نوخبەى ڕۆشنبیر و ئەكادیمى و سیاسى و چینى هونەرمەند لە هەموو وڵاتانى دنیاداو لە هەموو قۆناغەكانى خەباتدا چ خەباتى ڕزگارى نیشتمان و چ قۆناغى دەوڵەتەدارى و پێشخستن و گوشە پێدانى سیستەمى پەڕلەمانى و پڕۆسەى دێموكراسیدا، ڕولى بەرچاویان هەبوەو هەمیشە پێشەنگ و سەرقافڵە بون.لە دەستپێكردنى شۆڕشى ئایلولى ساڵى 1961...
ماوەى 10 ساڵ بۆ هەر سەرۆكى وڵاتێك یان سەرۆكى حكومەتێك، كاتێكى زۆر باش و گونجاوە و بەسە بۆ ئەوەى بتوانێـت بەرنامەكانى خۆى بە ئەنجام بگەیەنێت. زۆرینەى سەركردەو حیزبەكانى دنیا تەنها 4 ساڵیان لەبەر دەستدایە بۆ ئەوەى بتوانن بەرنامەكانیان جێبەجێ بكەن.ئەگەر سەرۆكى وڵاتێك یان حكومەتێك نەتوانێت...
لە برى ئەوەى لە ڕێگاى پۆستى سەرۆكى هەرێمى كوردستانەوە خەمى دێرێنەى میللەتەكەمان بێتەدى ، لە برى ئەوەى ئەم پۆستە ببێتە دەروازەیەك بۆ بە دیهێنانى مافەكانى میللەتەكەمان و سەربەخۆیی ئابورى هەرێمى كوردستان و بنیات نانەوەى ژێرخانى ئابورى هەرێمى كوردستان ، لە برى ئەوەى گەندەڵآ بنەبڕبكرێت و سامانى...
ئەوەى لە ئێستادا هاوڵاتیان و سیاسیەكانى هەرێمى كوردستانى بە خۆیەوە سەرقاڵ كردوە پرسى هەموار كردنەوە و نوسینەوەى دەستورى هەرێمى كوردستان و یاساى سەرۆكایەتى هەرێم و كۆتایی هاتنى وێلایەتى سەرۆكى هەرێمى كوردستانە لە 20/8/2015 و ئەگەرى درێژ كردنەوە یان هەڵبژاردنەوەى سەرۆكى ئێستاى هەرێمى كوردستانە بۆ خولێكى...
لە ساڵى 1992 یەكەم خولى پەڕلەمانى كوردستان پێهێنراوەو هەتا ئێستا كە خولى چوارەمى پەڕلەمانە هەرێمى كوردستان خاوەنى دەستورێكى هەموار كراوى دەنگ لەسەر دراو نییە . یەكێك لە هۆكارى نەبونى دەستور ڕێگرى پارتى دێموكراتى كوردستانبوە و ئەوان ئەیانەوێت دەستور بۆ ئەوان بنوسرێتەوە، چونكە ڕوداوەكانى ئەم دوایە ئەوە...
لە ڕاستیدا باسكردنى ئەم بابەتە زۆر هەڵدەگرێت لە سەرى بنوسرێت و وا پێویست ئەكات بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاى دەستپێكردنى شۆڕشى ئایلولى ساڵى 1961 و هەموو ئەو قۆناغانەى شۆڕى كوردى پێدا تێپەڕیوە تا ئەم كاتەى ئێستا ، بەڵام ئەوە بابەتێكەو كاتێكى زۆرى پێویستەو لێرەدا جێگەى نابێتەوە. بە كورتى لە دواى ڕاپەڕینە مەزنەكەى...
با ئهمجارهيان قسه لهسهر تهندروستى مرۆڤهكان بكهين , دوور له سياسهت .ههرچهنده تا ئێستا قهلَهوى وهكو نهخۆشى دانانرێتٍ, بهلاَم بۆته مهترسييهكى زۆر گهورهو ترسناك و سالاَنه به مليۆنان هاولاَتى لهسهرانسهرى جيهاندا به هۆى كاريگهرى قهلَهوييهوه گيان لهدهست ئهدهن . دياردهى...
بڕواناكەم هاوڵاتییەك لەم هەرێمەدا هەبێت , كە خاوەنى كەمێك هوشیارى بێت و حەز نەكات هەرێمى كوردستان خاوەنى ئابورییەكى سەر بەخۆى خۆی نەبێت و بەردەوام وابەستەى دەوڵەتانى تر بێت و بەو هۆیەوە ئاسایشى نەتەوەیی و نیشتمانى بەردەوام لە مەترسیدابێت . هەر ولاِتێك كە خاوەنى سەربەخۆیی ئابورى و ژێرخانى...
چەند مانگێك لەمەوبەر دەنگۆى ئەوە بڵاو بۆوە كە چەند بەرپرسێك بازرگانى نەوتیان لەگەڵ داعشدا ئەنجامداوە ٍ . دەنگوباسەكە گەرموو گوڕیەكى زۆرى پێوە دیار بو , ژمارەیەكى زۆر لە ڕۆشنبیران و نوسەورو رٍِێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى هاتنە دەنگ و داواى گرتن و سزادانى ئەو تاوانبارانەیان ئەكرد . بەڕاستى هاوڵاتیان...
لە ئێستادا هەرێمى كوردستان هەموو بنەماكانى بە دەوڵەتبونى تێدایە و قەوارەیەكى سیاسى قانونییە بەڵام سەروەرى دەرەكى كەمى هەیە . واتە دەوڵەت نییە و پارەى تایبەت بە خۆشى نییە ٍ. بەڵام سەروەرییەكى بەرچاوى ناوەكى هەیە . هەرێمى كوردستان خاوەنى سەرۆكایەتى هەرێمە كە لە بەرامبەر سەرۆكایتى كۆمار هەژمار...
لە سایتى خەندان بابەتێکم بەرچاو کەوت بەناوى (پێشنیارێک بۆ کۆتایهێنانى قەیرانى دارایی دەدرێتە حکومەت) کە لەلایەن بەڕێز یوسف یاسین سەرۆکى شارەوانى سلێمانیەوە نوسرابوو، خێرادەستم کرد بە خوێندنەوەى . وام زانى خدرى زیندە دەرکەوتوەو هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە قەیرانى دارایی ڕزگار ئەکات . کاتێک پێشنیارەکەى...
ئەو قەیرانە دارایەى لە ئێستادا ڕوبەڕوى هەرێمى كوردستان بۆتەوە دەر ئەنجامى شكستى سیاسەتى نەوتى هەرێمى كوردستانە. پارتیش بە پلەى یەكەم بەرپسیارە لە داڕشتنى سیاسەتى نەوتى هەرێمى كوردستان . هەموو كێشەكانى هەرێمى كوردستان لەگەڵ حكومەتى ناوەند و بە تایبەتى لەگەڵ نورى مالیكى لە دەرهێنانى نەوتەوە سەرچاوە...
لەم سەردەمەى ئێستادا لە ئەگەر نەڵێم لە هەموو وڵاتانى جیهاندا ئەتوانم بڵێم لە زوربەى وڵاتاندا دوو جۆر سیستەمى حوكمڕانى پەیڕەو ئەكرێت ئەویش سیستەمى دێموكراسى و سیستەمى دیكتاتۆرییە . لە سیستەمى دێموكراسیەتیشدا دوو جۆر حوكمڕانى هەیە : یەكەمیان سیستەمى سەرۆكایەتى باشترین نمونە ئەمەریكاو فەڕەنسا و سیستەمى...
ئەو كەسانەى لە فەرمانگەكانى دەوڵەت یان كۆمپانیاكانى كەرتى تایبەتدا كار ئەكەن كە تەمەنیان باڵا ئەچێت , بە پێی یاسا لە تەمەنێكى دیاریكراودا كە تواناى كاركردنیان نامێنێت خانە نشین ئەكرێن وموچەیەكیان پى ئەدرێت كە لەو موچەیە كەمتر ئەبێت كە لەكاتى كاركردندا وەریان گرتوە . بەڵام ئەوەمان لە یاد نەچێت ئەوانەى...
بازرگاكانى جەنگ ئەو كەس و لایەن و گروپانەن كە لە كاتى شەر و ئاژاوەدا هەول ئەدەن سود لە ناكۆیەكانى نیوان لایەنەكانى شەڕكەردا ببینن . ئەم دیاردە قێزەونە دواى ئاشبەتاڵ و دەست پێكردنەوەى شۆڕشى نوێی لە ناو كۆمەڵگاى كوردیدا گەشەى كردوو بو بە دیاردەیەكى دیارى ناو كۆمەڵگاى كوردى و لە ئیستاشدا بۆتە كەلتورى...