‌لماند كه‌ پشت به‌ستني رِۆژهه‌لَاتي ناوه‌رِاست به‌ هێزه‌ نێوده‌ولَه‌تيه‌كان هيچ سودێكي نه‌ماوه‌.
وه‌ به‌ رِووني دياره‌ كه‌ كاتي ئه‌وه‌ هاتووه‌ گه‌لاني ناوچه‌كه‌ بير له‌ نموونه‌يه‌كي ئيستراتيجي نوێ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ بوه‌ستێ له‌سه‌ر رِاستيه‌ جوگرافي و مێژووييه‌كان و ئارامي و سه‌قامگيري به‌دي بهێنێت بۆ هه‌موو ده‌ولَه‌تاني رِۆژهه‌لَاتي ناوه‌رِاست، ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌م نيه‌. چونكه‌ تێكه‌لَبووني گه‌لاني ناوچه‌كه‌ له‌ رِووي ديموگرافيه‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌نديه‌ ئابوريه‌ هاوبه‌شه‌كانيان و رِووداوه‌ مێژووييه‌كاني نێوانيان زه‌مينه‌يه‌كي له‌بار ده‌بێت بۆ ئه‌م پرِۆژه‌يه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە