ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى چییه‌و بۆچى پێك هاتوه و ده‌بێ چۆن كار بكات؟!
Friday, 17/06/2022, 0:23
ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى پێك هاتوه له به‌رپرس و نوێنه‌رى چه‌ندین فه‌رمانگه‌ى ههستیارو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و چه‌ندین لایه‌نى تر . كارى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئاگاداربون و به‌دواداچونى كاروبارى دام‌و ده‌زگانى حكومه‌ت و ڕێكخستن و به‌ڕێكردنى كاروبارى هاولاتیان و پارێزگاری كردنه له موڵك‌و ماڵى گشتى و هاوڵاتیان .به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ئێستادا حیزب حكومه‌تێكى تره له‌ناو حكومه‌تدا و زۆرینه‌ى هه‌ره‌زۆرى به‌رپرسى فرمانگه گرنگ و ئه‌ساسیه‌كان له حیزبى دهسهڵالاتدارن ، كاروباره‌كان به شێوه‌ى ئاسایی و یاسایی به‌ڕێوه نابرێن و به‌زۆرى به میزاجى شه‌خسى و به فه‌رمانى به‌رپرسه باڵاكانى حیزب به‌ڕیوه‌ده‌چن ، بۆیه هه‌موو شتێك له گرێژه‌نه چوه‌و له سهرسكهى خۆى نه‌ماوه .
پرسیار : ئه‌گه‌ر به‌رپرسى ئه‌م فه‌رمانگانه خۆیان كارى نایاسایی و سه‌رپێچیان كرد كێ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات ؟. له كاتێكدا به پێى یاسا هه‌موو كه‌س ده‌بێ لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت له كاتى ئه‌نجامدانى كارێكى نایاسایی و ڕێگا پێنه‌دراو . ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى هه‌مویان به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى له شاره‌كه‌دا ده‌كرێن . ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌ن خۆشى سهرپیچى نه‌كردبێت ، نابێ بێده‌نگ بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ندامێكى تر‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه كارى نایاسایی كردوه .
ئه‌و سهرپیچیانهى ئێستا له‌ناو شارى سلێمانیدا ده‌كرێن دوو جۆرن : ههندى سه‌ر پێچى ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌و سه‌روى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه . واته له لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاى حیزبه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن . به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌شدا نابێ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى بێده‌نگبن. بۆ نمونه : ماوه‌ى ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ناوى دژه تیرۆره‌وه به هه‌زاران پارچه زه‌وى به‌بێ ڕههزامهندى و ئاگادارى شاره‌وانى هه‌ر به هه‌وایی ئیفڕاز كران و دابه‌شكران . له‌لایه‌ن فرماندهكانى هێزه‌كانى 70 و به‌ناوى كه‌س و كارى شه‌هیدانه‌وه به هه‌زاران پارچه زه‌وى به هه‌مان شێوه‌ى دژه تیرۆر دابه‌شكران و ته‌خشان و په‌خشان كران . له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى پێشوشدا له لایه‌ن به‌رپرسێكى دژه تیرۆره‌وه له دۆڵه ڕوت ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر 14 دۆنم زه‌ویداو به‌ش به‌ش كراوه .
له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌بێ ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى بێنه سه‌رخه‌ت و كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجام بده‌ن و ڕاى گشتى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و ناڕه‌زایی دهربِرن ئه‌گه‌ر به قسه‌یان نه‌كرا ، ده‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه بكه‌ن . ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن شار به‌ره‌و وێران بون و داگیركارى ده‌ڕوات خۆشیان بێ بایه‌خ ده‌بن .
به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى نیگه‌رانی و كاره‌ساتى گه‌وره‌یه بایی ملیۆنان دۆلار موڵكى گشتى له لایه‌ن شاره‌وانى و فه‌رمانگه‌ى وه‌به‌رهێنانى سلێمانیه‌وه به خۆڕایی و له به‌رامبه‌ر هیچدا به‌میزاجى خۆیان یان به فه‌رمانى به‌رپرسانى حیزبى باڵا ته‌خشان و پهخشانكراوه ، له كاتێكدا ئه‌مانه خۆیان به‌رپرسیارن وده‌بێ خۆیان ڕێگربن له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ده‌ردانى موڵك‌و ماڵى گشتیدا .
ئه‌ى ده‌بێ كێ لێپرسینه‌وه له‌مانه بكات و بیانداته دادگا . ده‌ست درێژیه‌كان ئه‌وه‌نده زرن له‌سه‌ر موڵك‌و ماڵى گشتى ، میدیاكان به زه‌حمه‌ت فریاى بڵاوكردنه‌وه‌و به‌دواداچۆن ده‌كه‌ون . له ئێستادا شارى سلێمانى له‌به‌رده‌م مه‌ترسى داگیركارییهكى زۆر گه‌وره‌دایه‌و ئه‌گه‌ر كار هه‌ر ئاوا بڕوات ، هیچ ئهرزێكى به‌تاڵ له‌ناو شاردا نامێنێت .
سه‌رنج بده‌ن : شوێنى مهسڵهحهى كۆن كه بڕیار وابوه بكرێته باخچه ، ئێستا ده‌كرێته باڵه‌خانه‌ى نیشته‌جێبون كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى گه‌ڕه‌كى نیشته جێبونهوه ، له كاتێكدا ئه‌مه به پێی یاسا قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێت . له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌مه‌یان ڕێگا پیدراوه تا باڵخانهى 35 نهومى دروست بكرێت ، به‌ڵام ڕێگا ناده‌ن به‌شى پشته‌وه‌ى شه‌قامى ساڵم ، واته شوێنى خانوه‌كه‌ى حه‌مه‌ى فه‌ره‌جى ڕه‌حمه‌تى بكرێته باڵه‌خانه‌ى نیشته‌جێبون چونكه به‌رزتر ده‌بن له بیناى مه‌ڵبه‌ند. ئه‌مه‌یه بانێكه‌و دوو هه‌وا . دیاره باڵه‌خانه‌كانى شوێنى مهسڵهحهى كۆن حیزب تێیدا شهریكهو ئه‌وه هى خۆیانه .
به‌نزینخانه‌ى چاڵه‌كه‌ى دووڕیانى سه‌رچنار كه بڕیار وابوه بكرێته باخچه ئێستا ده‌كرێته تاوه‌رى نیشته‌جێبون و كارى تێدا ده‌كرێت . ساڵى 2009 له‌سه‌ر داواى پارێزگاى سلێمانى فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵ 140 دۆنم زه‌وى پێ داون بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌ن به یاریگاى تۆپى پێی نێو ده‌وڵه‌تى . به‌ڵام به بڕیارى توانا كه‌مال سه‌رۆكى پیشوى شاره‌وانى سلێمانى ئه‌رزه‌كه كرا به شوێنى نیشته جێبون و پارچه پارچه كرا .
له هه‌مووى سه‌یرتر ئه‌وه‌بو زۆر خه‌ڵك و لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه هاتنه ده‌نگ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌نگى لێوه نه‌هات پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بوون . له پردى كۆبانى به‌ره‌و هه‌وارى شار ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌رى شه‌قامه‌كه هه‌مووى له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى حوكمڕانه‌وه داگیر كراوه كه بایی ده‌یان ملیۆن دۆلاره . پشتى كۆلیجى سه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبى و په‌یمانگاى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى كه ده‌كه‌وێته نێوان خه‌سته‌خانه‌ى ئه‌نوه‌ر شێخه له خواره‌وه‌و مه‌كته‌به‌كانى یه‌كێتى لاى سه‌ره‌وه ، ئێستا به‌ناوى وه‌به‌ر هێنانه‌وه ده‌كرێته خه‌سته‌خانه‌ى ئه‌هلى باشوور .
