چی گرنگه له‌م قۆناغه‌دا بكرێت ؟.
Wednesday, 24/11/2021, 5:47
له دوو بابه‌تى پێشوترمدا به‌ناوه‌كانى ( دووسه‌د ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداو كراسه‌كه‌ى عوسمان له‌گه‌ڵ قۆناغى دواى هه‌ڵبژاردندا ) باسى بارودۆخى ئێستاى عێراق و مه‌ترسیه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان‌م كردبو. بۆ هه‌موومان ڕونه كه ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان له ژێر مه‌ترسى زۆر گه‌وره‌دایه . ئه‌و لایه‌نه‌ى كه به‌رپرسیاره له دروستبونى ئه‌و مه‌ترسیانه بۆسه‌ر هه‌رێم و هاوڵاتیان ده‌سه‌ڵاتى كوردى خۆیه‌تى .
له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتى كوردى له یه‌كێتى و پارتیدا خۆى ده‌بینێتـه‌وه و له هه‌موى خرابتر ئه‌م دوو حیزبه به درێژایی دروستبونیان نه‌یارى یه‌كترى بون و هه‌رگیز ته‌با نه‌بون و ته‌باش تابن ، بۆیه ناشتوانن مافه‌كانى كورد به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا هه‌ڵبژارده‌و نوێنه‌رى زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌رى دڵسۆز‌و خه‌مخۆرى ئه‌م میلله‌ت نییه‌و ئه‌مانه به‌زۆر ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداو ئاماده‌ش نین ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵاتبن . كاره‌ساتى گه‌وره‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا هاوڵاتیان دابه‌شبوون به‌سه‌ر حیزب و ڕێكخراوه‌كاندا و ئه‌وانیش چاك بكه‌ن یان خراپ هه‌ر پشتیوانی‌یان لى ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیانن.
له‌م باره‌یه‌وه جان جاك ڕۆسۆ ده‌ڵێت : كاتێك مرۆڤ ده‌ستبه‌ردارى ئازادى خۆى بێت و بێمه‌رج خۆى بخاته ژێر ده‌ستى هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه هیچ نرخێك له جیاتى وه‌رناگرێت . لێره‌دا جیاوازى زۆر هه‌یه له نێوان ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر ژێرده‌سته بكه‌ى یان كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كى باش به‌ڕێوه‌به‌ریت . له ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد خاوه‌نى حوكمى ڕه‌هان و جه‌ماوه‌رى كوردیش بێ مه‌رج خۆى خستۆته ده‌ستیانه‌وه . به‌م هۆیه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵات دارانه‌ى كورد هه‌ر كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته هێنابێت نه‌بۆته مایه‌ى لێپرسینه‌وه‌یان و لاببرێن . به پێچه‌وانه جه‌ماوه‌رى كورد تا هاتوه ملكه‌چى خۆى دووپات كردۆته‌وه بۆیان و له ئه‌نجامدا خۆیان بونه داگیركار‌و مه‌ترسى بۆ ئێستا‌و داهاتو . ڕێك وه‌كو ئێستا .
دكتۆر عه‌لى وه‌ردى ده‌ڵێت : سته‌مكار هه‌ست به سته‌م ناكات تا خه‌ڵك و ده‌ورو به‌ریان چه‌یڵه‌یان بۆ لێده‌ن . به‌و بۆنه‌یه‌وه له‌سه‌ر بۆچونه‌كه‌ى عه‌لى وه‌ردى به پێویستم زانى لێره‌دا نمونه‌ى قسه‌ى به‌ناو مامۆستایه‌كى زانكۆ به‌ڵام كۆیله‌و چه‌پڵه لێده‌ر بۆ پارتى به نمونه‌بهێنمه‌وه به‌ناوى ڕێبین سه‌لام بزانن چى ده‌ڵێت : به‌غدا فه‌شه‌لى هێناوه له حوكمڕانی و ده‌یه‌وێ به‌و كارانه حوكمڕانى هه‌رێمیش فه‌شه‌ل بێنێت . بۆیه ناكرێت ئه‌م حوكمڕانیه سه‌ركوتوه‌ى هه‌رێم ڕاده‌ستى به‌غدا بكه‌ین . یاخوا ئه‌م حوكمڕانیه هه‌ر پیرۆزى خۆتان بێت .
هیڤیدار ئه‌حمه‌دى به‌ناو په‌ڕله‌مانتار به‌ڵام كۆیله ده‌ڵێت : ساڵى 2021 ئابورى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌بێت ، ده‌بێ حكومه‌تى عێراق بپاڕێته‌وه له كوردستان قه‌رزى بده‌نى . 200 ملیاردیناره‌كه‌ى به‌غدا ڕاستى قسه‌كانى ده‌رده‌خا .
ماستاوچى و چه‌پڵه لێده‌رى پله یه‌ك زه‌كه‌ریا سلیم محمد عه‌رف . بڕوانامه‌ى دكتۆراى له ڕه‌وانبێژى له وتاره‌كانى بارزانیدا به‌ده‌ست هێناوه . ئاخر كام وتارانه‌ى بارزانى ؟. دواجار بیر بكه‌ره‌وه له‌وانه‌ى بڕوانامه‌كه‌یان پێداوه‌و بزانه چ جانه‌وه‌رێكن . لێره‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئاستى زانكۆكانمان چۆنه‌و چ نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده ده‌كرێن .
كاتێك سه‌رانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ئه‌م ماستاوچى و چه‌پڵه لێده‌رانه به‌ناو ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و مامۆستاى زانكۆ‌و ڕۆشنیر و كه‌سایه‌تى به‌ناوبانگ ده‌بینن ئاوا سه‌یریان ده‌كه‌ن و به شان و باڵیاندا هه‌لأَده‌ده‌ن و مامه حه‌مه‌ییان بۆ ده‌كه‌ن ، ئه‌وانیش ناحه‌قیان نییه ئاوا ده‌كه‌ن . كه‌سى دیكتاتۆر به دیكتاتۆرى له دایك نابێت ، به‌ڵكو بێده‌نگى خه‌ڵك دیكتاتاتۆر دروست ده‌كات . كه‌واته حكومه‌تى به‌ناو هه‌رێم له هه‌موو شتێك ده‌چێت ، ته‌نها له حكومه‌ت ناچێت ته‌نها دوو كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى حیزبى و بنه‌ماڵه‌یین و خه‌ریكى تاڵانى سامانى ئه‌م نیشتمانه‌ن له ژێر ناوى حكومه‌تى هه‌رێمدا .
وته‌كه‌ى شێخ سه‌عیدى پیرانیش كه ده‌ڵێت : ئه‌وان بۆخۆیان كار ده‌كه‌ن . (مه‌به‌ستى توركه‌كانه كه بۆخۆیان كار ده‌كه‌ن). ئێمه‌ش بۆ ئه‌وان كار ده‌كه‌ین ڕێك وه‌كو ئه‌وه وایه بۆ ئیستاى ئێمه‌ى وتبێت . پارتى و یه‌كێتى به‌ناوى حكومه‌ته‌وه بۆخۆیان كارده‌كه‌ن ، ئیمه‌ى میلله‌تیش بۆ ئه‌وان .
ئه‌ى كاتى ئه‌وه نه‌هاتوه ئێمه بیر بكه‌ینه‌وه خۆمان چى بكه‌ین ، نه‌ك چاوه‌ڕوانى ده‌سه‌ڵات بین چیمان بۆ بكات ؟. ئاخر ماوه‌ى 29 ساڵه ئێمه داوا ده‌كه‌ین چاكى بكه‌ن ، ئه‌وان هه‌ر خراپى ده‌كه‌ن . ئێمه داویان لێده‌كه‌ین سامانى وڵات تاڵان مه‌كه‌ن ، ئه‌وان زیاتر تاڵانى ده‌كه‌ن .
له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كردوه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناتوانێت چاكسازى بكات و گۆڕانكارى له سیسته‌مى حوكمڕانیدا بكات و به بنبه‌ست گه‌یشتوه . ئێمه هه‌مومان قسه‌ى باش و جوان ده‌زانین بیانكه‌ین ، به‌ڵام كه‌س گوێمان بۆ ناگرێت .
خه‌ڵكانى دڵسۆز‌و ڕ‌ۆشنبیرى زۆریش هه‌یه رۆِژانه به ده‌ست په‌نجه‌كانیان نوسینى جوان ده‌نوسن و له سایته‌كانى ئینته‌رنێته‌وه بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه‌و پێشنیار بۆ به‌رپرسانى حكومه‌ت ده‌كه‌ن و له هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتى و مه‌ترسییه‌كان ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام له ماوه‌ى 29 ساڵى حوكمڕانێدا ده‌سه‌ڵاتدران نه چاویان ئه‌و نوسینانه‌یان بینی و نه گوێشیان ده‌نگى خه‌ڵكى ناڕازى بیست . بۆیه كاتى ئه‌وه هاتوه شێوازى نوسینه‌كان بگۆڕێت . ئه‌گه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵاتى ده‌نوسێت ، ده‌سه‌ڵات گوێت بۆ ناگرێت . ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵكیشى ده‌نوسیت هه‌ر ئه‌وه به‌س نییه وتارێك به وشه‌ى جوان و ڕه‌نگین بڕازینیته‌وه‌و باسى كێشه‌وگرفته‌كان بكه‌یت و باسه‌كه كۆتایی پێ بهێنێ بێ ئه‌وه‌ى هیچ ڕێگایه‌كى چاره‌سه‌رت دیارێكردبێت , هیچ ڕێنماییه‌كنت دابێت .
كاتى ئه‌وه‌یه بڵێیت كۆچكردن چاره‌سه‌ر نییه‌و هۆكارى ئه‌م كۆچكردنه گه‌نده‌ڵى و تاڵانیه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌و كاتى ئه‌وه هاتوه په‌رده‌ى بێده‌نگى بدڕێنن و خۆتان ڕێك بخه‌ن و ده‌ست بكه‌ن به خۆپیشاندان ڕوبه‌ڕوى ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه . كاتێك ده‌بینى به‌رپرسانى حیزبى موڵك و ماڵى میلله‌ت داگیر ده‌كه‌ن ، ده‌بێ هه‌موومان ببینه هانده‌رى خه‌ڵك كه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پێیان بڵێن ئه‌وه موڵكى نه‌وه‌كانى داهاتومانه‌و ڕێگا ناده‌ین بۆخۆتانى به‌رن تاڵانى بكه‌ن .
له‌وكاته‌دا ده‌بێ هه‌موو مان به‌یه‌كه‌وه به‌شدارى ئه‌وخۆپیشاندانانه بكه‌ین و ڕۆڵى سه‌ره‌كى ببینین .ئیتر لێره به‌دواوه ته‌نها نوسین بێ كردار هیچ سودى نییه‌و له مێژه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زانیویه‌تى كه هه‌رچى بیكه‌ن بۆیان ده‌چێـته سه‌رو خه‌ڵك به‌هه‌موو شتێك ڕازییه . پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى بۆچۆته سه‌ر . لێبڕینى موچه‌ى بۆچۆته سه‌ر . دزینى داهاتى نه‌وتى بۆچۆته‌سه‌ر .
به‌یانى به‌غدا 200 ملیار دیناره‌كه نه‌نێرێت یه‌كسه‌ر لێبڕینى موچه ده‌ست پێده‌كاته‌وه . ئه‌وه‌تا سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان به ئاشكرا ده‌ڵێت : داهاتى مانگانه‌ى نه‌وت 900 ملیۆن دۆلاره‌و 350 ملیۆنى دیاره . كه من و تۆ به‌م هه‌موو پێ شێلكاریانه ڕازیبین ، پێم ناڵێن نوسینى بریقه‌دار بۆ ده‌سه‌ڵاتێكى ئاوا چ سودێكى هه‌یه .
بارودۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره له‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێت بیده‌نگ بین وچاوه‌ڕوانى ده‌سه‌ڵات بین خۆى بگوڕێت كاتى ئه‌وه‌یه خۆمان هه‌وڵى گۆڕێنى بده‌ین . كاتى ئه‌وه هاتوه هه‌مو قسه‌و نوسینه‌كان و تواناكانمان بخه‌ینه خزمه‌تى هه‌ڵمه‌تى هوشیاركرنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر به هه‌موو چ توێژه‌كانه‌وه . له ئێستادا كۆمه‌ڵگاى كوردى له شێوه‌ى گركانێكدایه كه خه‌ریكه بته‌قێته‌وه . له شێوه‌ى ئافره‌تێكى دوو گیاندا كه له حاڵه‌تى ژاندایه‌و خه‌ریكه كۆرپه‌له‌كه‌ى بهێنێته دنیاوه .له ئیستادا زه‌مینه بۆ پێكهێنانى ئۆپۆزسیۆنێكى جه‌ماوه‌رى بنكه فراوان له شێوازى به‌ره‌یه‌ك یان ڕێخراوێك خه‌مڵیوه‌و لێره‌و له‌وێ قسه‌و باسى زۆرى له باره‌وه ده‌كرێت له بابه‌تى چۆن بكرێت ، كێ بیكات، كه‌ى بكرێت وچۆن ده‌ست پێبكرێت .
ئه‌ركى هه‌ممو ئه‌وانه‌ى له خه‌مى ئاینده‌ى ئه‌م نیشتمانه‌ن له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ئه‌وه‌یه ،هانده‌ر و پشتیوانبن بۆ له دایك بونى ئه‌و به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته فشار بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆى نه‌گۆڕى ، ئه‌م به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنه ببێته جێگره‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا .
خۆشبه‌ختانه ماوه‌ى دوو ڕۆژه خوێندكاران له سلێمانى هه‌ولێر ڕژاونه سه‌رشه‌قامه‌كان و داواى ێسزانكۆو په‌یمانگاكان بێنه سه‌ر شه‌قام ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ڕوخێت. هه‌لێكى زۆر باشه كه له ئێستادا هه‌مومان به یه‌كه‌وه پشتیوانى له خۆپیشاندانى خوێندكاران بكه‌ین .
ئه‌وه‌ى زامنى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه ده‌كات ، نه‌فه‌س درێژى و به‌رده‌وامى و كۆَڵ نه‌دانه و نابێ هه‌رگیز بێ ئومێدبین . نابێ كه‌سمان چاوه‌ڕوانى فریاد ڕه‌سێك بین و بێت ڕزگارمان بكات . ده‌بێ هه‌مومان له ئاستى خۆمانه‌وه خۆمان به‌سه‌ركرده‌و فریاد ڕه‌س بزانین و به ئیراده‌وه كار بكه‌ین . له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ى ئێستادا باوه‌ڕ به‌خۆبون باشترین فاكته‌رى سه‌ركه‌وتنه
ئه‌گه‌ر به هیممه‌تى هه‌موان نه‌توانین جوڵه‌یك دروست بكه‌ین و هوشدارى نه‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵات ، زوربه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتوى ئه‌م میلله‌ته كۆچى ناچارى ده‌كه‌ن و ده‌بێ دایكان و باوكان چاوه‌ڕوانى ته‌رمه‌كانیان بكه‌ن بۆیان بگه‌رێننه‌وه ، یان وه‌كو ئێستا له شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه كاره‌ساتى كۆچبه‌رانى كوردى نێوان پۆڵۆنیاو بیلاڕوسیا سه‌یربكه‌ن و خه‌فه‌تیان بۆبخۆن . ئه‌و بار‌و دۆخه‌ى ئیستاى كۆچبه‌ران له‌نێوان بیلاڕوسیاو پۆڵۆنیا ئه‌وه‌مان پی َده‌ڵێت كه : لێره به‌دواوه ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا ڕێگرى ته‌واو ده‌كه‌ن له چونى په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان . به‌وهۆیه‌وه دیارده‌ى كۆچكردنى كوردانیش كه‌م ده‌بێته‌وه . وڵاتانى ئه‌وروپا به ئاشكرا ده‌ڵێن : له هه‌رێمى كوردستان شه‌ڕ نییه‌و ئه‌وانه‌شى به به‌هانه‌ى كیشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه داواى په‌نابه‌رى ده‌كه‌ن قسه‌ى داتاشراون و به‌ڕاستى نازانن و حه‌قى په‌نابه‌ریان پێ ناده‌ن . حكومه‌تى كوردیش هه‌رێمى كوردستان وه‌كو به‌هه‌شت نمایش ده‌كات .
كه‌واته ئه‌ركى ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و خه‌مخۆران و نیشتمان په‌روه‌رانى ئه‌م گه‌له له‌م قۆناعه‌دا ئه‌وه‌یه ببنه پیشه‌نگ و وه‌كو چرایه‌ك ڕێگاى به‌رده‌م هه‌موو ئه‌وانه‌ى نیازى كۆچكردنیان هه‌یه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ى بێكارن ، هه‌موو ده‌رچوانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كه به‌ده‌یان و سه‌دان هه‌زار ده‌خه‌مڵێنرێن ، ڕون بكه‌نه‌وه‌و پێیان بڵێن له برى ئه‌وه‌ى كۆچ بكه‌ن و ئه‌م نیشتمانه بۆ مافیاكان جێ بێلن ، هه‌موتان له‌به‌ره‌یكى ئۆپوزسیۆنى سه‌رانسه‌رى هه‌رێمدا خۆتان كۆ بكه‌نه‌وه‌و خۆتا ڕێكبخه‌ن وفشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست بكه‌ن .
ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه حكومه‌ت به‌ناوى قه‌یرانى داراییه‌وه نه‌یتوانیوه یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان دامه‌زرێنێت . هیچ نه‌بێ كۆمه‌ڵێك له‌وانه له شوێنى ئه‌وانه دامه‌زرێنن كه خانه‌نشین ده‌كرێن . به‌ڵام ساڵانه یه‌كێتى و پارتى به هه‌زاران كه‌س له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كانى خۆیان داده‌مه‌زرێنن و جێگایان بۆ ده‌كه‌نه‌وه . هه‌ر ئه‌وه‌شه هۆكارى ئه‌وه‌ى كه هێزى پێشمه‌رگه‌و هێزه چه‌كداره‌كان یه‌ك ناخه‌ن .
كه‌واته زۆر سه‌ربه‌رزانه‌تره ئه‌وانه‌ى له ڕێگاى هه‌نده‌ران ده‌مرن و له ده‌ریاكان ده‌خنگێن له پێناوى ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌وروپا ، لێره ڕوبه‌ڕوى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ببنه‌وه‌و گیانى خۆیان ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى ببنه مه‌شخه‌ڵى ڕوناكى بۆ دواى خۆیان . حه‌ق نادرێت و ده‌سێرێت .
له‌كۆتایی ئه‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به خاڵێكى زۆر گرنگ بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركى نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و خه‌مخۆران و دڵسۆزان و كه‌سایه‌تى نیشتمان په‌روه‌رو كۆى كۆمه‌ڵگاكه‌مانه كه به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیانى بزانن كه به‌شدارى كارا بكه‌ن له ئۆپۆزسیۆنێكى سه‌رانسه‌ریداو ڕێگاى به‌رچاوى هه‌موان رۆِشن بكه‌نه‌وه‌و ڕێگاى ڕاستیان بۆ ڕۆشنبكه‌نه‌وه.
ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ن له لاوه كه‌سانێك خۆیان بخزێننه ناو ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه و خۆیان بكه‌نه خاوه‌نى و دواجار بۆ مه‌رامى خۆیان مامه‌له‌ى پێوه بكه‌ن و ئامانجه‌كانى به لاڕێدا به‌رن ، هه‌روه‌كو له‌ڕابوردودا به چاوى خۆمان ئه‌وه‌مان دى . له ئیستادا بوارى سیاسه‌ت بۆته باشترین بوار بۆ بازرگانى كردن . به‌چاوى خۆتان ده‌بینن چۆن كه‌سایه‌تییه به‌ناو سیاسیه‌كان خۆیان و حیزبه‌كانیان به پاره ده‌فرۆشن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست