ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و كوێ ؟
Tuesday, 21/02/2023, 21:58
دواى ئه‌نفاله‌كانى ساڵى 1988 و پاشه‌كشه‌ى هێزى پێشمه‌رگه بۆ ناوخاكى ئێران بێ ئومێدێیه‌كى زۆر گه‌وره باڵى كێشا به‌سه‌ر میلله‌تى كوردا . خه‌ڵكێكى زۆر ئه‌نفال كران و ماڵ وێران و سه‌رگه‌ردان بون و ئاواره‌ى هه‌نده‌ران بون . به‌ڵام له ئه‌نجامى داگیركردنى كوه‌یت له لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ینه‌وه . هه‌لێكى زیڕن بۆ كورد هاته پێشه‌وه . هاوپه‌یمانان هێرشیان كرده سه‌ر سوپاى عێراق و كویتیان ئازاد كرد و سوپاى عێراقیش ته‌سلیم به هاوپه‌یمانان بوو . له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا بۆشاییه‌كى سیاسى گه‌وره له گۆڕه‌پانى سیاسى هه‌رێمى كوردستاندا دروست بوو . جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان به هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه ده‌ستیان به ڕاپه‌ڕینێكى سه‌رانسه‌ى كرد‌و سوپاى یه‌عسیان له كوردستان وه‌ده‌رنا .
كه‌واته ڕاپه‌ڕینه‌كه پێش وه‌خت به‌رنامه‌ى بۆ دانه‌نرابوو ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست هات چیبكه‌ن و چۆن ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن . له ڕاستیدا ئه‌گه‌رى ڕوداوێكى مێژویی ئاوا گه‌وره له دیدو بۆچونى سه‌ركردایه‌تى كوردا نه‌بوه‌و ڕوداوه‌كه به شێوه‌یه‌كى كوت‌و پڕ‌و چاوه‌ڕوان نه‌كراو ڕویدا . بۆیه كه ڕاپه‌ڕین كرا‌و سوپاى به‌عس ده‌ركراو هه‌رێمى كوردستان كه‌وته ژێر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌وه ، سه‌ركردایه‌تى كورد نه‌یتوانى و نه‌یزانى چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك سود له‌م هه‌له مێژوییه وه‌رگرێت و مافه‌ڕه‌واكانى كورد ده‌سته‌به‌ر بكات و خاكى داگیر كراوى كورد بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نى ڕاسته‌قینه‌ى كه كورده .
ئه‌وه‌تا دواى 29 ساڵى به‌ناوحوكمڕانى كورد ، ناچار بوه ئاڵاى سپى هه‌ڵكات و ته‌سلیم به به‌غدا ببێته‌وه . هۆكارى سه‌ره‌كى كه تا ئیستاش بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌ر ده‌ه‌م حوكمڕانییه‌كى باش و دروستكردنى ژێرخانێكى ئابورى باش ، ئه‌و ناكۆكى و دوژمنایه‌تیه‌ى له نێوان به‌ره‌ى جه‌لالى و مه‌لایی كه له‌ساڵى 1964 ده‌ستى پێكرده‌وه‌و له ژێر ناوى ( جه‌ماعه‌تى مه‌كته‌بى سیاسى و مه‌لا مسته‌فا ، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى ) . به‌ڵام له ئێستادا دوژمنایه‌تییه‌كه ڕێك بۆته دوژمنایه‌تى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى به‌ڵام له ژێر ناوى دوو حیزبداو له ژێر فۆڕمى كوردایه‌تى درۆینه‌دا .
ناكۆكیه‌كانى ئێستاى ئه‌م دوو به‌ره‌یه ته‌نهاو ته‌نها له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى مادیدایه‌و ئه‌وه‌ى لاى ئه‌وان گرنگى نه‌ماوه‌و باس ناكرێت ، به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانى كورده . من له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت به كورتى باسى ئه‌و ڕوداوه نه‌شازانه بكه‌م كه دواى ڕاپه‌ڕێن ڕویان داوه‌و هه‌ر وه‌ها ئه‌وهه‌ڵه ستراتیجیانه‌ى سه‌رانى كورد ئه‌نجامیان داوه‌و به‌و هۆیه‌وه دواى ئه‌وهه‌موو ده‌سكه‌وتانه‌ى به‌ده‌ستمان هێنان و ئه‌و هه‌له زێرََِینانه‌ى بۆمان ڕه‌خسا، به‌ده‌ستى به‌تاڵ گه‌ڕاینه‌وه بۆ خاڵى سفر.
1-كه ڕاپه‌ڕێن ده‌ستى پێكرد ، یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ست به تاڵانى كرا . كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى هه‌رچى كه‌ل و په‌لى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تیش هه‌بوو ، تاڵان كران و سوتێنران . ئه‌گه‌ر بڵێن له‌و كاته‌دا نه‌مان توانى ڕێگرى بكه‌ین ، ئه‌ى ئێستا چۆن وه‌ڵامى خه‌ڵك ده‌ده‌نه‌وه دواى 29 ساڵى حوكمڕانى به‌رپرسه هه‌ره باڵاكانى جوت بنه‌ماڵه‌و جوت حیزب و حكومه‌تى درۆینه به ڕۆژى ئاشكرا تاڵانى ده‌كه‌ن له گومرگه‌كان . نه‌وت به قاچاخ ده‌فرۆشن . زه‌وى حكومه‌ت داگیر ده‌كه‌ن . دیاره كورد هه‌ر میلله‌تێكى تاڵانچى و شڕه خۆره .
ئه‌ى باشه فرۆشتى ئه‌و مه‌واد و كه‌ل و په‌لانه‌ى به‌نداوى بێخمه كێ فرۆشتنى ؟؟. ئه‌ى ئاودیو كردنى ئه‌وهه‌موو سه‌یاره‌و شۆفڵ و بیلدۆزه‌ر و كارگانه بۆ دیوى ئێران ، كى كردى ؟؟. كه‌واته ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خاوه‌نى قه‌زیه‌و ئه‌جیندایه‌كى دیارى كرا‌و نه‌بوه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕاپه‌ڕێن له ده‌ره‌وه‌ى لێكدانه‌وه‌و بیر‌و بۆچون و به‌رنامه‌ى پێش وه‌خت ڕویداوه ، نه‌یانزانى چۆن سود له‌م ڕوداوه مێژوییه گرنگه وه‌رگرن .
ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ناو سه‌ركردانه به‌رنامه‌ى پێش وه‌ختیان هه‌بوایه ، كه كه‌ركوك ئازاد كرا ، ده‌بوو هه‌نگاوى یه‌كه‌م هه‌رچى عه‌ره‌بى هاورده هه‌یه ده‌ریان بكه‌ن . به‌ڵام زۆرینه‌ى سه‌ركرده‌كان خه‌ریكى تاڵانى بون . ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى هه‌بوو خه‌رێكى هێنانى شیشى ئاسن بوو به تڕێله بۆ سلێمانى .
2-دواى كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌و پشتیوانى هاوپه‌یمانان بۆ كورد‌و هێنانى هێزى تایبه‌ت بۆ پارێزگارى كوردان ،له‌و كاته هه‌ستیار و گرنگه‌دا ، سه‌ركرده‌كانى كورد چونه به‌غدا بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌َل سه‌دام و ماچ و مۆچیان له‌گه‌ڵ ده‌كرد . ئاخر ئه‌مه‌بوه عه‌قَلى كورد ، بۆیه حاڵى به‌م ڕۆژه گه‌یشتوه .
3- فڕانسۆ میتران سه‌رۆكى ئه‌وكاتى فه‌ڕه‌نسا داواى كرد وه‌ڤدێكى كورد بچێته پاریس. پێی ڕاگه‌یاندن كه هه‌وڵ ده‌دات كه‌ركوكیش بخاته ناو خه‌تى 36 دژه فڕینه‌وه و پۆلیسى تایبه‌تى بۆ دروست بكات . ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێك بوو بۆ جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان . كه‌وه‌ڤده‌گه گه‌ڕایه‌وه ، هوشیار زێبارى كه یه‌كێك بوه له ئه‌ندامانى وه‌ڤده‌كه‌و نوێنه‌رى پارتى ، له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا لاى داوه‌ته لاى به‌رپرسانى تورك و هه‌موو نه‌هێنى كۆبونه‌وه‌كه‌ى بۆ باس كردون . ئه‌مه‌ش ماناى وایه وریابن فه‌ڕه‌نسا خه‌ریكه ده‌وڵه‌ت بۆ كورد دروست ده‌كات . له‌وكاته‌وه فه‌ڕه‌نسا ده‌ستى له كورد شت .
4- له‌سه‌ر داگیر كردنى چه‌ند دوكانێك له شه‌رۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ له لایه‌ن به‌رپرسێكى پارتییه‌وه شه‌ڕێكى قورس و ماڵ وێرانكه‌ر له نێوان پارتى و یه‌كێتى دروست بوو . سه‌دان كه‌س شه‌هید و بریندار و ئاواره بون .ئه‌میان سوپاى توركى په‌لكێش كرد‌و ئه‌ویان سوپاى ئێران . دواجار پارتى له 31/ى ئابى 1996 سوپاى عێراقى هێنایه سه‌ر هه‌ولێرو یه‌كێتى ئاودیوى ئێران كرد . دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م یه‌كێتى به هاوكارى ئێران ، گه‌ڕایه‌وه‌و پارتى ڕاونا و دواجار دێگه‌ڵه بو به سنورى نێوان هه‌ردوو لاو هه‌رێمى كوردستان بو به دوو ئیماره‌تى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى .
سه‌ركرده‌كانى كورد دوژمنێكیان ده‌گۆڕیه‌وه به دوژمنێكى تر . له‌گه‌ڵ سه‌دام شه‌ریان ده‌كرد له‌سه‌ر خاك ، به‌ڵام له‌ولاوه به‌شێكى خاكى كوردستان ته‌سلیم به توركیا ده‌كرا . سه‌یر له‌وه‌دایه ئێران و توركیا ده‌بونه حه‌كه‌م و ناوبژیوانى نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه ناكۆكه ، له كاتێكدا هه‌ردوك لایان به خوێنى كورد تینون و حه‌زناكه‌ن هاوڵاتى كورد نانى شێوى هه‌بێت بیخوات . دواجار هه‌رچۆنێك بێت ئه‌مه‌ریكا ڕێكى خستنه‌وه . ئه‌م سه‌ركردانه ئابڕ‌وى میلله‌تى كوردیان برد ، مێژوى كوردیان له‌كه‌دار كرد ، ناو‌و ناو بانگى كودیان له‌به‌ر چاوى دنیا ناشیرین كرد . قه‌یناكا خۆتان خاوه‌نى ئابڕو نین ، به‌ڵام بۆچى ئابڕ‌وى میلله‌تێكى 50 ملیۆنیتان برد ؟؟؟. هه‌موو جیهان بۆته پشتیوانى كورد‌و ئێوه‌ش له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆتان و بنه‌ماڵه‌كانتان ، شه‌ڕى كورد‌و كورد دروست ده‌كه‌ن .
5- كاتێك به‌رژه‌وه‌ندى مادى زۆر بوو مه‌سعود بارزانى كه سوێندى ده‌خوارد تا ماوه قسه له‌گه‌ڵ مامجه‌لال ناكات ، له یه‌كترى نزیك بونه‌وه‌و له ته‌نیشت یه‌كه‌وه داده‌نیشتن و ده‌یانگوت ئێمه به‌رپرس نین له‌و شه‌ڕانه‌ى ڕویانداوه ، ئه‌وه خه‌ڵكانى تر بون شه‌ڕیان دروست كردوه . دواى ساڵى 2003 كه ده‌سه‌ڵاتى به‌عس نه‌ماو حكومه‌تى نوێی عێراق پێك هات ، كورد بوو به هاوبه‌شى ده‌سه‌ڵات . مامجه‌لال حه‌زى له به‌غدابوو . مه‌سعود بارزانیش حه‌زى ه كوردستان بوو . وه‌كو برا پێك هاتنو مویان به‌ه‌به‌ره‌وه نه‌ده‌چوو . مامجه‌لال له پێناوى ئه‌وه‌ى هه‌ر سه‌رۆك كۆمار بێت ، له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ، ماڵه‌و ماڵى ده‌كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ بۆ مه‌سعود بارزانى .
كاتێك گرێبه‌ستى نه‌وت مۆركران و له كۆى 5 ملیار دۆلارى شیرینى نه‌وت ، جوته برا 4 ملۆینیان بۆ خۆیان برد . برایه‌تیه‌كه‌یان گه‌یشته
ئاستێك مه‌لا به‌ختیار بۆ كه‌ناڵى 24 ده‌ڵێت : مامجه‌لال پێش نه‌خۆش كه‌وتنى به مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ده‌گوت ، ئه‌گه‌ر ئێوه به قسه‌ى كاك مه‌سعود نه‌كه‌ن ، من ده‌رۆِم ده‌بم به په‌ناهینده له هه‌ولێر . ئێمه هه‌میشه ئاواته خوازبوین كه ئێوه له سه‌ره‌تاوه‌و هه‌میشه ئاوا نێوانتان باش بوایه . چونكه ئه‌وه تاكه زامن ده‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتنى كورد . به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى له پێناوى خۆتاندا ده‌ریایه‌ك خوێنى كه‌س وكارى ئێمه‌تان ڕشت ، ئه‌وكات ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن . ئه‌ى كێ به‌رپرسیاره له خوێنى نه‌وه‌و كه‌س و كارى ئه‌وانه‌ى به‌خۆڕایی به‌كوشتان دان ؟.
تازه كه‌س به فلسێكى قه‌ڵب ئه‌م قسانه‌تان لێ وه‌ر ناگرێت . به‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌ێت كه ئه‌وان خۆپه‌رست بون نه‌ك سه‌ركرده . ئه‌وه ئێمه گه‌مژه‌و نه‌زان بوین ئه‌وانمان به‌سه‌ركرده زانیوه‌و دوایان كه‌وتوین و كردمانن به كارێزما . به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌وان نه‌ك كارێزما بون ، به‌ڵكو خوێنى ئه‌م میلله‌ته‌یان له پێناوى خۆیاندا ڕشتوه .
6- هییوادارم لێكدانه‌وه له ڕوانگه‌ى ڕق و كینه‌و حیزبى و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ، بۆ ئه‌م نوسینه نه‌كه‌ن و له ڕوانگه‌ى عه‌قڵ و مه‌نتیق و و ویژدانه‌وه ، سه‌یرى بكه‌ن . كاتێك حكومه‌تى به‌عس ڕوخاو هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به ناوچه دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورد ، ئه‌وكات یه‌ك سه‌ربازى عێراقى نه‌مابوو . ده‌بوو كورد ئه‌و هه‌له مێژوییه له ده‌ست خۆى نه‌داو هه‌رچى خاكى دابڕێنراوه له عه‌ره‌بى هاورده‌ى پاك بكاته‌وه .
كاتێك هێزى پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌رى جله‌ولاو سه‌عدیه‌و خانه‌قین خه‌ریكى ڕاونانى عه‌ره‌بى هاورده بوو، مامجه‌لال بڕیارى ده‌ركرد بۆ سزادانى ئه‌وانه‌ى عه‌ره‌بى هاورده ده‌رده‌كه‌ن به تایبه‌تى عه‌شیره‌تى كوڕه‌وى له جله‌ولا . دوایی هه‌موو بونه داعش و كوردیان ده‌كوشت . مامجه‌لال ده‌چێته كه‌ركوك و فه‌رمان ده‌رده‌كات كه پۆسته‌كانى كه‌ركوك وه‌كو یه‌ك به‌سه‌ر كورد‌و عه‌ره‌ب و توركماندا به‌ش بكه‌ن .
تاریق ڕه‌مه‌زان كه فرۆِكه‌وانێكى حیزبى به‌عس بوه‌و كوردى كیمیا باران كردوه، له سجن ده‌رى ده‌هێنێت و موعه‌زه‌ز و موكه‌ڕه‌م به ته‌یاره له فڕكه‌خانه‌ى سلێمانیه‌وه ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى ده‌كات و به‌رپرسى ئاسایشى ئه‌وكاتى سلێمانیشى كرده قوربانى ئه‌و كاره ناڕه‌وایه‌و له پۆسته‌كه‌ى لاى برد‌و گوایه ئه‌و تاریق ڕه‌مه‌زانى به‌رداوه و ناردویه‌تى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات .
به‌ڕاست ئه‌مانه ده‌بێ كارى سه‌ركرده‌یه‌كى كوردبن كه چه‌ندین ساڵه به‌ناو خه‌بات ده‌كات بۆ ڕزگارى میلله‌ته‌كه‌ى ؟؟. هه‌موو ئه‌م كاره ناڕه‌وایا نانه ته‌نها بۆ ئه‌وه بوه خۆى خۆشه‌ویست بكات له‌به‌رده‌م عه‌ره‌به‌كان و سوننه‌كان. له كاتێكدا سوننه‌كان خۆیان به خاوه‌نى ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌زانن و هه‌رگیز ده‌ست به‌رداریان نابن . پێم بڵێن ماوه‌ى 8 ساڵ مامجه‌لال له به‌غدا له‌سه‌ر پشكى كورد سه‌رۆكى كۆمار بوه ، چ ده‌سكه‌وتێكى بۆ كورد به ده‌ست هێناوه ؟ یه‌ك بست خاكى داگیركراوى كوردستانى گێڕاوه‌ته‌وه ؟ یه‌ك بڕگه‌ى ماده‌ى 140 جێبه‌جێكردوه ؟ .
هاوڵاتى خۆشه‌ویست خوێنه‌رى به‌ڕێز من ڕقم له مامجه‌لال نه‌بوه ، . به‌ڵام ئه‌مانه ڕاستین و خوێن له جه‌سته‌م دێته ده‌ره‌وه كه ناچارم ئه‌م ڕاستییه تاڵانه بنوسم . مامجه‌لال ته‌نها بۆخۆى له به‌غدا بوه نه‌ك بۆ كورد . هه‌موو ئه‌وانه‌شى له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا له به‌غدان هه‌ر بۆخۆیان له‌وین و هیچیان بۆ كورد به‌ده‌ست نه‌هێناوه . ته‌نها له بیرى وه‌رگرتنى پۆست و پله‌وپایه‌ن بۆئه‌ندامه‌كانیان ، نه‌ك به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كورد . ئه‌وانه‌شى كه دڵسۆزن كه‌س به قسه‌یان ناكات . تا ئێستا دوو لیواى مامجه‌لال و دوو لیواى مه‌سعود بارزانى له به‌غدا موچه وه‌رده‌گرن .
له‌م ماوه‌یه‌دا دوو موچه‌یان وه‌رگرتوه . له هه‌رێمش موچه‌یان هه‌یه . به‌ڵام پاره نییه بۆ كارمه‌ندانى خه‌سته‌خانه‌كان . پۆَڵ بریمه‌ر حاكمى مه‌ده‌نى عێراق دواى ڕوخانى سه‌ددام ده‌ڵێت : مامجه‌لا و مه‌سعود بارزانى داوایان كرد بمبینن . ترسام له‌وه‌ى داواى كه‌ركوكم لێ بكه‌ن . ده‌ڵێت : كه هاتن داواى پۆست وپاره‌یان كرد . خۆشحاڵ بوم و یه‌ك ملیار و نێو پاره‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك مابوو ، بۆم خستنه ته‌یاره‌وبردیان . تكایه واقیع بین بن و خۆتان حوكم له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ركردانه بده‌ن .
7- كه‌ركوك دڵى كوردستانى مه‌سعود بارزانیه ، به‌ڵام نه‌وتى كه‌ركوكى به قاچ ده‌فرۆشت و هیچى بۆ كه‌ركوك خه‌رج نه‌ده‌كرد . حه‌یده‌ر عه‌بادى ساڵى 2018 وتى ساڵێك پێش ڕیفراندۆم به چاودێرى ئه‌مه‌ریكا بارزانى ئێمزاى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى له كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ى له ئه‌نجامى شه‌ڕى داعشدا ده‌كه‌ونه ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌وه كرد . له به‌رامبه‌ردا بارزانى بڕى 400 ملیۆن دۆلارى له ئێمه وه‌رگرت . واته مه‌سعود بارزانى پێش وه‌خت كه‌ركوكى به‌پاره فرۆشتوه .
دوایی مه‌سعود بارزانى بۆ ئه‌وه‌ى خۆڵ بكاته چاوى خه‌ڵكه‌وه و خۆى وه‌ك پاڵه‌وان نیشان بدات ، به بڕیارى خۆى بی َڕه‌زامه‌ندى هاوڵاتیان و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕیفراندۆمى ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته پاڵه‌وان و به‌و هۆیه‌وه نیوه‌ى خاكى كوردستانى له ده‌ستدا . له كاتى شه‌ڕى داعشدا زۆرێك له فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه قاچاخچییه‌تى نه‌وتیان له‌گه‌ل داعش ده‌كرد . كاتیكَ ناوه‌كان ئاشكراكران و ڕاده‌ستى مه‌سعودبارزانى كران وه‌كو فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بۆ سزادانیان ، ده‌ركه‌وت زۆرینه‌یان سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و پارتین ، مه‌سعود بارزانى كه‌سیانى سزانه‌دا . جارێك پێان گوتوه فڵانه كه‌سى پارتى دزه . له‌وه‌ڵاما وویه‌تى : ئێمه كه‌سى خۆمان سوك ناكه‌ین و سزاشى ناده‌ین . تكایه باش سه‌ركرده كارێزماكان بناسن .
له 13/ى ئابى ساڵى 2014 پارتى بێ شه‌ڕ شه‌نگالى بۆ داعش چۆڵ كرد . ژنه‌كانى سوریا پێشیان به هێزه‌كه‌ى پارتى ده‌گرت كه ڕانه‌كه‌ن ، به‌ڵام له په‌له په‌لییان خه‌ڵكیان ده‌كرده ژێر سه‌یاره‌كانیان . تاكه فه‌رمانده‌یه‌كى یه‌كێتى به‌ناوى عه‌مید قادر خۆرانى له‌گه‌ڵ چه‌ندكه‌سێكى كه‌م شه‌ڕى كرد و 5 هه‌زار هه‌زار كوردى ڕزگار كررد .
دوایی له برى ئه‌وه‌ى پله‌ى به‌رزبكه‌نه‌وه‌و سوپاسى بكه‌ن ، خه‌ریكى ئه‌وه‌بون سزاى بده‌ن چونكه فه‌رمانى سه‌ربازى جێبه‌جێ نه‌كردوه‌و ڕاى نه‌كردوه . دیاره پارتى پێش وه‌خت له‌گه‌ڵ داعش ڕ ێك كه‌وتوه . بێرنارد شۆ ده‌ڵێت :ئه‌وانه‌ى له نیشتمان هه‌ڵاتن و نیشتمانیان فرۆشت ، ئێستا خاوه‌نى نیشتمانن . ئه‌وانه‌شى گیانى خۆیان كرده قوربانى ، ئێستا جێگایه‌ك بۆ نوه‌و كوڕه‌كانیان نییه . پارتى هه‌میشه نیشتامانى فرۆشتوه‌و به‌كرێگیراوى دوژمنان بوه .
ئێستا شانازى ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ل َ به‌غدا ڕێك كه‌وتون ئاسایش بۆ شه‌نگال ده‌گیێڕنه‌وه‌و پۆلیسى فیدڕاڵى هاتۆته ناو شه‌نگاله‌وه . به‌ڕێزان ئه‌وه جێگه‌ى شانازى نیه‌و خیانه‌ته . ئه‌وان له خه‌مى كوردى ئێزدى نین و ڕاده‌ست كردنه‌وى شه‌نگال به به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه‌و ئه‌وانه‌ى سه‌ربه په‌كه‌كه‌ن له شه‌نگال ده‌ركرێن . مایكل ڕۆبن نوسه‌رى به‌نا و بانگى ئه‌مه‌رێكى و نزیك له كورد ده‌ڵێـت: ئه‌وه‌ى دوژمنى كورده ، دۆستى پارتى و بارزانییه . ئیتر ئه‌م قسه‌یه به‌سه بۆ ناسینى بارزانى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى . ئه‌وه قسه‌ى ئێمه نییه .
8- ده‌ڵێت : به‌سه‌ركردایه‌تى كوردم وت نه‌وت ده‌رمه‌هێنن له پاره‌ى نه‌وتى به‌سره بودجه‌تان بۆ ده‌نێرین . به قسه‌یان نه‌كردین و نه‌وتیان ده‌رهێنا . من نامه‌وێت له‌سه‌ر بڕیاردان له ده‌رهێنانى نه‌وت و فرۆشتنى و ئیفلاسكردن به هه‌رێمى كوردستان قسه بكه‌م چونكه هه‌موو كه‌س حیكایه‌ته‌كه‌ى ده‌زانێت . به‌ڵام ته‌نها قسه‌یه‌كى نێچیر بارزانیتان وه‌بیر دێنمه‌وه . كه ده‌ڵێت : به‌غدا به ئێمه‌یان ده‌گوت نه‌وت فرۆشتن ، ته‌ماته‌و خه‌یار نییه بیفرۆشى . به‌ڵام ناگه‌ڕێینه‌وه دواوه‌و فرۆشتمان . قسه‌ى منیش ئه‌مه‌یه : به‌خوا ته‌ڕتان فرۆشت . پیرۆزه ، پیرۆز ، بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ى بۆ كوردت به‌ده‌ستت هێنا . ئاخر تۆ بویته ده‌مسپى كورد بۆیه بار‌مان ڕه‌نگینه .
9- ڕوسیا نه‌یارى ئه‌مه‌ریكایه . ئه‌گه‌ر ڕوسیا نه‌بوایه بارودۆخى سوریا وه‌كه ئێستا نه‌ده‌بوو . ئه‌مه‌ریكاش دۆستى كوردبوه‌و هاوكارى زۆریشى كردوه . به‌ڵام سه‌یركه‌ن چۆن سیاسه‌ت مه‌داره بێ ئه‌زمونه‌كانى كورد ده‌چن ئێمتیازى ده‌رهێنانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان به ڕوسیا ده‌ده‌ن و له سه‌دا 60 ى بۆرى نه‌وتى كوردستانیشى پی َده‌فرۆشن . ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانى كورد پێیان وابێت ئه‌مه‌ریكا حساب بۆ ئه‌مه ناكات و تۆڵه‌ى خۆشى له كورد ناكاته‌وه ، ئه‌وه یاغنیشن . ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌وه پشتى كرده كورد ، كه داواى كرد ئه‌مه‌ش كه‌تنێ:ى ڕیفراندۆم دوبخه‌ن و مه‌یكه‌ن . ئه‌مه‌ش كه‌تنێكى تر‌ى سیاسه‌تمه‌داره تازه پێگه‌یشتوه‌كانى هه‌رێم .
خوێنه‌رى ئازیز ، هاوڵاتیانى خۆش‌ویست ، دڵسۆزانى گه‌ل و نیشتمان . ئه‌م نوسینه‌ى من بریتیه له چه‌ند بابه‌تێك و چه‌ند خاڵێكى دابڕاو له یه‌كترى . واته زنجیره‌یه‌كى گریدراو نییه به یه‌كه‌وه . مه‌به‌ستى من له‌م نوسینه ده‌ست نیشانكردنى ڕوداو خاڵه گرنگه‌كان بوه و بۆوه‌بیرهێنانه‌وه نوسیومن . بۆ هه‌موان بزانن دواى ڕاپه‌ڕێن ، چیمان كرد ، چێمان به‌سه‌ر هات ،هه‌ڵ‌كان چیبون ، كێ به‌رپرسیاره له‌و هه‌ڵه‌و كه‌م وكورتیانه . ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه زوربه‌تان ئاگادارى ڕوداوه‌كانن . ئێستا وته‌ى چه‌ند كه‌سیێكى نزیكى پارتیتان بۆ ده‌نوسم بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چۆن كۆیله‌كان دیكتاتۆر دروست ده‌كه‌ن .
یه‌كه‌م : محمد خورشید به‌رپرسى لقى 3 پارتى له كه‌ركوك ده‌ڵێت : جۆرج فلۆید پیاوه ڕه‌ش پیسته‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا پۆلیس كوشتى . به‌ڵى وایه . ئه‌ى كێ سه‌رده‌شت عوسمانى كوشت ، ئه‌ى كى مه‌لا جوجى خاڵى مه‌لا مسته‌فاى كوشت ، ئه‌ى كێ فه‌ره‌یدون جوان ڕۆیی كوشت.... هتد . ئه‌وه‌ى خۆى ماڵى له‌شوشه بێت ، نابێ به‌رد بگرێته په‌نجه‌ره‌ى خه‌ڵك .
دووه‌م : مامۆستایه‌كى زانكۆ سه‌ربه پارتى كه ناوى ڕێبین سه‌لامه ده‌ڵێت : به‌غدا فه‌شه‌لى هێناوه له حوكمڕانێ و ده‌یه‌وێت حوكمڕانى هه‌رێمیش فه‌شه‌ل بێنێت . بۆیه ناكرێت ئه‌م حوكمڕانیه سه‌ركه‌وتوه‌ى هه‌رێم ڕاده‌ستى به‌غدا بكه‌ین . ته‌نها ده‌ڵێم : قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ى ئه‌م فه‌یلسوفه وانه‌یان پێ ده‌ڵێت . ناوبراو له لێدوانێكى تری‌دا ده‌ڵێـت : كابینه‌ى نۆیه‌م له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كى زۆر سه‌ركه‌وتو بوه . ئه‌ى موچه‌ى فه‌رمان به‌ران ؟؟. ئه‌نور حه‌مه غه‌ریبیش سه‌باره‌ت به‌م مامۆستایه‌نه‌ى زانكلا ده‌ڵێت : حه‌ق وایه ئه‌مانه له ته‌كیه‌بن نه‌ك زانكۆ . زۆر ڕاسته به‌ڵام كوا حه‌ق ماوه .
سێهه‌م: زه‌كه‌ریا سلیم محمد عه‌رف : دكتۆراى له ڕه‌وانبێژى له وتاره‌كانى بارزانیدا هێناوه . ئه‌وه‌ى لاى هه‌موان ڕون و ئاشكرایه بارزانى نه وتارى هه‌یه‌و نه ڕه‌وان بێژه . به‌ڕاستى ماستاوچییه‌كى زۆر به‌هره‌مه‌نده .
چواره‌م : ساڵه‌ح عومه‌ر مامۆستاى زانكۆ ده‌ڵێت : پارتى له هیچ هێزێكى قبوڵ ناكه‌ین بێته ناو خاكى هه‌رێمه‌وه ، به توركیاش و په‌كه‌كه‌شه‌وه . ئه‌م درۆیه زۆر گه‌وره‌یه پینه ناكرێت . توكیا 20 بنكه‌ى سه‌ربازى هه‌یه له‌ناو هه‌رێم. په‌كه‌كه‌ش چه‌ندین ساڵه له هه‌رێمدایه . ناو براو له لێدوانێكى تری‌دا ده‌ڵێت: دواى 14 ڕۆژى تر هه‌رێمى كردستان ده‌بێت به كۆمارى كوردستان . ئه‌مه‌یان نزیكه له ڕاستییه‌وه و باشى بۆ چوه .
پێنجه‌م : هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان ده‌ڵێت : توركیا بۆ له‌ناو بردنى دوژمنه‌كانى ، مافى خۆیه‌تى بێته ناو هه‌موو خاكى كوردستان . به‌ڵام له بیرتان نه‌چێت نیلسۆن مه‌ندیلا ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت تورك بناسیت، بۆ چه‌ند ساتێك ببه به كورد.
6- هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت : ساڵى 2021 ئابورى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌نده به هێز ده‌بێت ، ده‌بێ به‌غدا له كوردستان بپاڕێته‌وه قه‌رزى بداتى . هیوادارم وابێت.
7- ئومێدخۆشناو ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت : هه‌ر كه‌سێك به‌دڵى نییه ده‌توانێت كوردستان به‌جى بهێڵێت ئه‌وه حوكمى ئێمه له ئێستا‌و داهاتودا .
8-پێشه‌وا هه‌ورامى ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت : هه‌ولێریه‌كان مرردنیان پێ باشتره له‌وه‌ى ئۆكسجین له حیزبێكى تر وه‌رگرن .
9-ئازاد جوندیانیش ده‌ڵێت : نابێ مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیی له بیر خه‌ڵك ببرێته‌وه . بڕواناكه‌م خه‌ڵك ئه‌وه‌ى له بیر بچیته‌وه ، مادام سه‌ركرده‌ى وه‌ك مه‌سعود بارزانى هه‌بێت . خه‌متان نه‌بێت.
وونستۆن چارچڵیش ده‌ڵێت . ئه‌گه‌ر ویه ست هه‌ر گه‌لێك بناسیت له جیهاندا ، سه‌ره‌تا سه‌یرى په‌ڕله‌مانه‌كه‌ى بكه بزانه كێ نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات ، ئه‌وسا ده‌زانیت كامه گه‌ل شایسته‌ى گوڵ باران كردنن و كامه گه‌ل شایسته‌ى پێڵاو باران كردنن . دواى باسى هه‌ندیك له لێدوانى ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و مامۆستاى زانكۆ و به‌رپرسى پارتیم بۆ كردن ، به باشم زانى هه‌ندى وته‌ى سه‌ركرده ناوداره‌كانى جیهانیش باس بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى دواجار ڕوڵى سه‌ركرده‌كانى خۆمان و ئه‌ندامى حیزبه‌كانیان و وته‌ى سه‌ركرده‌كانی جیهانیش به یه‌كه‌وه به‌راورد بكه‌ن و بگه‌نه ئه‌نجامێكى باش .
یه‌كه‌م : مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه ده‌ڵێت : بۆیه یه‌خه‌ى خۆم داده‌ڕِم ،ئێوه نابن به هیچ و من ده‌مرم.
ددوه‌م: مكسیم گوركى ده‌ڵێت : له مێژودا خه‌ڵكیان به‌ند ده‌كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دزییان ده‌كرد. ئێستا خه‌ڵك به‌ند ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دزیه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن .
سێهه‌م: فه‌یله‌سوفى هاو چه‌رخى هێندى ده‌ڵێت : پێش ئه‌وه‌ى شۆڕ بكه‌ى ، پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و مرۆڤانه دروست بكه‌ى كه شۆڕه‌كه بپارێزن .
چواره‌م: حه‌سه‌ن عه‌له‌وى ده‌ڵێت : كورد دواى 1991 ده‌سه‌ڵاتیان دروست كرد نه‌ك ده‌وڵه‌ت . ئه‌وه هه‌ڵه‌ى ئێوه‌یه‌و جارێكى تر دوو باره‌تان كرده‌وه . ده‌سه‌ڵاِتیش بێ بونى ده‌وڵ‌ت وه‌ك شێرى برسى وایه . ده‌سه‌ڵاتێكى ئاوا هه‌مووو شتێ: ده‌خوات و لوشى ده‌دات . بۆیه ده‌سه‌ڵاتى كوردیش ده‌وڵ‌تى خوارد.
پێنجه‌م: ئیسماعیل بێشكچى ده‌ڵێت : كورد له‌سه‌ر ماچێك كچه‌كانى خۆیان ده‌كوژن ، به‌ڵام داگیركه‌ر عمودێكى بڕیوه‌ته نیشتمانه‌كه‌یان و قسه‌ش ناكه‌ن .
شه‌شه‌م: عه‌لى وه‌ردى ده‌ڵێت : سته‌م كارهه‌ست به سته‌م ناكات ، تا خه‌ڵك و ده‌ورو به‌ریان چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ن . هه‌ر وه‌ها له دوو لێدوانى تریشێدا ئاوا ده‌ڵێت : ئێمه تا ئێستا به مێژوى شكاندنى خۆمادا نه‌چوینه‌وه . ئێمه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان ، سود له مێژو وه‌رناگرین ، به‌ڵام ئه‌یپه‌ستین . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : داواكارى داد په‌روه‌رى له سته‌مكار وه‌كو داواكارى عه‌قَل وایه له شێت .
حه‌وته‌م : ئه‌وانه‌ى خراپه‌و خیانه‌تى خیانتكاران ده‌شارنه‌وه ، كاره‌كه‌یان له خیانه‌تى ئه‌وان خرابتره .
هه‌شته‌م : نیلسۆن مه‌ندێلا ده‌ڵێت : بێ ڕه‌وشترین سه‌ركرده‌كانى دنیا ئه‌وانه‌ن خه‌باتو ماندوبونیان به گه‌له‌كه‌یان ده‌فرۆشنه‌وه‌و له‌ه‌سریان ده‌كه به بار‌و منه‌ت .
نۆیه‌م : ناسر حه‌فید ده‌ڵێت : ئێمه قوربانیمان داوه به‌ڵام پێی ڕزگار نه‌بوین ، چونكه ئه‌م سه‌رى ئێمه عه‌قَڵێكى خراوه‌ته سه‌ر كه كار بۆ یه‌كێكى تر ده‌كات . هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت : شۆڕش له چه‌كدا نییه ، له‌و عه‌قَڵه‌دایه كه چه‌كه‌كه‌ى پێ هه‌ڵده‌گیرێ . هروه‌ها ده‌ڵێت : ئه‌و كه‌سه‌ى خراپى كردوه پێی چاك ناكرێت .
ده‌یه‌م فاروق ڕه‌فیق ده‌ڵى َ : مرۆڤى كورد خاوه‌نى یاده‌ورییه‌كى زۆر كورته ، ته‌نانه‌ت دوێنێیى خۆى له بیر نییه , جان جاك ڕۆسۆش ده‌ڵێت : هه‌ر میلله‌تێك به‌بێ مه‌رج خۆى بخاته ده‌ستى هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك ، له به‌رامبه‌ردا هیچ وه‌رناگرێت .
یانزه‌یه‌م: قسه‌یه‌كى جوان : كاتێك كه دزه‌كان به ئازادى به‌ر ِێگاكاندا ده‌رۆِن ، ئه‌وه دوو هۆكارى له پشته‌وه‌یه :
یان حكومه‌ته‌كه دزێكى گه‌وره‌یه ، یان گه‌له‌ه‌كه‌ى گه‌مژه‌یه‌كى گه‌وره‌یه .
دوانزه‌یه‌م : قسه‌یه‌ك و وه‌عدێكى ڕاست : قوباد تاڵه‌بانى له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا وتى : له ماوه‌ى 4 ساڵدا 5 هه‌زار كارگه دروست ده‌كه‌ین و 50 هه‌زار هه‌لى كار ده‌ڕه‌خسێنین . ئه‌گه‌ر داهاتى گومرگه‌كان ، كه له ئیستادا به ئاشكرا ده‌دزرێت دواجار بۆ دامه‌زراندنى ئه‌وكارگانه‌بێت كه په‌یمانى به‌خه‌ڵك داب‌و ، قسه‌كه‌ى ڕاست ده‌رده‌چێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست