مه‌ترسى ڕوداوه‌كانى هاتو چۆ گه‌یشتۆته لوتكه.
Sunday, 04/04/2021, 15:56
بۆ:
په‌ڕله‌مانى كوردستان
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان
وه‌زاره‌تى گواسته‌وه‌و ڕێگاو بان و ئاوه‌دان كردنه‌وه
وه‌زاره‌تى بازرگانى
هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان
لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرسیار
لاى هه‌موو لایه‌یه‌كمان ئاشكرایه كه ڕوداوه‌كانى هاتو چۆ هه‌مووسنووره‌كانى تێپه‌ڕاندوه‌و گه‌یشتۆته ئاستێكى زۆر مه‌ترسیدار له‌سه‌ر سه‌روماڵ و گیانى هاوڵاتیان و گه‌یشتۆته لوتكه.
ڕۆژ نییه هه‌واڵێكى دڵته‌زێنى گیان له‌ده‌ستدانى ڕوڵه‌یه‌كى ئه‌م نیشتمانه له‌شاشه‌ى تێڤیكانه‌وه به چاوى خۆمان نه‌بینین . ئه‌گه‌ر كار هه‌ر ئاوا بڕوات زوو چاره‌سه‌رێكى بۆ نه‌دۆزرێته‌وه‌و ڕێگاى گونجاو نه‌گیرێته به‌رچاو ، گیان له ده‌ستدانى هاوڵاتیان چه‌ندین جار له كیان له ده‌ستدانى شه‌ڕى داعش زیاتر ده‌بێت . ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و لایه‌نه‌كانى به‌رپرسیار به زوترین كات ، هه‌نگاوى خێرا‌و جدى نه‌نین ، ماناى وایه به ده‌ستى ئه‌نقه‌ست خه‌ڵكى كوردستان ئه‌نفال و بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن . ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى هه‌موومانه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتى به‌ناو كوردى خۆى هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌موو گیان له ده‌ستدانه‌كانه . ئه‌مه ڕێك وه‌كو ئه‌وه وایه حكومه‌ت خۆى به‌رنامه‌ى دانا بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان .
ئه‌مه ڕێك وه‌كو ئه‌وه وایه كه ئه‌م حكومه‌ته بۆ دژایه‌تى هاوڵاتیان پێك هێنرابێت . كه‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه : ئایا به‌ڕاست ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئێمه هه‌مانه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه ، یان دوژمنى خه‌ڵكى كوردستانه ؟. له‌لایه‌ك به به‌رنامه خه‌ریكى برسى كردنى خه‌ڵكى كوردستانن ، ڕۆژێك به‌ناوى پاشه‌كه‌وتى موچه‌وه‌وه‌و ڕۆژێك به ناوى لێبڕینى موچه‌وه خه‌ڵك فه‌قیر ده‌كه‌ن . ئێستاش له ڕێگاى هاتوچۆوه به به‌رنامه خه‌ڵك ده‌كوژن .
هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه به‌رپرسیارن له بوارى هاتوچۆداو له‌سه‌ره‌تاوه ناوم هێناون كه به هه‌زاران به‌رپرسى پله باڵا‌و قات له‌به‌رو بوینباخ له ملیان تێدایه‌و به به‌له‌پیتكه خۆیان ده‌ته‌كێنن و كه به‌یانى ده‌چن بۆ ده‌وام ڕه‌تڵێك سه‌یاره‌ى جام ڕه‌ش و له‌شكرێك پاسه‌وانیان له‌گه‌ڵدایه و زوربه‌یان بۆ چه‌ندین جار سه‌ردانى وڵاتانى بیانییان كردوه و به چاوى خۆیان دیویانه شێوازى هاتو چۆو سه‌لامه‌تى هاولاِتیان چۆن ڕێك خراوه . باشه چه‌ند كه‌سێك له‌وانه به بیریاندا نه‌هات كه هه‌وڵ بده‌ن چاو له‌وانه بكه‌ن و خزمه‌تێك به هاولاِتیان بكه‌ن ؟.
تاكه ڕێگایه‌ك كه له‌به‌ر چاو گیراوه ئه‌وه‌یه كه زۆرترین ژماره‌ى ئوتومبیل هاورده بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى زۆرترین پاره‌یان ده‌سكه‌وێت بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى ڕه‌چاوى پیسبونى ژینگه‌و مه‌ترسیه‌كانى نه‌خۆشى ژێرپه‌نجه‌و گیان له‌ده‌ستدانى هاوڵاتیان له‌به‌ر چاو بگرن . بێ ئه‌وه‌ى بیر بكه‌نه‌وه كه ئه‌م ڕیگاو بانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه ، ناتوانێت ئه‌م ژماره زۆره‌ى ئوتومبێل له خۆبگرێـت . ئه‌م وڵاته خه‌ریكه به ته‌واوى له دوكه‌ڵى ئوتومبێلدا به ته‌واوى ده‌خنكێت . له هه‌موى خراپتر به‌كار هێنانى سوته‌مه‌نى كوالێتى خراپ و مه‌ترسیدار كه ئه‌وه‌ش زوربه‌ى به‌رپرسه‌كانى ئه‌م وڵاته دروستى ده‌كه‌ن و هاورده‌ى ده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر له ئاسمانه‌وه به‌ڕۆژ وێنه‌ى شار‌و شارۆچكه‌و ڕیگاو بانه‌كان بگریت ڕێك ئه‌م وڵاته له گه‌راجى ئوتومبێل ده‌چێت . له‌ناو شاره‌كان شوێنێكى سه‌لامه‌ت نه‌ماوه هاوڵاتى به پیاده هاتوچۆى به‌سه‌ردا بكات و . هه‌رچى شوسته هه‌یه بۆته شوێنى ڕاگرتنى ئوتومبێل .سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌مو ژماره‌ى زۆئوتومبیڵ كه ئێستا هه‌یه ، به به‌رده‌وامى به تڕێله ئوتومبێل هاورده‌ى ناو هه‌رێم ده‌كرێت . له ماوه‌ى ڕابودردودا نزیكه‌ى 20 هه‌زار ئوتومبیڵى مودێل نزم كه ڕیگه پێنه‌دراو نین داخڵى هه‌رێم بكرێن ، له ڕێگاى به‌رپرسه حیزبییه‌كانه‌وه به قاچاخ داخڵى هه‌رێم كران و ژماره‌شیان پێدان .
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت : كه له هه‌رێمى كوردستان په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و وه‌زیر و گوزیر و به‌ناو دام‌و ده‌زگاى حكومه‌ت هه‌مویان ته‌نها ناون و داموده‌زگاى شكلین و له‌ناوه‌رۆكدا ئه‌وه‌ى وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن كۆمه‌ڵێك مافیا‌و تاڵانچین وله ژێر ناوى حكومه‌تدا سامانى وڵات تاڵان ده‌كه‌ن و هاوڵاتى به‌لاى ئه‌وانه‌وه شتێك نییه كه بایه‌خى هه‌بێت . ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست نییه‌و ئه‌وه‌ى هه‌یه حكومه‌ته ،چۆن ده‌بێت ئاوا بێ خه‌مبێت و سه‌رو ماڵ و گیاى هاوڵاتیان به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست بخاته مه‌ترسییه‌وه .
لێره زر به كورتى چۆنیه‌تى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هاتو چۆ به‌خاڵ دیارى دیارى بكه‌م :
1-قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده كردنى هه‌موو جۆره‌كانى ئوتومبێل لانى كه‌م بۆ ماوه‌ى دووساڵ ته‌نها ئه‌وئوتومبێلانه نه‌بن كه‌زۆر پێویستن .
2-ڕاگرتنى پێدانى مۆڵه‌تى شۆفێرى لانى كه‌م بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ .
3- بڕیاردان بۆ چاككردن و دوو سایدكردنى هه‌موو ڕێگاكانى نێوان شا رو شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان . ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌هانه‌ى هه‌یه گوایه پاره نییه ئه‌وه ڕاست نییه‌و ته‌نها بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ ئه‌و داهاتى گومرگانه‌ى یه‌كێتى و پارتى و مافیا حیزبیه‌كان ئه‌یدزن و ناچێته خه‌زێنه‌ى حكومه‌ته‌وه ، به زیاده‌وه به‌شى هه‌موى ده‌كات .بایی سه‌دان ملیۆن دۆلار زه‌وى به‌نرخ له شوێنه گرنگه‌كانى شاره‌كان له لایه‌ن به‌رپرسه باڵاكانى هه‌ردوو حیزبه‌وه داگیر كراوه . پاره‌ى ئه‌وانه به‌شى چاككردن و دوو ساید كردنى هه‌موو ڕێگاوبانه‌كان ده‌كات .
4- له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى چاككردن و به جوت ساید كردنى ڕێگاوبانه‌كان، به‌رنامه دانرێت بۆ پێكهێنانى كۆمپانیاى گه‌وره‌ى گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له ڕێگاى پاسى گه‌وره‌وه سه‌ره‌تا له‌نێوان شار وشارۆچكه گه‌وره‌كاندا . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ له‌ناو هه‌موو شار‌و شارۆچه‌كه گه‌وره‌كاندا ته‌رمیناڵى گه‌وره‌و مۆدێرن دروست بكرێت وه‌كو چۆن له ئێران و وڵاتانى تردا هه‌یه . ئه‌گه‌ر ئه‌مه كرا ژماره‌ى ئوتومبێله‌كانى سه‌ر شه‌قامه‌كانى نێوان شاره‌كان به ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و كات ڕێژه‌ى روداوه‌كانیش كه‌م ده‌بێته‌وه‌و له ڕ‌وى مادیشه‌وه هاتو چۆ هه‌رزانتر ده‌بێت بۆ هاوڵاتیان .
5- دواى هه‌نگاوى چواره‌م ده‌بێ بیر بكرێته‌وه سیسته‌مى گواستنه‌وه‌ى ناو شاره‌كانیش ڕێك بخرێت و چۆن له ساڵانى حه‌فتاكاندا له‌ناو شاره‌كان پاسى مه‌سڵه‌حه هه‌بوو ، به‌هه‌مان شێوه كۆمپانیاى گه‌وره دامه‌زرێنرێن و هاتوه‌چۆى هاولاِتیت ڕێك بخه‌ن. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى جدى و دڵسۆزانه‌و له ڕ‌وى هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌ته‌وه ده‌ست بكرێت به‌م كاره و ئیراده‌ى ڕاسته قینه هه‌بێت ، هه‌نگاو دواى هه‌نگاو شاره‌زایی زیاتر په‌یدا ده‌كرێت و ده‌كرێت وه‌ڤد بنێرى بۆ وڵاتانى دراوسَیى وه‌كو توركیا‌و ئێران بۆ وه‌رگرتنى زانیارى و ئه‌وه‌ش عه‌یبه‌ى تێدا نییه.
بۆ نمونه ده‌توانى به‌م شێوه‌یه ڕێكى بخه‌ى . پاس هه‌بێت له سلێمانییه‌وه یه‌كسه‌ر بۆ دهۆك، ته‌نها له هه‌وڵیر بوه‌ستێت . به‌ڵام جۆرێكى تر‌ى پاس هه‌بێت ، له زوربه‌ى شار‌و شارۆچكه‌كاندا بوه‌ستێت .
6-كاتێك توانیت تۆڕێكى هاتوچۆى باش له نێوان شاره‌كان و ناو شاره‌كان دروست بكه‌یت و هاتوچۆى هاوڵاتیان مسوه‌گه‌ر بكه‌ى له كاتى خۆیداو به به‌رده‌وامى ، ئه‌وكات هاوڵاتیان پێویستیان به به‌كار هێنانى ئوتومبێلى تایبه‌تى نامێنیت و هێواش هێواش شه‌قامه‌كان ئارام ده‌بنه‌وه‌و هاوڵاتیان بێ ترس به‌سه‌ر شۆسته‌كاندا هاتوچۆ چۆ ده‌كه‌ن . كاتێك له ڕێگاى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه توانرا له سه‌دا 50 ى هۆكاره گشتییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیان دابین بكه‌ى ، له به‌رامبه‌ردا له سه‌دا 50 ژماره‌ى ئه‌و ئوتومبیلانه‌ى ئێستا هه‌ن ، ئۆتۆماتێكى كه‌م ده‌ینه‌وه . حكومه‌ت چه‌ند بتوانێت له ڕێگاى ئه‌و كۆمپانیانه‌وه هاتوچۆى هاوڵاتیان مسوه‌گه‌ر بكات ، به هه‌مان شێوه‌به‌رده‌وام ڕێژه‌ى به‌كار هێنانى ئوتوبێلى تایبه‌تیش كه‌م ده‌بێته‌وه .
دواى ئه‌وهه‌نگاوانه‌ى سه‌ره‌وه ، ده‌بێ ده‌ست بكرێت به‌م هه‌ناگاوانه‌ى خواره‌وه :
یه‌كه‌م : ده‌توانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نى له هه‌ندى شه‌قامى ناوشارى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك ، ته‌نها بۆ هه‌ندێك ئوموبێل پێویست نه‌بێ . بۆ نمونه له سلێمانى له شه‌قامى مه‌وله‌وى و كاوه .
دووه‌م: دواى ئه‌وه‌ى كه دڵنیابوى له‌وه‌ى ئه‌و تۆڕى ڕێگاو بان و هاتوچۆیه‌ى هه‌یه ،زامنى هاتوچۆى هاوڵاتیانه ، زه‌ریبه‌ى زۆر بخه‌ره سه‌ر هاورده‌كردنى ئوتومبێل بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌سێك نه‌توانێت ئوتومبێلأ بكڕێـت . ده‌توانیت نرخى به‌نزین زۆر گران بكه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك كه‌مترین كات ئوتومبێلى تایبه‌تى خۆى به‌كار بهێنێـت . ده‌بی َحكومه‌ت زه‌ریبه‌ى زۆر بخاته سه‌ر خاوه‌ن گه‌راجه‌كان . ئه‌وانیش نرخى ڕاوه‌ستانى ئوتومبێل گران ده‌كه‌ن و ئه‌و كات كه نرخى به‌نزین گران كرا‌و نرخى ڕاوه‌ستانى ئوتومبێل گران كرا ، زوربه‌ى ناچار ده‌بن ئوتومبێله‌كانیان بفرۆشن .
دواى ئه‌م هه‌ناگاوانه بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى ڕأوه‌ستانى ئوتومبێل ده‌ده‌ى له قه‌راغى شه‌قامه‌كان و ئه‌و كات خه‌ڵك ناتوانێت ئوتومبێله‌كه‌ى بباته ناو سه‌نته‌رى شار .
سێیه‌م : ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى وه‌كو ئێستا ئاسان نه‌بێت و زۆر قورس بكرێت ئه‌وه‌ش هۆكارێكى تر ده‌بێت بۆ سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان . ئه‌وانه‌ى نوسینگه‌ى فێركردنى شۆفێرییان هه‌یه خۆیان پێویستیان به فێركردن و ده‌وره‌ى تایبه‌ت هه‌یه . سه‌رنجم داوه تا ئێستاش شۆفێرى زۆر هه‌یه نازانێت ئه‌گه‌ر ترافیك لایت نه‌بێ ، ئه‌وه‌لیات بۆ ڕۆیشتن بۆ لاى ده‌ستى ڕاسته یان چه‌پ .
له كاتێكدا ده‌گه‌یته فولكه‌یه‌ك ، ئه‌وه‌لیان بۆ ئه‌وكه‌سه‌یه كه له‌ناو فولكه‌كه‌دایه و ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌بێ بوه‌ستن ، به‌ڵام سه‌رنجم داوه لاى ئێمه ده‌بێ ئه‌وانه‌ى له‌ناو فولكه‌كه‌دان بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه به‌ستن . كوڕه باسى چیتان بۆ بكه‌م تا ئێستا دوو ئیداره‌ى به سیسته‌مى هاتوچۆشه‌وه دیاره و له هه‌ولێرى پایته‌خت جۆره‌سیسته‌مێك په‌یڕه‌و ده‌كرێت و له سلێمانى سیسته‌مێكى تر. ده‌بێ ئه‌م میلله‌ته قوڕبه‌سه‌ره چاوه‌ڕوانى چى له‌م عه‌قڵ دواكه‌وتوانه بكات و دواڕۆژیان به كوێ بگات ؟.
چواره‌م : چڕكردنه‌وه‌ى سزاى ئه‌وانه‌ى سرپێچى ڕێنمایه‌كانى هاتوچۆ ده‌كه‌ن ، به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێت ڕێگر له كه‌مكردنه‌وه‌ى روداوه‌كانى هاتوچۆو گیان له ده‌ستدانى هاوڵاتیان . ئه‌و سزایانه‌ى ئێستا هه‌یه بۆ ئه‌وه نییه ڕوداوه‌كانى هاتوچۆى پێ كه‌م بكرێته‌وه ، بۆ ئه‌وه دانراون پاره‌یان پێ په‌یدا بكرێت . ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن له كاتێكدا پۆلیسى هاتوچۆ شۆفێره‌كان ڕاده‌گرن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن ، ته‌نها سه‌یر ده‌كه‌ن ئایا قایشى سه‌لامه‌تیت به‌ستوه یان نه‌ت به‌ستوه . ئه‌گه‌ر قایشه‌كه‌ت به‌ستبو، ده‌ڵێ فه‌رموو بڕۆ . ئه‌گه‌ر نه‌ت به‌ستبوو ، سزاده‌درێی .
به‌ڵا م داوات لێناكات بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت مۆڵه‌تى شۆفێریه‌كه‌ت ، به‌سه‌رنه‌چوه ، یان كۆنتڕۆڵى ئوتومبێله‌كه‌ت كردوه یان نه‌تكردوه . با پرسیارێك له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بكه‌ین كه به‌رپرسى هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى هاتوچۆیه تا ئێستا چه‌ند كه‌س له‌م هه‌رێمه مۆڵه‌تى شۆفێرى هه‌یه‌و به تایبه‌تى و له ساڵى 2020 چه‌ند كه‌س مۆڵه‌تى شۆفێرى ده‌رهێناوه ؟. ئه‌ى باشه له هه‌مان ساڵى 2020 چه‌ند مۆڵه‌تى شۆفێرى له‌شۆفێران وه‌رگیراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر سه‌رپێچى كردن ؟. تا ئیستا یاسایه‌ك نییه له هه‌رێمى كوردستان كه مۆڵه‌تى شۆفیێرى پێ وه‌رگیرێـته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕوداوامه‌و ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ى ڕۆژانه ڕوده‌ده‌ن .
له‌سه‌ر فول لایتێك كوڕى به‌رپرسێك خه‌ڵك ده‌كوژێت و مۆڵه‌ته‌كه‌شى هه‌ر ماوه . له ترافیك لایت ، له‌سسور ناوه‌ستێت و كه‌س پرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناكات . ئه‌گه‌ر سزادانه‌كان زۆر قورس و كاریگه‌ر نه‌بن ، ڕوداوه‌كان هه‌ر له زیادبوندا ده‌بن . با وڵاتى سوید به نمونه بهێنمه‌وه بۆساڵى 2020 به‌م شێوه‌یه : له ساڵى 2020 1653 ڕوداوى هاتو چۆ ڕویانداوه ، به‌ڵام به هه‌موو ساڵه‌كه 190 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه . له ئێستاوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ساڵێكى تر ژماره‌ى ڕوداوه‌كان و قوربانیه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه . هه‌ر له هه‌مان ساڵدا 479 هه‌زار كه‌س مۆڵه‌تى شۆفێرى ده‌رهێناوه . به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا 20903 مۆڵه‌تى شۆفێرى له خه‌ڵك وه‌رگیراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر سه‌رپێچیكردن . كه‌واته گه‌وره‌ترین سزا كه وا له‌شۆفێر ده‌كات پایه‌ندى ڕێنمایه‌كانى هاتوچۆۆبێـت ، ترسى لێساندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرییه كه تا ئێستا له كوردستانى ئێمه‌دا ، یاسایه‌ك بۆ لێساندنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى نییه .
له وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌موو ئه‌وانه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى ده‌رده‌هێنن له‌به‌ر نه‌بونى هۆكارى هاتوچۆ نییه ، بۆ ڕابواردن و خۆ ده‌رخستن نییه ، به‌ڵكو زوبه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌دواى ئیش وكاردا ده‌گه‌ڕێن ، مه‌رجى خاوه‌ن ئێش ئه‌وه‌یه مۆڵه‌تى شۆفێرى هه‌بێت ، یان هه‌ندێك جار شوێنى ئیشه‌كه‌ى دووره‌و ده‌بێ ئوتومبێلى تایه‌تى هه‌بێت .
بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى بكات و مۆڵه‌تى شۆفێریه‌كه‌ى له ده‌ست بدات ، له‌ئیشه‌كه ده‌رى ده‌كه‌ن . كه‌واته ئه‌مه ده‌بێته هۆكارێك و ڕێگرێك بۆ ئه‌وه‌ى زۆر ئاگادارى خۆى بێت و سه‌رپیچى نه‌كات .له‌و وڵاتانه یاسا سه‌روه‌ره‌و واسیته نایخوات و پۆلیسێكى هاتوچۆ بۆى هه‌یه مۆڵه‌تى شۆفێرى له وه‌زیرێك وه‌رگرێته‌وه له كاتى سه‌رپێچى كردنداو ناشتوانێت هیچ قسه‌یه‌ك بكات . خۆ وه‌كو لاى ئێمه نییه له‌سه‌ر مۆڕه‌یه‌ك و لێدانى فول لایتێك ، یه‌كێك بكوژن و كه‌سیش له گوڵ كاڵترى پێ نه‌ڵێت .
كه‌واته چ پێویست ده‌كات ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه زۆره مۆڵه‌تى شۆفێرى هه‌بێت كه هیچ كارێكیان نییه‌و بۆ پۆز لێدان له شه‌قامى پۆزه‌كه . له‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى ، هه‌موو ئه‌ندامانى خێزان ده‌بێ خاوه‌نى ئوتومبێلى خۆى بێت . ئه‌ى كێ به‌رپرسیاره له سه‌لامه‌تى خه‌ڵك ، یان پیسبونى ژینگه‌و بلاو بونه‌وه‌ى نه‌خۆشى شێر په‌نجه . پێشكه‌وتنى وڵات به‌وه مه‌زنده ناكرێت كه زۆترین خه‌ڵك مۆڵه‌تى شۆفێرى و ئوتومبێلى خۆى هه‌بێت .
پێنجه‌م : چاوه‌دێرى جێبه‌جیكردنى ڕێنمایه‌كانى هاوچۆ و به‌دواداچون ئه‌ركى به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى هاتوچۆ و پۆلیسى هاتوچۆیه . به‌ڕاستى تا بڵێیى ئه‌رككێكى قورس و گرانه‌و سه‌برى ئه‌یوبى ده‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆره‌ى كه مۆڵه‌تى شۆفێرییان هه‌یه‌و زوربه‌یان زۆر تێنه‌گیشتون و خۆشیان به عه‌نته‌ر ده‌زانن و ته‌نانه‌ت حساب بۆ پۆلیسى هاتو چۆش ناكه‌ن به تایبه‌تى كه‌سانى حیزبى و كوڕى به‌رپرسه‌كان .
له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا پۆلیسى هاتوچۆ ده‌بێ بڕوانامه‌ى تایبه‌تى زانكۆى هه‌بێ له‌و بواره‌دا . شاره‌زایی له یاساى هاتوچۆددا هه‌بێێت . دواجار هه‌مووئه‌وانه‌ى پۆلیسى هاتوچۆن خاوه‌نى بڕیارى خۆیانن و له شوێنى هه‌ر ڕوداوێكدا له كاتى هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا ، ده‌توانن بڕیار بده‌ن . وه‌كو لاى ئێمه نییه كه‌سێك سه‌پێچى ده‌كات و پۆلیسى هاتوچو به‌رزى ده‌كاته‌وه بۆسه‌روى خۆیی و ئه‌گه‌ر سه‌رپیچى كه‌ر ، مه‌سئول بوو یان كوڕى مه‌سئول بوو ، یان ناسیاوبوو ، ئه‌وه هیچى به‌رامبه‌ر ناكرێت.
زۆرجاریش پۆلیسى هاتوچۆ ده‌ترسێت و خۆى لاده‌دا له لێپرسینه‌وه‌و سزادان چونكه زۆر جار هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌و هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر . بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیه‌وێت ، بوارى هاتوچو بایه‌خى هه‌بێت ، ده‌بێ هه‌وڵ بدات كه‌سانى خوێنده‌وار و خاوه‌ن بڕوانامه بۆ ئه‌و بواره دامزرێنێـت و ده‌وره‌ى تایبه‌تیان بۆ بكاته‌وه‌و له هه‌موشى گرنگتر ئه‌وه‌یه پشتیوانى ته‌وایان بكات و هه‌ر كاتێك هێرشیان كرایه سه‌ر گه‌وره‌ترین سزاى ئه‌وانه بدات كه سه‌رپێچى یاسا‌و ڕێنمایه‌كانى هاتو چۆ ده‌كه‌ن .
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه بیڵێم ئه‌وه‌یه:
ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌س هه‌بن بڵێن ئه‌مانه‌ى باست كردون به قسه ئاسانن ، به‌ڵام له بوارى كرداریدا قورسن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكى نیشتمانی و خه‌مخۆرى میلله‌تمان هه‌بێت و به‌ڕاستى له خه‌مى خه‌ڵكدابێت و خاوه‌نى ئیراده بێت ، زۆر به دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم له ماوه‌ى 3 ساڵدا هه‌موو ئه‌وانه‌ى من باسمكردون به زیاده‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێن . هه‌موو ئه‌مانه به پاره ده‌كرێن . هه‌موشمان ده‌زانین پاره زۆره‌و زوربه‌ى داهاتى ئه‌م هه‌رێمه له لایه‌ن دوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار و مافیاكانى ناو ئه‌و دوو حیزبه ، به‌تاڵان ده‌برێت . ئه‌گه‌ر ئه‌وانه واز له دزیى و تاڵانى بهێنن ، هه‌موو شتێك ده‌كه‌وێته سه‌ر سكه‌ى خۆى و وڵات به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست