دووسه‌د ملیاره‌كه‌ی به‌غداو كراسه‌كه‌ى عوسمان
Saturday, 13/11/2021, 23:30
كاتێك عوسمانى كوڕى عه‌فان شه‌هید كرا ئه‌مه‌ویه‌كان ڕوداوى شه‌هید كردنى عوسمانیان بۆ خۆ‌یا قۆسته‌وه‌و ویستییان له‌و ڕێگایه‌وه خه‌لافه‌ت به‌ده‌ست بهێنن چونكه عوسمانى كوڕى عه‌فان له ئه‌مه‌ویه‌كان بوو . بۆیه هه‌ر كاتێك ده‌یانوبست شه‌ڕێك بكه‌ن ، كراسه خوێناویه‌كه‌ى عوسمانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌و ده‌یانگوت ئێمه غه‌درمان لێكراوه .
ئه‌وه‌نده كراسه‌كه‌ى عوسمان به‌رزده‌كرایه‌وه بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ى شه‌ڕ ، تا ئێساش ئه‌مه بۆته قسه‌و باسى ناو جه‌ماوه‌ر . كاتێك زۆر له شتێك ده‌گوترێته‌وه وباس ده‌كرێت برینى ڕأبوردوى پێ ده‌كولێنرێته‌وه ، ده‌ڵێن ها ها ئه‌مه‌شتان كرد به كراسه‌كه‌ى عوسمان . مه‌سه‌له‌ێه‌كى تریش هه‌یه هه‌ر له بابه‌تى كراسه‌كه‌ى عوسمانه كه زۆر جار ده‌گوترێت ئه‌مه‌شتان كرد به خوێنى سیاوه‌ش كه له كورده‌واریدا بۆته سیاوه‌حش . ئه‌مه‌ش چیرۆكێكه له بابه‌تى شه‌هید كردنه‌كه‌ى عوسمان .
له سه‌رده‌مى نێچیر بارزانیدا بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى خه‌ڵك كه‌م بكه‌نه‌وه پاساوێكى باشیان داهێنا و موچه‌ى خه‌ڵكیان كه‌م كرده‌وه به ناوى پاشه‌كه‌وته‌وه . واته ئێمه موچه‌كانتات نابڕین و كه‌مى ناكه‌ینه‌وه و بۆتان پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین به‌ڵام به دوو مانگ جارێك و ده‌درا . تا ئێستاش كه‌س ئه‌و موچه پاشه‌كه‌وتانه‌ى وه‌ر نه‌گرتۆته‌وه‌و كه‌وته قورگى شێره‌وه .
له‌م باره‌یه‌وه یادگاریه‌كى خۆشم هه‌یه له‌سه‌ر پاشه كه‌وت . دیاره پاشه‌كه‌وت لاى پارتى مێژویه‌كى كۆنى هه‌یه و له كاتى ئاشبه‌تاڵیش پاره‌ى پاشه‌كه‌وتمان زۆر بوو ئه‌وه‌ش هه‌ر بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ده‌زانن چیلێكراوه . ساڵى 1988 دواى ئه‌نفاله‌كان چوینه ناو ئێران . ژماره‌یه‌كى زۆر ماڵه پێشمه‌رگه له شارى سه‌قز بون . من ئه‌و كات به‌رپرسى ئیداره‌ى مه‌كته‌بى سیاسى بوم له قاسمه ڕه‌ش .
ڕۆژێك له سه‌قز پێشمه‌رگه‌یه‌ك هاته لام و پێی وتم چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كى یه‌كێتى له‌و چایخانه‌یه كردویانه به ده‌نگه ده‌نگ و جنێو ده‌ده‌ن حه‌یامان چوه. منیش چوم بۆلایان و لێم پرسین كێشه‌تان چییه . وتیان مانگى 2500 تمه‌نمان هه‌یه و مال َو مناڵمان هه‌یه‌و به‌شمان ناكات . پێم وتن یه‌كێتى هیچ پاره‌ى نه‌ماوه بڕیار وایه مانگى داهاتو 2000 تمه‌نتان پێ بده‌ن . هه‌ر به‌ڕاستیش پاره نه‌بوو . سه‌یرم كرد پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌و په‌ڕه‌وه دووره په‌رێز دانیشتبوو گوێی گرتبوو . وتم برا بۆچى تۆش نایه‌یته پێشه‌وه‌و قسه‌یه‌ك بكه‌ى . وتیان لێی گه‌ڕى ئه‌و پێشمه‌رگه‌ى پارتییه .
لێم پرسى ئه‌ى ئێوه موچه‌تان هه‌یه. وتى به‌ڵى هه‌مانه. وتم هه‌موو مانگێك وه‌رى ده‌گرن . وتى نه‌خه‌یربارزانى بۆمان كۆده‌كاته‌وه‌و بۆمان پاشه‌كه‌وت ده‌كات . كه‌واته پارتى هه‌میشه كار قایم بوه‌و ئه‌وان مێژویه‌كى كۆنیان هه‌یه له پاشه‌كه‌وتكردندا .
كاتێك مه‌سرور بارزانى براگه‌وره بوو به سه‌رۆكى حكومه‌ت دریژه‌ى به‌و پاشه‌كه‌وته‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دا له ژێر ناوى لێبڕینى موچه‌دا . واته ڕێك وه‌كو ئه‌وه وایه كه ده‌ڵێن : شه‌ل نییه پاى شكاوه .
پاساوى ئه‌م دوو سه‌رۆك وه‌زیرانه كه‌ئامۆزاى یه‌كترن بۆ پاشه‌كه‌ت كردن و لێبڕینى موچه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر له27 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌و نرخى نه‌وت زۆر دابه‌زیوه . لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به دوو خاڵى زۆر گرنگ بده‌م :
1-تا ئێستا جگه له سه‌رانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى نه په‌ڕله‌مان و نه‌حكومه‌ت و كه‌س نازانێت ئه‌م قه‌رزانه بۆچى كراون ، له كوێ كراون ، كه‌ى كراون و كێ كردونى . ئه‌وه نه بۆ خه‌ڵك ڕون ده‌كه‌نه‌وه‌و نه ڕێگاش ده‌دن په‌ڕله‌مان به دوادا چون بكات . زۆر به‌ى بۆچونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان ئه‌گه‌ر له هه‌نده‌رانیش پاره قه‌رز كرابێت نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و خراوه‌ته سه‌ر حسابى سه‌رانى هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى . بۆچونى تریش هه‌یه كه ده‌ڵێن: له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و پارانه هه‌ر پاره‌ى خه‌ڵك بوه‌و كردویانه به پاره‌ى خۆیان و ئێستا كردویانه‌ته قه‌رز به‌سه‌ر میلله‌ته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ حساباتێكى ئه‌م هه‌رێمه ئاشكرا نییه بۆیه هه‌موو گومانه‌كان ڕاستن .
دووه‌م: گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به شێوازێكى زۆر سه‌قه‌ت كراون . زوربه‌ى داهاته‌كان بۆ كۆمپانیكانى نه‌وته‌و ئاسانكارى زۆریان بۆ كراوه له به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى ژێر به ژێر سه‌رانى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ش بونه شه‌ریكى كۆمپانیاكان له‌سه‌ر حسابى میلله‌ت .
تا چه‌ندین ساڵ هه‌موو وه‌زاره‌تى نه‌وت له جانتاكه‌ى ئاشتى هه‌ورامیدا بوو تا ئێستاش كه‌س نازانێـت ئه‌و گرێبه‌ستانه چۆن كراون و ڕێگاش نادرێت كه‌س به دوادا چون بكات .
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌شتان وه‌بیر بهێنمه‌وه كه كۆمپانیاى دانا غاز بڕى یه‌ك ملیار و سه‌د ملیۆن دۆلارى له حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرت وه‌كو سزا له برى ئه‌وه‌ى ئاشتى هه‌ورامى ڕێگاى نه‌دا دانا غاز كارى كۆمپانیاكه‌ى له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان فراوا بكات و به‌رهه‌مى غاز زیاد بكات به هۆكارى ئه‌وه‌ى ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته‌سنوورى یه‌كێتى و بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى ئه‌م سنووره زیاد نه‌كات . كه‌واته ده‌بێ ئێمه چ ئومێدێكمان به‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌بێت ؟.
دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستانیان ڕو به‌ڕوى قه‌یڕانێكى دارایی زۆر سه‌خت كرده‌وه ، به ناچارى ڕویان كرده‌وه به‌غداو ماوه‌ى چه‌ندین مانگ قوباد تاڵه‌به‌انى به سه‌رۆكایه‌تى وه‌ڤدێك چه‌ندین جه‌وله‌ى مه‌كۆكى بۆ به‌غدا كرد .
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرا كه هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتون كه به‌غدا به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم بنێرێت و له به‌رامبه‌ردا هه‌رێم رۆِژانه بڕى 250 هه‌زار به‌رمیل ڕاده‌ستى به‌غدا بكات له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى گومرگ و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تا ئێستا هه‌رێم نه نه‌وت و نه‌داهاتى گومرگى ڕاده‌ستى به‌غدا نه‌كردوه ، به‌غدا ڕ‌ازى بوو تا كۆتایی ساڵى 2021 مانگانه بڕى 200 ملیار دۆلار بۆ هه‌رێم بنێِرێـت.
به‌ڵام به‌غدا كه‌ى بیه‌وێت بۆى هه‌یه ئه‌و بڕه پاره‌یه ببڕێت . بۆیه حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو مانگێك كه كاتى پێدانى موچه دێت سه‌ره‌تا باسى 200 ملیارد دیناره‌كه‌ى به‌غدا ده‌كات و موچه خۆران وه‌كو گیسكه‌كه‌ى هه‌یاسى خاس لێ ده‌كه‌ن و توشى نا ئومێدى و دڵه ڕاوكێیان ده‌كه‌ن . ده‌ڵێن كه پاره‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشت موچه دابه‌ش ده‌كه‌ین . تا ئێستا پاره‌كه نه‌گه‌یشتوه ، هه‌فته‌ى داهاتو ده‌گات ، موژده‌تان لێبێت گه‌یشت . ئێ جارى ئه‌وه‌ى هه‌یه دابه‌شى بكه‌ن و كه‌ى ئه‌وه‌ى به‌غداش هات دابه‌شى بكه‌ن . ده‌زانن بۆچى ئه‌مه‌شیان كرده كراسه‌كه‌ى عوسمان بۆ ئه‌وه‌ى كه پاره‌كه‌ى به‌غدا وه‌ستێنرا، ئه‌مانیش لێره ده‌ست بكه‌نه‌وه به لێبڕینى موچه . واته ئه‌مان كارامه‌ن بۆ خۆیان و به‌هانه‌ى لێبڕینى موچه‌یان هه‌میشه ئاماده‌یه .
سه‌یركه‌ن چۆن ئه‌مانه خه‌ڵكى هه‌رێمیان له ڕ‌وى ده‌رونییه‌وه ناڕه‌حه‌ت كردوه‌و دوارۆِژیان به‌ستونه‌ته‌وه به‌و 200 ملیاره‌ى به‌غداوه .
له كاتێكدا ئه‌مانه پێدانى موچه‌یان به‌ستۆته‌وه به‌و 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غداوه ، كاتى خۆى كه‌پاشه‌كه‌وتى موچه ده‌ستى پێكردوه به‌رمیلى نه‌وت له ده‌ورى 40 دلاردابوو ، دواجار گه‌یشته 25دۆلار . به‌ڵام ئێستا نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌رزبۆته‌وه بۆ 85 دۆلار .
له لایه‌كى تریشه‌وه حكومه‌ت به‌ناوى چاكسازیه‌وه موچه‌ى پله‌باڵاكان و تایبه‌ته‌كانى كردۆته نیوه‌و ئه‌وانه‌شى له موچه‌یه‌ك زیاتریان هه‌یه بڕیویه‌تى . باجى هه‌موو شتێكى زیاد كردوه كه هاوڵاتیان ئه‌و زیاده‌یه ده‌ده‌ن جگه له كۆمپانیاكانى هه‌ردوو بنه‌ماڵه كه هیچ جۆره باجیك ناده‌ن . كه‌واته قسه‌كه‌ى ئاشتى هه‌ورامى زۆر ڕاسته كه باسى پاشه‌كه‌وتى موچه ده‌كرا ده‌یگوت ئه‌گه‌ر به‌رمیلى نه‌وت ببێته 100 دۆلاریش هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت و پاشه‌كه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌رمیلى نه‌وت ببێته 120 دۆلاریش هه‌تا 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا نه‌یه‌ت هه‌ر لێبڕینى موچه به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت له كۆتایی ئه‌م نوسینه‌دا باسى بكه‌م ئه‌وه‌یه كه له 29 ساڵى حوكمڕانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستادا به‌رده‌وام كه‌سانى ڕۆشنبیر و دڵسۆز و نوسه‌رو ڕۆژنامه نوس كه‌م كورتیه‌كانى حوكمڕانییان باس كردوه‌و داویان كردوه كه چاكسازى بكرێت و هه‌رێم به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن ، به‌ڵام نه‌ك باشتر كراوه ڕۆژ له دواى ڕۆژ خرابتربوه .
ئێمه هه‌مومان كاتێك بابه‌تێك ده‌نوسین و ڕومان له ده‌سه‌ڵاتدارنه بۆ ئه‌وه‌یه گوێمان لێ بگیرێت و به قسه‌مان بكرێت و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ست به هه‌ڵه‌كانى خۆیان بكه‌ن و خۆیان چاك بكه‌ن ، چونكه ئه‌وان خۆیان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و گۆڕانكارى هه‌ر به خۆیان ده‌كرێت . به‌ڵام له ماوه‌ى هه‌موو حوكمڕانى خۆیانیاندا نه چاویان هه‌بوو نوسینه‌كانى دڵسۆزانى ئه‌م گه‌له بخوێننه‌وه و خه‌ڵك ببین ، نه‌گوێشیان هه‌بوو كه ئاگادارى ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانى خه‌ڵكبن .
له‌ڕاستیدا ئه‌مانه شایسته‌ى حوكمڕانى نین و رۆِژگار ئه‌وانى سه‌پاندوه‌و دواڕۆژى ئه‌م هه‌رێمه‌و ئه‌م میلله‌ته‌یان خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسى گه‌وره‌وه‌و ئه‌مانه ته‌نها بیریان له‌وه‌یه كه داهاتى ئه‌م وڵاته بۆخۆیان تاڵان بكه‌ن و ئاماده‌ش نین ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات ببن . پرسیارى گرنگ لێه‌دا ئه‌وه‌یه : ئایا ته‌نها ده‌سه‌ڵات تاوانباره به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌دا هاتوه ؟.
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم : نه‌خه‌یر ئێمه‌ى هاوڵاتیش تاوانبارین چونكه به هه‌موو بڕیاره‌كانى حكومه‌ت ڕازین و گوێڕایه‌لى فه‌رمانه‌كانى ئه‌وانین . سامانى ئه‌م وڵاته‌یان تاڵان فرۆش كرد ده‌نگمان نه‌كرد . موچه‌یان بۆ پاشه‌كه‌وت كردین ، ده‌نگمان نه‌كرد . موچه‌یان بڕین ده‌نگمان نه‌كرد . نیوه‌ى خه‌لكى كوردستانیان ڕاده‌ستى به‌غدا كرده‌وه به‌ناوى ڕیفراندۆمه‌وه ، ده‌نگمان نه‌كرد . هه‌رچى باسى ئازادى بكات حوكمى ده‌ده‌ن قسه‌ناكه‌ین ،ئه‌وه‌تا كۆڕه‌وى گه‌نجانمان ده‌ستى پێكردوه‌و سه‌یركه‌ن له بیلاڕوسیا توشى چ كاره‌ساتێك بون فزه‌مان لێوه نایه‌ت و ده‌بوو ئێستا هه‌موو میلله‌ت بڕژانایه سه‌ر شه‌قام . هه‌موو كاردانه‌وه‌كانمان به‌رامبه‌ر به‌وهه‌موو تاوانانه‌ى ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه :
به‌خوا ئه‌م جاره نه‌چوم بۆ ده‌نگدان تۆڵه‌ى خۆم لێكردنه‌وه . به‌ڵام تۆ بچیت یان نه‌چێت بۆ ده‌نگدان ئه‌و سواره‌و تۆش پیاده‌و بار به‌ر . ئه‌گه‌ر سه‌یریش بكه‌ن ڕۆژانه به سه‌دان نوسین له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ر شاشه‌ى سایته ئه‌لكترۆنیه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و ڕه‌خنه له حكومه‌ت ده‌گیرێت و ڕێنمایی به حكومه‌ت ده‌درێت . به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ى 29 ساڵى حوكمڕانى ئه‌م ده‌سته‌مافیایه به‌ڵام ئه‌وان نه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى چاویان هه‌یه هه‌ڵه‌كانى خۆیان ببینن نه گوێشیان هه‌یه داواكاریه‌كانى خه‌ڵك ببیستن . كه‌واته نوسین وه‌كو ئه‌وه وایه ئاسنى سارد بكوتى .
به بۆچونى خۆم سه‌ره‌تاى قۆناغێكى نوێی گۆڕانكارى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق خه‌مڵیوه‌و كۆمه‌ڵگا له ژانێكى گه‌وره‌دایه . كاتى ئه‌وه‌یه هه‌مومان خۆمانى بۆ ئاماده‌بكه‌ین و به كردار به‌شدارى بكه‌ین سنوورى قسه‌و نوسین و گله‌یی تێپه‌ڕێنین و نه‌فه‌س درێژ و كۆڵ نه‌ده‌ربین و بێ ئومێد نه‌بین چونكه هه‌موو وڵاتانى پێشكه‌وتوى جیهانیش به‌م قۆناغى ئێستاى ئێمه‌دا گوزه‌ریان كردوه له نوسینى داهاتومدا باسى ئه‌وه ده‌كه‌م چى پێویسته و چى باشه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌نجامى بده‌ین و كارى بۆ بكه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست