سەرەتا دەمەوێت پێناسەیەكی زۆر كورتی حیزب بكەم . حیزب بریتییە لەو كۆمەڵە خەڵكەی كە لە دەوری بەرنامەیەك كۆدەبنەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی گۆڕانكارییەك لەناو كۆمەڵگادا . هەموو حیزبێكیش دەبی سەرۆكێك و سەركردایەتییەكی هەبێت كە لە لایەن ئەندامانی حیزبەوە موتمانەیان پێ بدرێت . سەرۆكی حیزب پێویستە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی جیاوازبێت لە ئەوانیتر. سەرۆكی حیزب دەبێ كەسێكی ڕۆشنبیرو بە ئاگابێت و وشیاری سیاسی هەبێت . خاوەنی كەسایەتییەكی ناسراوی ناو كۆمەڵگا بێت . كار بكات...
وەكو خۆم ئاگادارم سەرۆك وئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی تا ئێستا چەندین جار بەناوی ئیفادەوە سەردانی وڵاتانیان كردوە . لە كاتێكدا كەمن ئەمە دەنوسم تەنها یەك هەفتەیە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەوە كە ژمارەیان لە 10 كەس زیاتر بووە . من لە نوسێنێكی ترمدا...
ئیفادی فەرمانبەران و بەرپرسانی باڵای هەر حكومەتێك بۆ دەرەوەی وڵات بۆ مەبەستی شارەزابون و فێربونی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كارو باری دەوڵەت و هەر وەها شارەزابون لە بواری تەكنەلۆجیای سەردەم و پیشەسازی و كشتوكال و بازرگانی و زۆرلە بوارەكانی تر، كارێكی گرنگ و پێویستە . زۆر جار دەولةتێك ...
هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی زۆر ئاڵۆزو هەستیاروسەخت و مەترسیداردا گوزەر دەكات ومەترسی لەناوچونیشی لە ئارادایە . لە ڕاستیدا ئەو بارودۆخەی ئێستا هەرێمی كوردستانی تێكەوتوە ، خۆی لە خۆیدا ئاشبەتاڵێكی ترە كە بەسەر كوردا هاتوەو زۆریش مەترسیدار ترە لە ئاشبەتاڵی ساڵی 1975 . ئاشبەتاڵی ساڵی 1975...
چۆن ئێستا هاوڵاتیان زۆر توڕەو بێ ئومێدن لە حوكمڕانی یەكێتی و پارتی ، ڕێك وەكو ئەو كاتە وایە كە بزوتنەوەی گۆرانی تێدا لە دایك بوو . بۆیە هەر كە بزوتنەوەكە دروست بوو، هاوڵاتیان بە هیوایەكی زۆرەوە پێشوازیان لێكردو بە پیریەوە چون و بونە پشتیوانێكی زۆر دڵسۆز. لەو كاتەدا هەموو هاوڵاتیان ئومێدی زۆریان لەسەر...
ئەگەر سەرنج بدەین و كەمێك بگەڕێینەوە بۆ ڕابوردو دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە ئەو بەناو حكومەتەی كە ئێمە هەمان بوە لە ماوەی 32 ساڵی حوكمڕانیەكەیدا ، زیاترلە كۆمپانیایەكی بازرگانی چوە . پێك هاتەی سەرەكی ئەو بەناو حكومەتە یەكێتی و پارتی و وردتریشی بكەینەوە هەردوو بنەمالةی بارزانی و تاڵەبانیبون...
سەرەتا بۆشایی سیاسی بە واتای چی دێت؟. بۆشایی سیاسی لەناو حیزبێكی سیاسیدا بە مانای نەبونی یەكدەنگی و ناتەبایی و سەرهەڵدانی ڕاو بۆچونی جیاوازدێت لە چۆنیەتی ئیدارەدانی حیزبەكەدا . یان بە واتایەكی ترلە ئەنجامی نەبونی مەرجەعیەت و مەركەزیەت دێت لە بڕیارداندا . بەردەوام بونی ئەم بارودۆخەی...
شاری كەركوك بە تایبەتی و ناوچە داگیركراوەكانی تری كورد بەردەوام جێگەی مشتومڕی كورد بون لەگەڵ حكومەتی داگیركەری عێراقی و تا ئێستا دەریایەك خوێنیان لە پێناودا ڕژاوە. دوای ڕوخانی حكومەتی عێراقی لەسەر دەستی ئەمەریكاو هاوپەیمانان كورد هەلێكی باشی بۆ ڕەخساو ئیدارەی كەركوك كەوتە دەستی كوردەوە . واتە یەكێتی...
ئەنجومەنی شارەوانی لە كوێی جێبەجێكردنی ئەركەكانیدایە؟لە بەشی سێیەمی ئەم زنجیرە باسەدا بە درێژی باسی پێكهاتەو ئەركەكانی ئەنجومەنی شارەوانیم كرد. ئەنجومەنی شارەوانی پێك هاتوە لە بەرپس و نوێنەری 13 فەرمانگەو لایەنی شاری سلێمانی. ئەمانە بە كۆمەڵ بەرپرسیارن لەبەرامبەر ڕێكخستن و بەدواجاچونی كارو باری خەڵك...
ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی و پێك هاتەو ئەركەكانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی پێك هاتوە لە نوێنەرو بەرپرسی چەندین فەرمانگەی گرنگ و هەستیاری شاری سلێمانی . ئەركی ئەم ئەنجومە ڕێكخستن و بەدواداچونی كارو باری هاوڵاتیان و پاڕێزگاریكردنی موڵك و مالێ گشتییە . ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی...
لە بەشی یەكەمی ئەم باسەمدا بە كورتی باسی ئەوەم كرد كە یەكێتی و پارتی بەردەوام كێشەیان هەیە . باسی هۆكاری دروستبونی كێشەكانیشمان كرد . یەكێتی دەڵێت: پارتی سزای زونی سەوز دەدات و بەشە بودجەی زونی سەوز نانێرن و هیچ پارەیەكیش نییە بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزاری . پارتیش نایشارێتەوە بە ئاشكرا دەڵێت:...
ئەو ناكۆكی و دوو بەرەكی و یەكتر قبول نەكردن وسڕینەوەی یەكتری و ئەو شەڕكردنەی ئێستای لایەنە سیاسیەكانی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان لە گەڵ یەكتری بە بەهانەی جیاوازو بەناوی كوردایەنییەوە لەگەڵ یەكتری ئەنجامی دەدەن دڕێژكراوەی هەمان ناكۆكی ساڵی 1964 نێوان باڵی مەكتەبی سیاسی و مەلا مستەفایە . دوای...
هۆكاری كەمی كارەبا بە گشتی و دەڤەری سلێمانی بە تایبەتی كاریگەرییە نەرێنیەكانی ئەمە لەسەر ئایندەی یەكێتی نیشتمانیهۆكاری كەمی كارەبا بە گشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ڕێژەی بەرهەم هێنانی كارەبا كەمترە لە خواستی هاوڵاتیان لەسەر كارەبا . كەواتە هاوڵاتیان بەردەوام كێشەی نەبونی كارەبایان هەیە . بەڵام...
دواى ئهنفالهكانى ساڵى 1988 و پاشهكشهى هێزى پێشمهرگه بۆ ناوخاكى ئێران بێ ئومێدێیهكى زۆر گهوره باڵى كێشا بهسهر میللهتى كوردا . خهڵكێكى زۆر ئهنفال كران و ماڵ وێران و سهرگهردان بون و ئاوارهى ههندهران بون . بهڵام له ئهنجامى داگیركردنى كوهیت له لایهن سهدام حوسهینهوه . ههلێكى...
سەرەتای بابەتەكە بەم شێوەیە دەست پێ دەكەم :یەكەم : چەند ساڵێك لەمەوبەر سەرۆكی كوڕەواتیا كە ئافرەتێك بوو بۆ ئەوەی خەرجی حكومەت كەم بكاتەوەو توشی پارەقەرزكردن نەبێت ، هەنگاوی یەكەم بڕیاریدا تەیارەی تایبەتی سەرۆكایەتی كۆمار بفرۆشێت و بە ڕاستیش ئەو كارەی كردوو تەیارەكەی...