ئاخر خه‌سته‌خانه‌ى ئه‌هلى چ په‌یوه‌ندى به وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌یه بایی 12 ملیۆن دۆلار زه‌وى پی َبدهى ؟. له نێوان شوقه‌كانى گاردن ستی و به‌نزینخانه‌ى هه‌ڵگورد له‌سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى زه‌وییه‌كى به‌تاڵ هه‌بوو ئێستا پێشى به‌له‌وح گیراوه‌و ئه‌وه‌ش به‌تاڵان دراوه . له نێوان هۆتێل تایتانێك و خه‌سته‌خانه‌ى هه‌رێمدا له‌سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى بایی چه‌ندین ملیۆن دۆلار زه‌وى براوه‌و به‌نزینخانه‌و پیشانگاى ئوتومبیل و دوكانى فه‌ڕش فرۆشتنى لێ دروست كراوه . له هه‌فته‌ى داهاتوشدا له بنارى گۆیژه ده‌ستكرا به ده‌رهێنان و له‌ناو بردنى سه‌دان دره‌خت بۆ ئه‌وه‌ى شوقه‌ى نیشته‌جێبون له شوێنى دره‌خته‌كان دروست بكرێت كه بایی چه‌ندین ملیۆن دۆلاره . تازه‌ترین تاڵانى پێدانى نزیكه‌ى دوو دۆنم زه‌وى له‌سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى نزیك هۆتێل تایهتانێك به‌ناوى وه‌به‌ر هێنانه‌وه كه بای 14 ملیۆن دۆلاره دراوه به كوڕى وه‌زیرى پێشمه‌رگه بۆ دروستكردنى ریِستۆرانت و كافى َ .
ئاخر پێدانى بای 14 ملیۆن دۆلار زه‌وى بۆدروست كرۆدنى ڕیستۆرانت بۆ فرۆشتنى شله‌و برنج ز قاوه ، چ جۆرێكه له وه‌به‌رهێنان ؟. یان ئه‌مه ڕێگایه‌كه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى خه‌ڵكه له‌سه‌ر موڵكى گشتى ؟.هه‌ر شوێنى هۆتێل تایتانیك خۆشى كه بایی چه‌ندین ملیۆن دۆلاره هه‌ر ئاوا به تاڵان دراوه .
خاوه‌ن پرۆژه پاچى له ئه‌رز نه‌داوه بوه به خاوه‌نى 14 ملیۆن دۆلار . ئه‌مانه پرۆِژهى وه‌به‌رهێنان نین و له بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه‌ن بۆ دزینى موڵكى گشتى . پار ساڵیش كۆمه‌ڵێك دزوو جه‌رده سنه‌وبه‌ره‌كانى سه‌ر شه‌قامى ڕاپه‌ڕێن تاسڵوجه‌یان سوتاند بۆ ئه‌وه‌ى شوینه‌كان بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى به‌كار بهێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه ناسراویش بون ، به‌ڵام چونكه له ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیك بون ، كه‌سیان نه‌گرت . به هه‌مان شێوه‌ش پار ساڵ ئاگرله بنارى گۆیژه كه‌وته‌وه ئێستا ئه‌وه‌ش هه‌ر گومانى له‌سه‌ره .
هه‌موو ئه‌و زیاده ڕه‌ویانه بۆسه‌ر موڵكى گشتى و به‌تاڵان بردنیان له ڕێگاى شاره‌وانى سلێمانى و فه‌رمانگه‌ى به‌ناو وه‌به‌رهێنانه‌وه ڕێگایان پێدراوه‌و به ئێمزاو ڕه‌زامه‌ندى ئه‌وان ئه‌نجامدراون . كاتێك خه‌به‌رى پێدانى نزیكه‌ى 2 دۆنم زه‌وى بهكوڕى وه‌زیرى پێشمه‌رگه بڵاو بۆوه ، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى به‌ناو وه‌به‌ر هێنان عه‌زیز سه‌عید له كۆنگره‌یه‌كى رۆِژنامهوانیدا ده‌ڵێت :
هه‌ممو كه‌سێك مافى خۆیه‌تى ئه‌گه‌ر پاره‌ى هه‌بوو داواى زه‌وى بكات بۆ مه‌به‌ستى وه‌رهێنان ئه‌گه‌ر به‌رپرس بێت یان كه‌سى ئاسایی . باشه كوڕى وه‌زیر پاره‌ى بۆ چییه بۆ وه‌به‌ر هێنان ، ئه‌وه نییه تۆخۆت بایی 14 ملیۆن دۆلار زه‌ویت به خۆڕایی پیداوه ؟. سه‌یرى ئه‌م پاساوه بێ مانا‌و گاڵتهجاریهى ئه‌م ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه بكه‌ن و بیرى لێ بكه‌نه‌وه . باشه منیش پاره‌م هه‌یه‌و به‌یانى دیم داواى یه‌ك دۆنم زه‌وى له‌و شوێنه ده‌كه‌م ئاماده‌یه پێم بدات ؟. ئاخر هه‌مو ئه‌و زه‌ویانه‌ى باسمكردن له سه‌ره‌وه كه به‌تاڵان دراون ، فه‌رمون وه‌رن پێم بڵێن له كه‌سانى حیزبى و نزیكه‌كانى خۆیان به‌ولاوه ، كه‌سێكى ئاسایی بێ لایه‌نى تێدایه ؟.
له كاتێكدا كه‌سێك خۆى موڵك و ماڵى گشتى به‌تاڵان بدات ، چۆن ده‌كرێت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانی بێت كه ده‌بێ به‌رگرى له موڵك و ماڵى گشتى بكات . وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان تاكه ڕێگایه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبون له سهرحسابى گشتى . وه‌به‌رهێنان به ماناى دروستكردنى پڕۆژه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانى مریشك و هێلكه‌و خه‌یارو ته‌ماته‌و دروستكردنى كارگه‌یه‌كى شه‌ربه‌ت یان بلۆك یان كه‌ره‌سته‌ى تر‌ى خانوو یان كاڵایه‌كى تر كه هه‌م به‌رهه‌مى ناوخۆیی زیاد بكات و خه‌ڵكیش كار له‌و پڕژانهدا بكات .
نه‌ك بایی ملیۆنان دۆلار زه‌وى بده‌یته كه‌سێك خه‌سته‌خانه‌ى ئه‌هلى له‌سه‌ر دروست بكات و گیرفانى خه‌ڵك به‌تاڵ بكه‌نه‌وه . یان ڕیستۆرانت دروست بكات و برنج و شله‌ى تێدا بفرۆشن . با ئه‌وه‌ى ڕیستۆرانت ده‌كاته‌وه خۆى بچێت شوێن بۆخۆى په‌یدا بكات . ئه‌وه‌ى خه‌سته‌خانه‌ى ئه‌هلى ده‌كاته‌وه خۆى بچێت زه‌وى بكڕێت ، نه‌ك له‌سه‌ر حسابى موڵكى گشتى بكرێنه ملیۆنێرو دوایی پۆز به‌سه‌ر خه‌ڵكدا لێده‌ن .
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه به‌ڵام خۆى سه‌رپێچى كردوه‌و حه‌قى ئه‌وه‌یه پرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت . له كاتێكدا خه‌سته‌خانه‌ى شار له شوێنێكى زۆر خراپ دروست كراوه ، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان بیر له فراوانبونى بكرێته‌وه زه‌وى به‌تاڵى زۆر كه‌م هه‌یه . به‌ڵام ته‌نها هه‌ندێك زه‌وى بهتاَلأ له‌ناو دڵى خه‌سته‌خانه‌كه‌دا هه‌بوو ڕێگاى داوه بكرێته گه‌راجى سه‌یاره . ڕاوه‌ستانى سه‌یاره بۆ 10 ده‌قیقه‌ش بێت 1500 دیناره . به‌شى پێشه‌وه‌شى كراوه به‌دوكان بۆ چایخانه‌و شوێنى فرۆشتنى خواردن . ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى كردویه‌تى بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهاته بۆ خه‌سته‌خانه‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ڕاوه‌ستانى سه‌یاره‌یه ، ئه‌مانه ئیشى ئه‌و نین و هیچ گومانم نییه ئه‌مه بۆكه‌سێكى به‌رپرسى گه‌وره كراوه‌و ئه‌میش ئاانكارى بۆ كردوه .
ئه‌وه‌تا فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌ڕله‌مانى عێراق ده‌ڵێن : ئێمه ده‌رمانمان بۆسلێمانى په‌یدا كردوه به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى نایه‌ت وه‌رى بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رمانى كۆمپانیاكانى حیزب بفرۆشرێن . له لایه‌كى تریشه‌وه ده‌ڵێن : ده‌رمانى كوالیتى خراپ به نرخى هه‌رزان بۆ خه‌سته‌خانه‌ى هیواى كڕاوه . تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى وه‌ڵامێكى واى نه‌بوه كه خه‌ڵك بڕواى پێ بكات . كه‌واته چۆن ده‌بێت كه‌سێكى ئاوا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى بێت ؟.
ئه‌وه‌ى نه‌ت بیستوه‌و نه‌ت دیوه له‌م شاره‌ى ئێمه‌دا ده‌یبینى . فه‌رمانگه‌ى گشتى ڕ‌ۆشنبیرى سلێمانى زه‌وییه‌كى به‌تاڵى هه‌بوه له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كه . له برى ئه‌وه‌ى بیر بكه‌نه‌وه له دوا ڕۆژدا بیكه‌نه هۆڵى سینه‌ماو شوینى ئه‌نجامدانى چالاكى ڕ‌ۆشنبیرى ، داویانه به موساته‌حه به سه‌رمایه‌دارێك . ئه‌ى نابێت لایه‌نێك هه‌بێت لێی بپرسێته‌وه بۆچى و به‌چ حه‌قێك ئه‌مه‌تان كرد ؟. ساحه‌یه‌كى تۆپى پێ هه‌یه له نێوان به‌نزینخانه‌ى ئاشتى له دووڕیانى سه‌رچنار له نێوان به‌نزینخانه‌ى ئاشتى و مزگه‌وتى حاجى ئه‌حمه‌د ئه‌و ساحهیهى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو مامجهلالى تێدابو ، به‌شى لاى سه‌ره‌وه‌ى ساحه‌كه به‌له‌وح جیاكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌نه به‌نزینخانه‌و دوكان . ئاخر كه تۆ ساحه‌ى یاریكردنت نه‌ما ، یانه‌ى وهرزشیهكهت چ مانایه‌كى ده‌مێنێت . ئێستا هه‌رچى هه‌یه ڕ‌وى كردۆته داگیر كردنى زه‌وى به‌ناوى وه‌به‌ر هێنانه‌وه چونكه ئه‌مڕۆ نان له زه‌ویدایه . كۆتا سه‌رنجم :
1-له كاتێكدا ئه‌م هه‌موو داگیركاریهى سهرموڵكو ماڵى گشتى هه‌یه و ئه‌و هه‌موو كاره نایاساییانه ئه‌نجامده‌درێت نه پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا هیچ ڕۆڵێكیان نیه‌و وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌ر نه‌بن . هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌ى له‌م شاره ڕوده‌دات كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندى به ئه‌وانه‌وه نییه . له كاتێكدا له هه‌مو پارێزگاكانى تر‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش پارێزگار ڕۆڵى به‌رچاوى هه‌یه .
دیاره هه‌مومان ده‌زانین پارێزگار له حیزبى قائید نییه‌و له دایكه زڕهكهیهو ناتوانێت ڕۆڵى خۆى وه‌كو پارێزگار ببێنێت چونكه ڕێگاى پێناده‌ن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر من له جێگاى ئه‌وبم ، یه‌كسه‌ر ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه . ئه‌وه‌تا هه‌موو موڵكى گشتى داگیركراو دنیا هاته ده‌نگ ، چۆن ده‌بێ پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ئاوا بیده‌نگ بن . چۆن ده‌بێ ڕێگا بده‌ن ئه‌و زه‌ویه‌ى خۆیان داویان كردوه بۆ یاریگا ، داگیرى بكه‌ن . كه‌واته با لێم عاجز نه‌بن و قسه‌كه هى خۆمان بێت و له به‌ینمان ده‌رنه‌چێت ، ئه‌وانیش وه‌كو موچه‌خۆرى بندیوار وان .
2-ئه‌و ئه‌نجومه‌نى شارهوانیهى ئێستا هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ى خۆیان سه‌رچاوه‌ى كێشه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وان كارى نایاسایی و سه‌رپێچى و زیاده ڕه‌وى و موڵك و ماڵى گشتى به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن ، ئه‌وه‌نده سه‌رچاوه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان نین . كێشه‌كان زیاتر په‌یوه‌ندییان به زه‌وى زاره‌وه هه‌یه . زه‌وى زاریش له ڕێگاى شاره‌وانى و وه‌به‌رهێناوه ئیداره ده‌درێت . ئه‌و دوو لایه‌نه‌ش زیاتر پابه‌ندن به حیزبه‌وه‌و فه‌رمانى ئه‌وان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن . باشه كێ به‌رپرسیاره له چاككردنى ڕێگاوبانى ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى ، ناوجه‌رگه‌ى شار ، شه‌قامى یهختیارى كه به جاده‌ى پۆزه‌كه به‌ناوبانگه ، مرۆڤ شه‌رم ده‌كات كه به‌و شه‌قامانه‌دا گوزه‌ر ده‌كات . هه‌موى بۆته چاڵ و چۆَلأ و شۆسته‌كان هه‌موو بونه قاڵدرمه‌و به‌رده‌مى هه‌ر دوكانێك به جۆرێك كاشى كراوه . نێوان كارێزه وشك و پاركى ئازادى كیلۆمه‌ترێك كه‌متره . له‌زه‌مانى به‌عسدا بڕیار وابوه بكرێته دوو ساید . قه‌ره‌بوى هه‌موو ئه‌و ماڵ و دوكانانه كراونه‌وه كه‌به‌ر شه‌قامه‌كه ده‌كه‌ون به‌ڵام به‌داخه‌وه فریانه‌كه‌وتن بۆمان بكه‌ن .
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه شه‌قامى 60 مهتریشمان نه‌ده‌بوو . ئه‌وه ماوه‌ى 31 ساڵى حوكمڕانى یه‌كێتییه له‌م شاره‌دا تا ئێستا نه‌تونراوه ئه‌و كیلۆمه‌تره بكرێته دوو ساید . به‌ڵام هه‌ر دوێنى شاره‌وانى و وه‌به‌ر هێنان بایی 14 ملیۆن دۆلار زه‌وى ده‌ده‌ن به كوڕى وه‌زیرى پێشمه‌رگه كه بیكاته چێشتخانه برنج و شله‌ى تێدا لێ بنین و ئه‌مه ناو بنێن وه‌به‌رهێنان . له به‌رى ئه‌وه‌ى بایی سه‌دان ملیۆن دۆلار زه‌وى به خۆڕایی ببه‌خشن به‌ناوى وه‌به‌رهێناوه ، بۆچى لانى كه‌م نێوه‌ى ئه‌و زه‌ویانه به پاره نافرۆشن و ڕێگاو بانه‌كانى پێ چاك ناكه‌ن و ناو شارى پێ جوان ناكه‌ن ، باشه كێ ڕێگاى لێگرتون و بۆچى ئه‌وه ناكه‌ن ؟.
بایی 100 ملیۆن دۆلار هه‌ر له نزیكى كارێزه وشك زه‌وى به‌تاڵان دراوه‌و ئه‌وه‌ش حاڵى ڕێگاو بانه‌كانى شارمانه . كه‌واته ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بون و نه‌بونى له چیدایه‌و بۆچى ببێت؟. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ژماره‌یان زۆره نزیكه‌ى 13 كه‌سن . هه‌فته‌ى جارێك كۆ ده‌بنه‌وه . كه‌م جار هه‌یه هه‌مویان ئاماده‌بن و هه‌ندێكیان هه‌ر په‌یوه‌ندیان به هیچه‌وه نییه.له لایه‌كى تریشه‌وه له‌به‌ر زۆرى ژماره‌یان كاریان له‌به‌ر ناڕوات و هه‌ر یه‌كه‌ى دوو قسه بكات سه‌عاتێكى ده‌وێت . بۆیه من پێشنیار ده‌كه‌م :
له برى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى ئه‌نجومه‌نێكى تر هه‌بێت كه له 5 كه‌س پێك بێـت كه یه‌كێكیان نوێنه‌رى داواكارى شگشتى بێت . ئه‌مانه هیچ كارێكى تریان نه‌بێت و تایبه‌ت بن به‌م لیژنه‌یه . واته به‌رپرسى هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك نه‌بن . كارى ئه‌مانه به‌دواداچون لێپرسینه‌وه بێت له سهرپیچیهكان و زیاده ڕهویهكان و ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌رپێچى كه‌ران كه‌سیش بۆى نه‌بێت ده‌ست بهێنێته ڕێگایان . واته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن برشیاریش بن . ده‌بێ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى وابێت كه پرسینه‌وه له سه‌رۆكى شاره‌وانى و وه‌به‌رهێنان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵ و گشت سه‌رۆكى فهرمانگهكانى تربكات . ئاخر چۆن ده‌بێت و ده‌گونجێت زۆرترین سه‌رپێچى و زیاده‌ڕه‌وى له لایه‌ن شاره‌وانى و وه‌به‌رهێنانه‌وه بكرێت و خۆشیان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى بن وخاوه‌ن بڕیاریش بن ؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست